سه‌ره‌تا / دوكتۆر شێرکۆ کرمانج

دوكتۆر شێرکۆ کرمانج

Profile photo of دوكتۆر شێرکۆ کرمانج

ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵێک هێناوەتەپێش؟

شێرکۆ کرمانج بڕیاربوو هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆک کۆمار و هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی تورکیا لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ ئەنجامبدرێن کەچی ئەردۆگان بە بڕیارێک هەڵبژاردنەکانی پێشخستوە بۆ مانگی جونی ئەمساڵ. لەم کورتە بابەتە هەوڵدەدەم هۆکارەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆگان بخەمەڕوو: یەکەم، ئەردۆگان لە ڕیفراندۆمەکەی پار کە سیستەمی حوکمی لە پەرلەمانی گۆڕی بۆ سەرۆکایەتی مەبەستی ئەوە بوو …

زیاتر...»

کورد و لێدانی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە

دوکتور شێرکۆ کرمانج لە چەند سەعاتی داھاتو ئەگەری لێدانێک ھەیە لە ھێزەکانی سوریا. ئەم چەند خاڵە وەک سەرنجی سەرەتایی نوسراون: یەکەم، ئەگەر لە ھەمانکات دەست لەو ھێزانەی ئێرانیش بوەشێندرێت کە بنکەو بارەگایان لە سوریا داناوە ئەوە شەڕو قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر دەبێت و وەرچەرخانێکیش ڕوودەدات ئەویش بەرەنگاربوونەوەی ڕۆژئاواو ئێرانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، …

زیاتر...»

ئازادکردنی ساڵح موسلم چیمان لەسەر ئەوڕوپا پێدەڵێت؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج دوای دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم لە پراغ، پایتەختی چیک، خەڵکێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشیان کردە سەر وڵاتە ئەوڕوپییەکان‌و دامودەزگاو دامەزراوەکانی. هەندێک لەوانە توڕەیی‌و خەمخۆریی بوو سەرچاوەی ڕەخنەو هێرشەکانیان بەڵام هێرش‌و ڕەخنەکانی هەندێکی دیکە هەڵقوڵاوی پاشخانی ئایدیۆلۆجی بوو جا چ ئیسلامییەکان بووبن یان چەپی توندڕەو. بێجگە لەم دوو …

زیاتر...»

ئامانجی تورکیا لە عەفرین چیە؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج لەسەرتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا، تورکیا هەر زوو لادانی بەشار ئەسەدی کرد بە یەکێک لە سیاسەت‌و ستراتیجە سەرەکییەکانی خۆی لەو وڵاتە. بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی لە هەموو ئەو گروپانە کرد کە لەدژی ئەسەد دەجەنگین، بە باڵی سوریای قاعید، “جەبهەی نوسرە”، و “داعش”یشەوە. سوربوون‌و پشتیوانی ئێران‌و ڕوسیا لەسەر هێشتنەوەی …

زیاتر...»

کەوتنی کەرکوک‌و خۆڕاگریی عەفرین بەرهەمی چین؟

کەوتنی کەرکوک‌و خۆڕاگریی عەفرین بەرهەمی چین؟ ئایا شکستی ئۆکتۆبەر بەرهەمی ململانێ ناوخۆییەکان بوو؟ دوکتور شێرکۆ کرمانج ئەم بابەتە هەوڵێکە بۆ وەڵامی ئەم دوو پرسیارە. لەڕاستیدا کەوتنی کەرکوک‌ تەنیا شکستی ململانێی هێزە حوکمبەدەستەکانی هەرێمی کوردستان نیە چونکە ململانێی سیاسی لە هەموو کۆمەڵگەیەک دیاردەیەکی تەندروستە. شکستی ئۆکتۆبەرو کەوتنی کەرکوک شکستی بەڕێوەبردنی ناتەندروستانەی …

زیاتر...»

کەندێناوە سەرەتای تەعریب‌

کەندێناوە سەرەتای تەعریب‌ و سەرەتای دەستپێکردنەوەشی دوکتور شێرکۆ کرمانج هەر جارێک پرسیاری تەمەن‌و ڕۆژی لەدایکبوونی خۆم بکردایە، دایکم دەیگۆت کوڕم ئەتو تەقریبەن چار مانگانبووی لە زگم کە حەرەس قەومی ‌و عەسکەر هاتن گابەرەکەو چەندین گوندی دیکەیان لە کەندێناوە سوتاند. بابت لەگەڵ تەواوی خەڵکی گابەرەکەو ئەو گوندانەی کە سوتێندران بردران‌و لە …

زیاتر...»

دوو شەو و دوو ڕۆژ تەرمی پێغەمبەری (موسوڵمانان) نەنێژرا، داخۆ چی دەگوزەرا؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج سادەگۆیی نیە ئەگەر بڵێین پڕۆسەی بەسیاسییکردنی ئیسلام‌و ململانێ سیاسییەکان لەناو موسڵمانان بەچڕی لە ڕۆژی مردنی پێغەمبەری موسڵمانان دەستیپێکرد. ئەم بابەتە هەوڵدەدات تاوتوێ ئەم ئارگیومێنتە بکات. حەسەن بەننا، کە دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئیخوانی موسلمین،‌ هەروەها قەرەزاوی، باوکی ڕۆحی ئیخوانیەکان لە دنیا، هەردووکیان باس لەوە دەکەن کە یاوەرانی (ئەسحابەکانی) پێغەمبەر، …

زیاتر...»

ئایا کورد دەکرێت عێراقی بێت؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج لە ئەدەبیاتی ئەکادیمی دیبەیتەکی زۆر لەسەر ئەوە هەیە کە داخۆ شوناس (identity) خودییە (subjective) یان بابەتییە (objective)… خۆی لەڕاستیدا شوناس هەم خودییە، واتە مرۆڤەکان دەتوانن بەخۆیان شوناسێک بۆ خۆیان هەڵبژێرن‌، دەشکرێت شوناسێکیش ڕەتکەنەوە، هەم بابەتیشە، واتە کۆمەڵێک فاکتی بابەتی دەبنە هۆی دیاریکردنی شوناس بۆ مرۆڤەکان وەک شوێنی …

زیاتر...»

عەبادی و سەدام، چی کۆیاندەکاتەوە؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج سوربوونی حەیدەرعەبادی‌و عێراقییەکان لەسەر دەرپەڕاندنی دەسەڵاتی کوردستانیان و هێزی پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەکان بۆ پشت ئەو سنورانەی کە لە ١٩٩١ کێشاویەتی ئەو پرسیارە دێنێتەگۆڕی کە داخۆ دەبێت سەرچاوەی مکوڕبوونی عەبادی لەسەر ئەم سنورە چی بێت. ئەم بابەتە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو هۆکارانەی کە وای لە …

زیاتر...»

پڕۆژەیەک بۆ تێپەڕاندنی گەورەشکستی ئۆکتۆبەر

پڕۆژەیەک بۆ تێپەڕاندنی گەورەشکستی ئۆکتۆبەر شێرکۆ کرمانج لەدەستدانی نزیکەی ٥٠% خاکی کوردستان لە شەو و ڕۆژێکدا گەورەشکستی ئەو نوخبە سیاسییەی کوردستان بوو کە لەپاڵ شکستە گەورەکانی دیکە، هەر لە لەدەستدانی شەرعیەتی یاساییەوە بگرە تادەگاتە قەیرانی ئابوری‌و سیاسی‌و لەکەدارکردنی شکۆی گەل‌و نیشتیمان، نابێت‌و ناکرێت ئاوا بەسانایی بەسەر ئەو نوخبە سیاسییە تێپەڕێت. …

زیاتر...»
بازدە بۆ تووڵامراز