سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / کۆنفەرانسی ˮهاوکاریی ئەمریکا و کورد لە بواری دووبارە سازکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین‟ دا

کۆنفەرانسی ˮهاوکاریی ئەمریکا و کورد لە بواری دووبارە سازکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین‟ دا

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک لە کۆنفەرانسی ˮهاوکاریی ئەمریکا و کورد لە بواری دووبارە سازکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین‟ دا کە لە The National press club لە واشیگتۆن د س بەسترا، بەشداریی کرد. کۆنفەرانسەکە لە لایەن ˮناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی کوردیی/ ک پ ر سˮ KPRC/ Kurdish Policy Research Center ساز کرابوو.

=

ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی کوردیی/ ک پ ر س KPRC/ Kurdish Policy Research Center

پانێل ١:

سەرکەوتگەریی ناوخۆی ئێران بە سیاسەتیی دەرەکیی دەستتێوردانەیەوە شادراوەتەوە

ئاخێوەران:

ڕێبوار ڕەشید، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک

مایکڵ ڕۆبین، مامۆستای توێژەوەر لەلایەن American Enterprise Institute

ئەردەشیر ڕەشیدی دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندن و فێربوون کوردیی – ئەمەریکیی

بەڕێوەبەری پانێل: سەمیرە قادری، د. یاسا، پسپۆڕی کاروباری نێونەتەوەیی

….

ئێران: ٣٨ ساڵ لە سەرکەوتن دژ بە دیموکراسیی، مافی مرۆڤ و ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ژنان و پیاوان،

بەڕێزانی میوان، هاوڕێیان

بە تەما نییم لە ماوەی ئەم دەرفەتە کورتە، بەڵام گرینگەدا، باسی دۆخی گشت ئێران بکەم. لێرەدا مەبەستی من زیاتر ئاخافتنە لە سەر ئەو بەشەی کوردستان لە ئێران کە خۆمان وەکوو کورد پێی دەڵێین ˮڕۆژهەڵات‟یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

شۆڕشی ئێران ساڵی ١٩٧٩ ڕژێمێکی تیۆکراتی (خوداسالاریی/ مەزهەبسالاریی) شیعەمەزهەبی لە داوێن کەوتە خوار کە لە سەر بنەمای تۆتالیتارییبوون دامەزرا. هەر زوو بە زوو، جیهان بوو بە شاهیدی کۆمارێکی ئیسلامیی کە هەم زۆردارە و هەم فراوانخواز.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنقەست لە پیشەسازیی و لە پێشکەوتنی پیشەسازیی پاش خراوە؛ ئینفەراسترەکچەرێکی پێشکەوتوو نییە؛ کەرتی کشتوکاڵیی لە ڕۆژهەڵات هێشتا هەر لە ئاستیی خۆتێرکردنە و ئامیری تەکنیکی کشتوکال ئێستایش هەر پێشکەوتوو نیین. سیسیتەمی خوێندن ناتەواو و کەموکورتیی دارە و کەرتی چاوەدێریی و تەندروستیی زۆر بەر سنوورە. ئەم سنووردارکردن و ئاستەنگانەی لە سەر باری ئابووریی دانراون بوون بە هۆی ئەوەی کە ئاستی بێکاریی لە سەرەوە بێت و بەو شێوەیەش نەداریی و هەژاریی.

ئەو هەژاریی و نەدارییەی لە سەرئەنجامی بێکاریی و بێبەرییکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داسەپێندراون کاری دەستکرد و ئەنقەستە.

خەڵکی کوردستان هیچ کارێکیان لە دەست نایەت لەبەرئەوەی هەم لە ڕووی دەستووریی و هەم لە رووی ساختارییەوە لە هەموو جۆرێک لە دەسەڵات بێ بەش کراون.خەڵکی کوردستان بە تەواوی لە دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتن.

ئامانجی دەوڵەت ئەوەیە تا دەکرێت کوردستان وەکوو هەرێمێک بە پاشکەوتوویی و بە بەجێماویی بهێڵێتەوە.

ئەوە وای کردووە خەڵکی کوردستان مێژوویەکی سەرهەڵدانیان هەبێت. ئێمەی کورد دژ بە ڕێککەوتننامەی سایکس- پیکۆ کە ساڵی ١٩١٦ ئیمزا کرا و ڕێککەوتننامەگەلی دیکە کە وڵاتەکەیان کردووین بە چوار بەشەوە، جەنگاوین.

بە هۆی تۆتالیتاربوونی حکومەتی ئیسلامییەوە ئەوا هیچ ئازادییەکی سیاسیی نییە، پارت و ڕێکخراوەی سیاسیی و ڕێکخراوەی ناحکومەتیی نیین؛ ئازادی بیروڕا و دەربرین و شێوەکانی دیکەی ئازادیی نیین. هەموو شتێک، تەنانەت جلوبەرگی خەڵکیش، لەلایەن سەرۆکی ڕۆحانیی باڵا، عەلی خامەنەیی ـەوە بڕیاری لە سەر دەدرێت.

بە پێی ئایدیۆلۆژیی دەولەت ئەوا حیزبوڵای ئێرانیی تەنیا تاکە پارتی ڕاستیی خودایە. هەموو جۆرەکانی دیکەی ئایدیۆلۆژیی دوژمنی دەوڵەتی ئیسلامیین.

لەبەرئەوە شەڕی دژ بە خەڵکی کوردستان هەر بە تەنیا شەڕێک نییە بۆ پاراستنی ئێران لە هەڵوەشان، بەڵکو هەروەها دیفاعکردنیشە لە ویست و خواستی خودا بۆ پاراستنی دامەزراوەی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران.

کۆماری ئیسلامیی ئێران نکۆڵی لە مافی دیموکراتیی، نەتەوەیی و مرۆڤیی خەڵکی کوردستان دەکات. کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکانی دەراوسێوە وەر دەدات، هانی سێکتاریزمی ئایینی و ئەنتی سێمێتیزم دەدات و ڕێکی دەخات؛ و تیرۆریزمی دەوڵەتیی و تیرۆریزمی نێونەتەوەیی پێش دەخات. کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها پول و پارەی ئێران بۆ دامەزراندن و دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمیی و بۆ دژایەتییکردنی دەراوسێیەکانی بەکار دەهێنێت.

ئەوسا ساڵی ١٩٧٩، کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ژێر رابەرایەتیی ئایەتوڵا خومەینییدا، بانگەوازی شەڕی قڕکردنی دژ بە خەڵکی کوردستانی کرد. مستەفا چەمران، یەکێک لە کەسەکانی ناو بازنەی ئایەتوڵا خومەینیی و نێردەی سەربازیی شەخسیی ئەو، لە ساڵانی هەشتاکاندا هەمان ئەو ئەرک و فەرمانەی پێ سپێردرا بوو کە ئێستا ئەوڕۆ بە قاسم سولەیمانی سپێردراوە، ئەرکەکانیش بریتین لە دەستتێوەردان، کوشتن و بڕین، تیرۆریزەکردنی خەڵک و شەڕی سێکتاریستیی و لەو بابەتە.

شارە کوردییەکانی وەکوو سنە، سەقز، مەهاباد و مەریوان بە توندیی بۆمبباران کران. لەو شەڕانەدا دژ بە خەڵکی کوردستان قوربانیان بە سەدان نەبوون، بەڵکو بە هەزاران بوون.

کوشتنی گۆترە و لە سێدارەدانی هەروا بە خۆڕایی خەڵکی بێگوناهی کوردستان، لەناوبردنی سەدان و تیربارانکردنی بە دەستەی خەڵک، زیندانیکردنی بە سەدان لە ژنان و پیاوانی کورد، ڕاوەدوونانی سیاسیی، هەڕەشە و گوڕەشە لە خەڵک کە توخنی سیاسەت نەکەون و بیر لە سیاسەت نەکەنەوە، ئەوجا قەدەخکردنی موزیک و سەما و چالاکیی دیکەی گشتیی کولتوریی بریتییە لە ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک.

تیرۆریزمی دەوڵەتیی و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە کەسایەتییە سیاسیی و شۆڕشگێڕەکانی وەکوو فوئاد مستەفا سوڵتانیی، عەبدولرەحمانی قاسملۆ، سادق شەرەفکەندیی و سەدانی دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بە روونیی تۆمار کراون.

داوای خەڵکی کوردستان بۆ مافی رەوای خۆیان و خەباتی سیاسیی ئاشتیخوازانەیان بە زەبر و توندوتیژیی زێدەڕۆییانەی کۆماری ئیسلامیی وەڵام دراوەتەوە. ئێران هەروەها تەواو کوردستانی میلیتاریزە کردووە.

لە ئایەتوڵا خومەینییەوە بۆ حەسەن ڕۆحانیی ئەوڕۆ دۆخەکە هەر وەکوو خۆیەتی. ئەوە ئایەتوڵا خومەینی خۆی بوو کە فەرمانی بە سەرۆکایەتیی ئەرتەش دا هەتا مەسەلەی کورد یەکلا نەکەنەوە، دەست هەڵنەگرن. لەم ژێر فەرماندەیی حەسەن ڕۆحانییدا، لە ناو کاتی سەرۆککۆماری ئێستادا کە دووبارە ˮداسەپێندرایەوە‟، دەوڵەت جەنایەت و تاوانی لە زیاتر لە کاتی هەر سەرۆککۆمارێکی دیکە کردووە.

تاوانی وەکوو ناچارکردن یان زۆربۆهێنان بۆ ژنان کە بکەونە دۆخی لەشفرۆشیی یاساییەوە، كچەمنداڵ بە شوودان، سیغە، قاچاخچیەتیی لەشفرۆشیی، بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر بەتایبەتیی لە نێو جەوانان، و چەوساندنەوەی منداڵان و ژنان کەمی نەکردووە، بەڵکو پەرەی ستاندووە. ژنان بە گشتیی لە سفاری گشتیی فڕێ دراون و بە شێوەی جیاواز و سیستەماتیک دەجەوسێنرێنەوە.

شەڕی دژی دەوڵەت لە سەردەمی حەسەن رۆحانییدا هەر دژ بە کورد پەرەی نەستاندووە، بەڵکو هەروەها دژ بە بەلوچ و عەرەب و بەهاییش.

دادگا شۆڕشگێڕییەکانی دەوڵەت کە کاریان گرتن و سزادانی بەگۆترەیە خەسڵەتی دروستی سیستەمی دادوەریی ئێران نیشان دەدەن. لە زۆر دۆخدا، دەوڵەت پارەی ئەو گولـلەیەش، یان ˮخەرجی سزادان‟  لە خاوەنی قوربانیەکان دەستێنێت.

نەهەماتیی دارایی، وابەستەیی و گیرۆدەیی بە شێوەکانی بەدمەستیی، خۆکوژیی و ژمارەی زیندانیانی سیاسیی بە پێی ڕێژەی دانیشتووان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاترە وەکوو لە بەشەکانی دیکە لە ئێران.

ˮمەرگ بۆ ئەمریکا‟، ˮمەرگ بۆ ئوروپا‟ و ˮمەرگ بۆ شارستانیی ئوروپایی‟ دروشمە سەرەکیەکانی دەوڵەتن، بەڵام لە ڕاستییدا مەرگی راستەقینە بۆ خەڵکی کوردستانە چون بێ دیفاعن.

دەستەی پیاوکوژانی دەوڵەت، ئەوی ناویان ناوە ˮسپای پاسداران‟ و کە ئایەتوڵا خومەینی خۆی لە ٥/٥/١٩٧٩ دای مەزراند، زیاتر لە پەنجا (٥٠) هەزار خەڵکی کوشتووە، بەتایبەتیی لە سڤیل و بێتاوانانی کورد و بەلوچ و عارەب و بەهایی و هی دیکە.

وێرانکردنی کوردستان و ئیزۆلەکردنی، ڕاگوێزان و ناچار بە کۆچکردنی هەزاران کورد لە زێدی خۆیانەوە بۆ شوێنی دیکە لە ئێران کە بوون بە هۆی هەژارکردن و لاوازکردنی خەڵکی کوردستان و پیادەکردنی چەوساندنەوەیەکی فاشیستیی لە مافەکانی مرۆڤ، بریتییە لە خولاسەی سیاسەتی دەولەتی ئیسلامیی بەرامبەر بە کورد و بەلوچ و عارەبی ئەهواز.

سەرئەنجام:

  • کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرچاوەی نائارامیی و ناسەقامگیرییە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ تورکیەدا، هەرێمی باشووری کوردستان کە لە ڕاستییدا ئەمەریکا پارێزەریەتیی، لاواز دەکەن.
  • نابێت کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەنیا وەکوو کەیسێکی چەکی ئەتۆمیی ببینرێت.
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٣٨ ساڵی ڕابردووەوە پیادەی تیرۆریزمی دەوڵەتیی و نێونەتەوەیی دەکات. دەبێت سەرۆکایەتیی مەزهەبپەرستی تۆتالیتاری ئێران بەرپرسیار دابنرێت.
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە سیکولاریزم، بەرابەریی جنسیی و دادوەریی کۆمەڵایەتییە. دژ بە جیاوازییەکانی مرۆڤ و بە فرەلایەنیی کۆمەڵگایە چون لە سەر وەدەرهاویشتنی ئەوی ˮدیکە‟ دامەزراوە.
  • ئێران و تورکیە، هەردوو پێکەوە هانی سێکتاریزمی شیعە و سوننە دەدەن کە بووە وە دەبێت بە هۆی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و نائارامیی.
  • ئەوی پێی دەگوترێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یاخود جۆرەکانی دیکەی گوایا ˮهەڵبژاردن‟ بە هیچ شێوەیەک مەرجەکانی دیموکراسیی پڕ ناکەنەوە. پارتگەلی سیاسیی هەبوونیان نییە، کاندیدگەلێک لە مەیداندا نیین کە لە کێبڕکێ و خۆکاندیدکردنی ئازاددا بەشدار بن و بەو شێوەیەش دەرفەتی هەڵبژاردن بە خەڵک بدەن، و هەروەها هەڵبژاردن لە کەشوهەوای ئازاددا جێبەجێ ناکرێن، و کاندیدەکان لە لایەن خەڵکەوە پەسەند نیین، بەڵکو پەسەندی دەسەڵاتی باڵا عەلی خامنەیین.
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پرینسیپ باوەڕ بەوەیە کە هەڕەشە و زۆرداریی و ترس و تۆقاندن دەبێت بەشێک لە پرۆسە و لە بڕیاری بازنەی سیاسیی بێت.
  • ئەوی لە ناو کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پێی دەگوترێت ˮباڵی ڕیفۆرم/ ڕیفۆرمخوازان‟ ـی ناو حیزبوڵای ئێرانیی هیچ پێوەندییەکی بە ئازادیی و بە مافی گەلانی ئێرانەوە نییە.
  • تەنیا گۆڕینی تەواو بناخەیی لە دەستووریی ئێران و دووبارە ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتەکانی دەولەت و ناناوەندکردنی/ دیسەنترالیزەکردنی دەسەڵات، بۆ نموونە لە هەبوونی سیستەمێکی کۆنفیدەراڵیی دیموکراتیکدا، دەتوانرێت کۆتایی بەم دۆخە فرە دژوار و ناهەموارەی ئێران بهێنرێت.

سپاستان دەکەم کە توانیتان لێرە بن و سپاس بۆ بەشداریی و کۆمەکتان.

ڕێبوار ڕەشید

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک

٢٥/٥/٢٠١٥

تێبینیی: نوسخەی ئینگلیزیی ئەم ئاخافتنە لە خوارەوەی کوردییەکەدا بە ئینگلیزیی هەیە و هەروەها لە ماڵپەڕی کوردستان تریبون دا بڵاو بووەتەوە. بڕووانە:

http://kurdistantribune.com/iran-38-years-of-success-against-democracy-human-rights-and-peace-in-the-middle-east

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

ئایا شەڕی ناوخۆیی تاوانێکی گەورە نیە ؟

١- ڕیزدار پشکۆ نەجمەدین نووسەری ڕئالیستی کوردستان لە کتێبی ” ئەزمون و یاد ” ئاوا …

دوای ڕێفراندۆم

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان؟ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی باشور له‌ ٢٥\٩\٢٠١٧ به‌ڕێوه‌چو، به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌‌ …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز