سه‌ره‌تا / ئارشیڤی تاگه‌كان: توندوتیژیی

ئارشیڤی تاگه‌كان: توندوتیژیی

بەڵای بنەماڵە، حەفتا ساڵ ستەمی ماڵباتی ”کیم ”

حاتەم مەنبەری بەشی یەکەم ئەگەر کێشەی کوریای باکوور چارەسەر بێت پێشەکیەکی کورت کۆتاییەکانی دەیەی ٣٠ی سەدەی رابوردوو، ئاڵۆزییەکی سەیر دنیای داگرتبوو: ١ ستالین گشت نەیار و دژبەرانی خۆی لە ناو سۆڤیەت و وڵاتانی دیکەشدا داپڵۆساندبوو و وەک ڕێبەری بێ ڕکابەری دنیای سوسیالیستی خەریکی حوکمدان و حوکموومەتکردن بوو. ٢ ئادێلۆف هێتلەر …

زیاتر...»

بەغدا لە نێوان برێت ماكگۆرك و قاسم سلێمانیدا

عەلی مەحمود محەمەد تا نیوەڕۆی 12ی مانگ, سندوقەكان بەتاڵ بوون, لە نوێژی نیوەڕۆوە فتواكان دەستیان پێكرد بۆ هاندانی خەڵك بۆ پڕكردنەوەی سندوقەكان, پەنجە شایەدمانە مۆركراوەكانی پیاوانی ئاینی رو لە ئاسمان بەرز كرایەوە بۆ هاندان, تا نیوەڕۆ تسۆنامی بایكۆت سەركەوتوو بوو,لە كوردستانیش حیزبییەكان سیناریۆی سەیرسەیریان بەناو ئەندامانیان بڵاو دەكردەوە تا زوو …

زیاتر...»

ئایا کوردستان دەبێتە ئەفغانستان!؟

جەلال چوارتایی لە ساڵی هەشتاكاندا تەواوی وڵاتی ئەفغانستان و بە تایبەت شاری كابۆلی پایتەخت بەهۆی شەڕی خۆبەخۆی لایەنە ئیسلامیەكانەوە وێران بووبوو. لە نێو هەموو ئەو وڵاتەدا تەنها جێگەیەک کە بەپێوە مابوو مزگەوتەکان بوون، تەواوی مزگەوتەکانیش لەلایەن هێزە ئیسلامیەکانەوە داگیر کرابوون و کرابوونە شوێنی جیهاد، کەلەسەر پەڕاندن، سەنگەسارکردن و زۆر کاری …

زیاتر...»

چیرۆک بۆ منداڵان: گوللەم خۆشناوێت

رەزا شوان تەمەنم پێـنج ساڵان بوو، ماڵمان لە دێی “تۆمـار” لە ناوچـەی شـوانی سەر بە پارێزگـای کەرکـوک بوو. باوکم جوتیار بوو، خەریکی کشتوکاڵ بوو. جووتێک هێستر و جووتێک گوێدرێژمـان هەبوو، چوار مانـگا و نزیکەی پانگزە سەر مـەڕ و بـزن و کۆمەڵێکیش عەلەشیش و مریشک و کەڵەشـێرمان هـەبوو. دایـکم بە رۆژ …

زیاتر...»

باشووری کوردستان قەرزێکی لایەنە ئیسلامیەکانی لەسەرە

جەلال چوارتایی پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسەڵات بگات، بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێندە هۆگری ئیسلام بوون، بە بەردەوامی سەردانی مەلا و شێخەکانیان دەکرد و وەک موعجیزەیەک لێیان دەڕوانین. زۆر باش لە بیرمە کە ئەو کەسانەی لە باشووری کوردستان جێگەیان نەدەبوویەوە و شاربەدەر دەکران، لە ناچاریدا …

زیاتر...»

جیاوازی دانان لە نێوان هێرش بۆ سەر “دوما” و “عیفرین” بۆچی؟

هاشم كه‌ریمی لە سایتی “کوردانە” بەیاننامەیەک لە رێکەوتی١٨/٤/ ٢٠١٨ ی زاینی بە ئیمزای ١٧٧ کەسایەتیی سیاسی- کۆمەڵایەتیی ئێڕان بڵاو بۆتەوە کە بە توندی هێرش کراوتە سەر ئیمپریالیزمی ئەمریکا و ئینگلیز و فەڕانسە لە سەر هێرشیان بۆ سەر شاری “دوما”ی سوریە کە لەو نێوەدا سەهیونیزمیشیان بێ نسیب نەکردووە. من لە دەقی …

زیاتر...»

راخستنی فەرشی سوور بۆ داگیرکەرێکی کوردستان!

رەزا شوان کە زانیم سەرەک وەزیرانی عێراقی شیعستان دەیەوێت بچێت بۆ سولێمانی و بۆ هەولێر لەو باوەڕەدا بووم، کە خەڵکی ئەم دوو شارەی باشووری کوردستان، لە دژی سەردانی عەبادی رەگەزپەرست و شیعەپەرست، لە دژی داگیرکەرێکی خوێنڕێژ، کە دەستەکانی بە خوێنی دەیان کورد سوورن، گەورەترین خۆپێشاندانی ناڕەزایی سازدەکەن وبە دەیان لافیتەش …

زیاتر...»

سۆری برا ئەرمەنیەكان، بابەتێک لەسەر شەراکەتی کورد لە کوشتاری ئەرمەنەکاندا

عەلی مەحمود محەمەد كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان كە بەشدار بوونە لە جینۆسایدی ئەرمەنەكان, ئەو وێنانە بونەتە بەشێك لە زاكیرەی ئەو گەلە, بە سانایی ناسڕێتەوە, لەبەردەم هەڵوێستدا رامان دەگرێت, نابێتیش تا كۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە ترسی هەڵوێست دەربڕین, پێویستە …

زیاتر...»

کورد و لێدانی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە

دوکتور شێرکۆ کرمانج لە چەند سەعاتی داھاتو ئەگەری لێدانێک ھەیە لە ھێزەکانی سوریا. ئەم چەند خاڵە وەک سەرنجی سەرەتایی نوسراون: یەکەم، ئەگەر لە ھەمانکات دەست لەو ھێزانەی ئێرانیش بوەشێندرێت کە بنکەو بارەگایان لە سوریا داناوە ئەوە شەڕو قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر دەبێت و وەرچەرخانێکیش ڕوودەدات ئەویش بەرەنگاربوونەوەی ڕۆژئاواو ئێرانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، …

زیاتر...»

گەلەکۆمەکێی سەرمایەداریی کۆنەکاری رۆژئاوا و سەرمایەداریی تازەپێگەیشتووی رۆژهەڵات، دژی کوردستان

هاشم كه‌ریمی نامەوێ لێرەدا لاپەڕەکانی مێژووی ئەو سەدساڵەی دوایی گەلی کورد هەڵبدەمەوە کە پڕە لە کارەساتی دڵتەزین بەرامبەر بە گەلەکەمان؛ هەر لە  پەیمانی “سایکس-پیکۆ” ، ” کونفڕانسی  لۆزان ” ، ” پەیمانی سەعداباد ” ،  ” کۆماری کوردستان ” ، ” پەیمانی بەغدا ” و ” نسکۆی ١٩٧٥ی زاینی(شۆڕشی ئەیلوول) …

زیاتر...»
بازدە بۆ تووڵامراز