سه‌ره‌تا / هه‌ڵوێست

هه‌ڵوێست

کۆچی دوایی تێکۆشەری یپێشکەنخواز و داکوکیکاری مافی چارەنووسی کورد سارم خانی سادق وەزیری

ماڵپەڕی هەڵوێست بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە ئاگادار بووین، تێکۆشەری پێشکەتنخواز و چەپی کورد ، رێزدار سارم خان سادق وەزیری کۆچی دوایی کردوە. گەرچی سارم خان تەمەنێک (نە کەم)ی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا بۆ مڕۆڤایەتی، بۆ کورد و بۆ بەشمەینەتان بوونی پێویست بوو. بۆیە کۆچی دوایی ئەو ئینسانە خەسارێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، …

زیاتر...»

عەفرین پاش داگیرکردن

هەواڵدەریی فەرانسە ماڵپەڕی هەڵوێست هەواڵدەریی فەرانسە لە عەفرینەوە رایگەیاند کە چەتەکانی “سپای ئازادی سووریە” دەستیان داوەتە تاڵان و بڕۆی دوکان و ماڵە کانی عەفرین. بەپێی راپۆرتە‌کە، ئەو چەکدارانە کە لەلایەن دەوڵەت و لەشکری تورکیەوە پشتیوانی دەکرێن(لە راستیدا بەکرگیراوی تورکیەن – هەڵوێست)، پاش چوونە ناو شاری عەفرین، بەپێ هیچ سڵەمینەوەیەک و …

زیاتر...»

بەراوەردێکی کورتی گەندەڵیی باشوور و بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان

هاشم كه‌ریمی لەگەل هاوڕێیەکم باسی بەرخودان و خۆڕاگریی کوردانی رۆژئاوامان دەکرد لە بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی پەیمانی ناتۆی هێرشبەر. هاوڕێکەم پرسیی کورد هەر کوردە، بۆچی کوردانی باشوور لە هەڵوێستی لاوازەوە لە بەرامبەر بەغدا دا دەجووڵێنەوە و، هەر رۆژەی دەستەیەک لە کاربەدەستانی هەرێم و حیزبەکانی ئۆپوزسیون و کەسانی تر بەڕیوەن …

زیاتر...»

حیزب چییە؟

رێبوار ڕەشید لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە سەدان ئیمایلم بۆ هاتووە کە دەپرسن ئایا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چ جۆرە پێناسەیەکی بۆ ”حیزب/ پارت‟ هەیە. هەروەها کۆمەڵێک پرسیاری دیکەش دەکەن کە ڕاستەوخۆ پێوەندییان بەو وەڵامەوە هەیە. هەرچەندە لەوەبەر وەڵامم بە چەندین لەو هاوڕێیانە داوەتەوە، بەڵام پێموایە کە وەڵامی ئەو پرسیارە …

زیاتر...»

ئاخێزیی سەراسەریی لە ئێران، ئەرکی گەلی کورد و حێزبەکانی رۆژهەڵات لەم کاتەدا

ئاخێزەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران تا نووسینی ئەم دێڕانە، لە حاڵی پەرە گرتن و رادیکاڵ بووندایە. ئەوەی سەرهەڵدان و ئیعترازی ئەمجارە ی لە ئیتعترازە و حەرەکەتەکانی پێشوو جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە ئەمجارە خەڵک لە شوێنێک قەتیس نەماوە و راپەڕین هەموو چووارگۆشەی ئێران( بە شاری گەورە و بچووکەوە) گرتوەتەوە. بۆ نموونە لە سێ …

زیاتر...»

ڕۆژى جیهانى کۆچبەران

ئامادەکار: هەژار تاها 18 مانگی دێسامبر (کانوونی یەکەم) هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى کۆچبەرانە. لەم رۆژەدا سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بەشدارى کۆچبەران لە پێشخستنى سەرجەم بوارەکاندا لە جیهاندا بەرز دەنرخێنێت. بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کۆچبەرانەوە، ئەمسالیش بە نەریتی ساڵانی پێشوو، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگترووەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە. ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەڵێت …

زیاتر...»

دوو شەو و دوو ڕۆژ تەرمی پێغەمبەری (موسوڵمانان) نەنێژرا، داخۆ چی دەگوزەرا؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج سادەگۆیی نیە ئەگەر بڵێین پڕۆسەی بەسیاسییکردنی ئیسلام‌و ململانێ سیاسییەکان لەناو موسڵمانان بەچڕی لە ڕۆژی مردنی پێغەمبەری موسڵمانان دەستیپێکرد. ئەم بابەتە هەوڵدەدات تاوتوێ ئەم ئارگیومێنتە بکات. حەسەن بەننا، کە دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئیخوانی موسلمین،‌ هەروەها قەرەزاوی، باوکی ڕۆحی ئیخوانیەکان لە دنیا، هەردووکیان باس لەوە دەکەن کە یاوەرانی (ئەسحابەکانی) پێغەمبەر، …

زیاتر...»

بای دەمیر؛ هەم سەر و هەم دڵ!

برایم فەرشی مێدیا و کەسانی کورد بە جێگای ئەوەی هەموو قسەکانی عوسمان بایدەمیر بڵاو کەنەوە، کە خەڵک بزانێ ئەو چی گووتووە، وەک هەمیشە بۆ کۆڵاندنی هەستی تاکی کورد، تاکە ڕستەیەک لەو دەکەنە تابڵۆ. بای دەمیر لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا مێژوو و سیستەمی حکوومەتی تورکیای خستە بەر ڕخنەی جیددی و تووند. …

زیاتر...»

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ده‌رباره‌ی شاری قودس ! عه‌بدوڵا ساڵەح هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناو به‌ناو خۆی ده‌كاته‌ جێگای سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كان وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن چ له‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا و چ له‌ده‌ره‌وه‌. زوربه‌ی هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانیشی ده‌بنه‌ جێگای سه‌رسامی و هه‌ندێك جار شۆكبوونی دۆسته‌كانی پێش دوژمنه‌كان! …

زیاتر...»

تێکۆشەر “هاشمی کەریمی”، کوردێکی چەپ ، چەپێکی واقعبین

خەلیل غەزەڵی لە لایەن دۆست و هاوڕێێ چەندین سالەم  کاک رەحمان نەقشی‌یەوە بە پەیام ئاگادارکرام کە بەتەمایە وەک وەفایەک بۆ تەمەنێک خەبات و تێکۆشانی تێکۆشەری ناوداری بزووتنەوەی رزگاری- نیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان کاک هاشم کەریمی، نامێلکەیەک بلاوبکاتەوە . بەو بۆنەوە پرسیاری لە چەندین کەس و لەوانە لە من کردوە گەر بکرێ چەند …

زیاتر...»
بازدە بۆ تووڵامراز