سه‌ره‌تا / ئه‌زموونی خه‌بات / کورته‌ سرنجێک له‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له‌ هۆڵه‌ند

کورته‌ سرنجێک له‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له‌ هۆڵه‌ند

عه‌لی ئاشناگه‌ر

ئاگاداریەکم لە سەر ناو نیشانی ” یەکیەتی نوسەرانی کورد لە هۆلەندە کۆڕێک بۆ نوسەر و شانۆکاری ناسراو یاسین قادر بەرزەنجی لە ڕۆتڕدام ساز دەکات ” خۆێندەوە ، سەرم سوڕما !

کوتم تۆ بڵێی ئەم ئاگاداریە هی‌نوسەرانی کورد بێ ؟! جا ئەگەر نوسەرەکانمان ئاوا هەڵە بنوسن، داخۆ کەسانێک کە لە بواری نوسیندا تواناییەکی ئەوتۆیان نییە ، چۆن بنوسن ؟! ئایا ئەم نوسەرانە لە ئاست زمانی کوردیدا هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن ؟

زۆر سەیرە ، هەر دەڵیی شەپۆلێکی بە تەوەژم بۆ تێکدانی زمانی کوردی لە لایەن هیندێک نوسەرەوە وەڕێ کەوتووە ! دەسگاکانی ڕاگەیاندن وەک تلویزیۆن و ڕۆژنامە و بگرە تۆڕی ئینترنێتیشی گرتۆتەوە !! هەر کەسە بە ئارەزوی خۆی ڕستە دادەڕێژێ !!

یەک بکەر لە سەرەتای ڕستەدا دێنێ ، یەک دەیباتە ئاخر ! یەکێ ڕستەیەک دەڵێ کە بکەری نیە ! هەر وەک چێشتی مجەوری لێ‌هاتووە !! یکی تر وشەی داتاشراو بە ئارەزوی خۆی ئەخاتە ناو ئەم بازاڕە شێواوە !! بۆ نمونە سرنجتان بۆ ئەم ئاگاداریەی یەکیەتی نوسەرانی ؟؟!! کورد لە هۆڵەند…ڕادەکێشم : ئاگاداری نوسەران و ڕۆشەنبیران و هونەرمەندانی کورد دەکەین …وشەی ئاگاداری لەڕوی ڕێزمانیەوە چاوگەیە وە وەک کردار ناتوانێ بەکاربێت ! هەر وەک وشەی ڕۆیشتن کە ئەویش چاوگەیە ، مرۆڤ ناتوانێ بڵێ ڕۆیشتن دەکەین ! ئەم نوسەرانە دەیانتوانی بنوسن : نوسەران و …کورد ئاگادار دەکەین … یا کو بە ئاگاداری نوسەران و …دەگەیەنین کە … هەر وەها لە نوسراوەکەدا هاتووە : … کە تێدا دەرباری … ئەم وشەیە فارسیە و دروستەکەشی دەربارەیە نەک “دربار” !! “دەربار” بە مانای بارگای پادشاکانە !! دەبارە بە کوردی دەبێتە لە سەر یا کو لە بارەی یا کو سەبارەت بە … ئەوە جێگای داخە کە ئەو هەڵەیە لە لایەن یەکیەتی نوسەرانی کوردەوە !! ڕویداوە !!ئەویش تەنیا لە نوسراوەیەکی دو ڕستەییدا !! گۆیا ئەم نوسەرانە بەتەمای ڕاهێنانی جیلی داهاتوی وڵاتەکەمانن ؟!!

هەروەها سرنجتان بۆ هەڵەیەکی زۆر بەرچاو کە لە تلویزیۆنەکانی باشورەوە بڵاو دەبێتەوە و لە دواییش تلویزیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتیش بە خەیاڵی ئەوەی کە ئەم تلویزیۆنانەی باشور شارەزاییان زۆرترە لە بواری زمانەوانیدا ، هەڵەکەیان دوپات دەکەنەوە !! نمونەیەک لەو هەڵانە وشەی “پێ‌چوون”ـە کە لە باتی “وێ‌چوون” بەکار دەهێندرێ !! بۆ نمونە دەڵێن پێ‌دەچی ئەم کارە …ڕو بدات !! کە مەبەستی وێژەر وێدەچێیە ! چونکە وشەی پێ‌چوون (خایاندن) وشەیەکە کە بۆ کاتی دەست‌پێ‌کردنی کردارێک تاکو ئەنجامەکەی بە کاردێت . وەک : بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە سێ مانگی پێ‌دەچێ(دەخاێنێ) . یا کو : لە سولیمانیەوه‌ تاکو کەرکوک دو سەعاتی پێ‌دەچێ ! بەڵام وشەی وێ‌چوون یانی وەک یەک بوون ، وێکچوون ( تشابە بە عەرەبی ) . ناکرێ لەباتی وشەی ” وێدەچێ ” وشەی ” پێدەچێ ” بە کار بهێندرێ ! چونکە ئەم دو وشەیە مانی جیاوازیان هەیە ! بەو هیوایەی ئەو کەسانەی دەست دەدەنە قەڵەم ، هەست بە بەرپرسایەتی بکەن ! هەر وەها سرنج بدەنە جوانی ڕستەش کە کارکردێکی زۆری هەیە لەسەر خۆێنەر و بیسەر !

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

وەڵاتی فینلاند لە سیفرەوە بۆ لووتکە

هیوا گوڵ محەمەدی فینلاند وەڵاتێکی بچوکە لە باکوری ئەوروپا کە پێنج ملیون و نیو حەشیمەتی …

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ

سه‌رنجێك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ده‌رباره‌ی شاری قودس ! عه‌بدوڵا ساڵەح هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز