سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / یادی پەنجا ساڵەی کوژرانی چەگوارا

یادی پەنجا ساڵەی کوژرانی چەگوارا

ماڵپەڕی هەڵوێست

رۆژی دووشەمە نۆی مانگی ئوکتوبری ٢٠١٧، پەنجا ساڵ بەسەر  کوژرانی گەورە پارتیزانی مێژووی مرۆڤایەتی (ئێڕنیستۆ  چەگوارا) تێدەپەڕێ. بڕیارە بەو بۆنەوە لە وڵاتی بولیڤیا و دەیان شوێنی دیکەی جیهان لەو شۆڕشگێڕە ئەفسانەییە یاد بکرێتەوە و رێز لە خەبات و تێکۆشانی بگێردرێت.

ئیفو مۆرالێس، سەرۆککۆماری وڵاتی بۆلیڤی، دەزگای جاسووسیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) بە ئەشکەنجەدان و کوشتنی ئەرنستۆ  چ گوارا لە ساڵی ١٩٦٧ تاوانبارکرد. ئەم وتانەی مۆرالس لە رۆژی یادی پەنجا ساڵەی کوژرانی گیڤارادا بڵاوکرایەوە .دیارە ئەمساڵ لە پەنجاهەمین ساڵیادی کوژرانی “گیڤارا” دا بۆ ماوەی پێنج رۆژ رێورەسم و یادکردنەوە و رێزگرتن لەو پارەتیزانە شۆڕشگێرە لە چەندین وڵات بەڕیوە دەچێت.

هەر بەم بۆنەوە سەرۆککۆماری بولیڤی (مۆرالیس) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر  و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویە: “ئاشکرایە سی ئای ئەی (CIA ) پاش ئەوەی بە پیلانێک و بەهۆی خەیانەتەوە  چە گوارا دەستگیرکرا،  ئەشکەنجەی داوە و پاشان بێ هیچ مەحکەمەیەک کوشتویەتی. دیارە ئەو کارە لەلایەن هێزی تایبەتی ئەمریکاوە بە فەرمانی سەرکۆماری  ئەوکاتەی ئەمریکا ئەنجام دراوە”. رۆژی ٩ی ئوکتۆبری  ساڵی ١٩٦٧، تێکۆشەر و شۆڕشگێری بەناوبانگ ئێڕنستۆ  چە گوارا بە پیلان و خەیانەتی ژمارێک لە هاوڕێیانی لە بۆلیڤی لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا و دەسبەجێ تەحویلی سێخۆرەکانی ئامریکا لە ناوچەکە درا  و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر بێ هیچ مەحکەمە و دادگاییەک کوشتیان.

بڕیارە رێوورەسمەکانی یادکردنەوەی گیڤارا تا دووشەممەی داهاتو درێژە بکێشێت و بۆنە و خۆپێشاندان و رێورەسمی کەلتوری و سیاسی لە گوندی “لائیگرا” لە باشوری خۆرهەڵاتی بۆلیڤی کە تەرمەکەی گیڤارای تێدا دۆزراوەتەوە، بەرێوە بچێت.

یاد و رێگای پڕ لە شانازیی چ گوارا هیچکات کاڵ نابێتەوە.

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

وەڵاتی فینلاند لە سیفرەوە بۆ لووتکە

هیوا گوڵ محەمەدی فینلاند وەڵاتێکی بچوکە لە باکوری ئەوروپا کە پێنج ملیون و نیو حەشیمەتی …

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ده‌رباره‌ی شاری قودس ! عه‌بدوڵا ساڵەح هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز