کەرکووک!

کەرکووک تاسە باری خەم و ژان نە بوو  و ، سەراپای جەستەی برینداری ، بڕوا و هێز و توانایەکی لە بڕان نەهاتووی لێ دەبارێ   کەرکووکیەکان  بڕوایان بە دوایی نەهاتنی شەوگاری ڕەش نیە .  ڕۆژی شازدەی ئوکتوبری ٢٠١٧ زاینی کەرکووک لە داوی گەورەترین کارەساتی کارەساتەکان کەوت و ، هەم مێشکی و هەم لەشی ماندوو کرا و ، پڕۆسەیەکی پڕ لە ژان و ئازاری تێپەڕاند . ئەوانەی ڕێبەرانی نالایەق و دەسەڵاتخواز و ناسادیق هەڵدەبژیرن و دەنگیان بۆدەدەن ، تەنیا هەڵەیەکی مێژووییان ئەنجام نەداوە، بەڵکوو تاوانێکی گەورەیان دژ بە جەماوە کردووە.

باشووری کوردستان هیوای هیواکان بوو . تڕاژیدی ساڵی ١٩٧٥ و هەڵهاتنی ڕیبەری بزو وتنەوەکە و ئیمان و بڕیاری شۆڕشگیڕانەی هێزی پێشمەرگە لە بواری ئیدامەی خەبات و شەڕ ، و بارودۆخی سامناکی ئیستای شاری کەرکووک، وەبیر هێنەرەوی بیرەوریە تاڵ و تفتەکانە. باشووری کوردستان دەوڵەتی “سیگمینت” بوو و دەیتوانی ڕێگا بۆ دەولەتی نەتەویی خۆش و هەموار بکات . هەڵکەوتەی جیوگرافیای باشوری کوردستان ، و بوونی سێ سیستەمی لاوازو بێ هێز وەک یەکێتی لە ناوچەی سەوز، پارتی لە ناوچەی زەرد و ئیسلامی سیاسی لە ناوچەی ڕەش دەمار و بڕبڕەی پشتی جەماوەریان بەشیوەیەک شکاندوە کە هێج دەرمانێک ناتوانی ئازارەکانیان کەم کاتەوە وبشکێنێت . لە بەستێنی ئورگانەکان وەک : دادوەری، ئاسایش ، هێزی پێشمەرگە، پولیس و یاسا، سپای هاوبەش ، مالیات و باج ، سیاسەتی دەرەوی وڵات و فێر کردن و بار هێنان ،ژینگە ، کشت و کاڵ و سامانە سروشتیەکان هێشتا یەکیان نە گرتوە و ناکۆکیەکانیان بە چلە پۆپەی خۆی گەیشتوە . ئەوەندە دیواری حیزبیان بەرز کردوەتەوە و خۆیان بە دەسەڵاتەوە بەستوەتەوە ،مەجال و دەرفەتیان بۆ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی دەستە بەر کرد و خولقاند . ئەوان کتێب بۆ مەدرەسەکانی کوردستانیان ئامادە و چاپ کردووە . ئەم کتێبانە ناوەڕۆکی عیلمی و زانستیانەی کزو لاوازیان هەیە و چونکوو حیزبەکان هەر بەرژەوەندی بنەمالە و کەس و کاریان دەپارێزن ، بواریان بۆ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی هەموار کردووە . کتێبەکان و ماتریالی فێرکردن و بارهێنان لە لایەن ڕەوتی ئیسلامیەوە وەک ئامێر بە دەستیانەوە گرتوە وهەر لە منداڵیەوە مێشکی منداڵی کورد بوردومان دەبێت و ئەم سەرمایە گەورە و هەستیارە برێندار و تووشی پەتا دەکرێت .

ئایا ڕێبەرانی “تان و پۆ ئاوریشم”ی باشووری کوردستان ، لە دروست کردنی دیواری حیزبی ماندوو و هێلاک نابن ؟ ئایا بۆ مرۆڤە ڕێزدار وخۆ بەخشەکانی کەرکووک ، کە بە دەستی خالی حازرن ، سپای حشدی شەعبی ( داعشی شیعە ) وەدەر نین ڕێزیکیان هەیە ؟ هەمێشە لە دەرگای ناسیونال شوینیزمی فارس و تورک و عەرب ئازادی و دیموکراسیان سواڵ دەکرد و پێیان وابوو کە شانەی هەنگوینیان لە کلۆری دار بەڕوو و دار قەزوان دوزیوەتەوە. ئایا ئەم هات و چوە بوڵای دوژمن و دەستەوەستان لە بەرانبەریاندا نرخی مێژوویی هەبوو ؟ لە خاکێکی چکۆلە و بەرتەسکدا کوا دەگونجی سێ حاکمییەت دژ بە یەک ، کار و باری کۆمەڵایەتی چارەسەر و خزمەت بە خەڵک بکات ؟

باری جیوگرافیایی و هەڵکەوتەی باشوری کوردستان، پیلانی زلهێزەکان ، سیاسەتی کارتلە نەوتیەکان ، گلوبالیزمی جیهانی ، یەک گرتنی ڕووسیا و ئامریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ تاڵان و دابەش کردنی جیهان ،داڕشتنی دیزاین و قەوارەی ژئوپۆلیتیکی ناوچەکە، سکوتی وڵاتانی سەنعەتی و ماسمیدیا ،تێگەیشتنی جەماوەر، کاردانەوەی تیکنۆلۆژی مودێڕن ،خەباتی بەر فراوان و بڕیاری گەلی کورد کە نایەوێت ئێتر بە هیچ شێوەیەک کولونی هاوبەشی داگیرکاران بیت ، ژینگەی وێران و داغان و تاڵانی ئاوی کوردستان ، پڕۆژەی شکست خواردووی کشت و کاڵ ، نە بوونی سیستەمی بانکی پێشکەوتوو،حکومەتی توتالیتر و سیستەمی دواکەوتوانەی ناسیونال شوینیزمی درواسێ کانی کوردستان ،هاوپەیمانی داگیرکاران بە شێوەی جۆراوجۆر و دژی چل میلیون کورد هەموو ئەمانە فاکتورگەلێکی نەخوازراو و کۆسپیان بۆ ڕێبەران خولقاندووە .

ئەمما ڕێبەرانی لیهاتوو و کارامە ، دژوار ترین بار و دۆخ لە کورت ترین کاتدا ، لێک دەدەنەوە و برێاری لۆژیک و مەنتیقی وەردەگرن و ڕێگای چارە دەدۆزنەوە . هەمیشە بۆ هەر کارێک ئالترناتیڤ و بەدیلی ئامادەیان هەیە . ئەم پوتانسیل و خەسڵەتانە لای ڕێبەرانی کوردستانی باشوور گوم و بزر و یا فرە لاواز و کزە . شەرایەت و بارو دۆخێان بۆ نەیارانی کورد دەستە بەر کردووە . سوسیال شوینیستەکانی فارس و تورک و عەرەب کە زمانیان لە هەسان دراوە ، “تاڵاو” و “لیک” بە قەلەم و مێشکیان وەک تەرزە دێتە خوارێ ، تەحقیر و ئیهانەت بە کولتور و جل وبەرگ و هەویت و ناسنامە و مافی ڕەوا بە مەبەستی  جیا بونەوە لە داگیرکاران ، بە تاوانێکی زۆر گەورە دەزانن و لە پێڤاژەی کەتمان و دیفاع لە نیشتمانی یەک پارچەی ئێران ، عیراق ، تورکیا و سوریا مل خۆیان دەشکێنن  و دوو دەسماڵە بۆ شوینیستەکان هەڵدەپەڕن .

خەڵکی شەریف و فیداکار و خۆبەخشی کەرکووک بە دەستی خاڵی حازرن ، لە بەرانبەر هێرشی دوژمندا بەرخودان و خەبات کەن ، ئەمما ڕێبەری یەکپارچە و یەک دەست لە بنەڕتدا هەر نیە تا بەرپرسیار بێت . ئەم تراژیدی و وەزعە ویجدانی مرۆڤ ئازار دەدات .

خاڵە هاوبەشەکان کەم نین و ڕەوا و مەنتیقیە کە لە سەر ئەو خاڵانە پلاتفورمی هاوبەش ئیمزاکەن . مێژووی سەردەمی کوردستان کە لە لایەن پێشمەرگە و گریلا و خەباتی مەدەنی جەماوەرەوە ، دەنوسرێتەوە شیاوی ڕێز ئیحترامە و. حوکمی مێژوو دەڵێت: ڕێبەرانی لینەهاتوو و دەسەڵاتخواز و گیرفان بڕ وگیرفان پڕ ، بە شەهامەتەوە واز لە ” دەسەڵات ” بێنن و رێگا بۆ نەسلی گەنج خاڵی و هەموار کەن تا کوردستانی وێران و تاڵانکراو ئێدارە کەن .

***

سەرەخۆشی خۆم لە خزمەت  بنەماڵەی: سەر بەرزی  گیانبەخت کردووان ، بریندارەکان، بەدیل گیراوەکان ، تیرباران کراوەکان، سوتێندراوەکان و بزر و گوم بوەکان و هەموو شارۆمەندانی شەریف و دڵسۆزی شارەکانی : کەرکووک، جەلەولا، خانەقین، دووزخورماتوو،کفری و مەخموور عەرز دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمە قورسەکانتان دەزانم .

خەم و ئازاری دەرونیم بۆ شاری خۆشەویستی کەرکووک بە م شیعرە دەر دەبڕم:
لای شەو وەرە نێو شاری دڵم ئەی هیوا و شادی

با تاوێ نەوێرێ ببێ دەست بە یەخەم ، خەم !

لەو شارە بە کێ چارەیی دەردی دڵەکەم ، کەم !

نۆزدەی ئوکتوبری ٢٠١٧

ده‌رباره‌ رەشاد مستەفا سوڵتانی

Profile photo of رەشاد مستەفا سوڵتانی

ئه‌مه‌ش ببینه‌

تراجیدیای کوردان، فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەشی یەکەم وەرگێڕان لە …

پێگەی کورد لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هادی سۆفی‌زادە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هاتنی نییە و زۆر قەیرانی دیکە لە بواری سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز