سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / ڕۆژى جیهانى کۆچبەران

ڕۆژى جیهانى کۆچبەران

ئامادەکار: هەژار تاها

18 مانگی دێسامبر (کانوونی یەکەم) هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى کۆچبەرانە. لەم رۆژەدا سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بەشدارى کۆچبەران لە پێشخستنى سەرجەم بوارەکاندا لە جیهاندا بەرز دەنرخێنێت.

بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کۆچبەرانەوە، ئەمسالیش بە نەریتی ساڵانی پێشوو، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگترووەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە. ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەڵێت بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە کۆچبەران بونە مایەى سودى ئابورى و کۆمەڵایەتى و کەلتورى لە هەموو کۆمەڵگاکاندا هەمیشە دەوریان هەبوە. هاوکات سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانى خۆشى دەردەبڕێت لە بارەى ئەو هەستە دوژمنکارانەى کە لە بەرامبەر بە کۆچبەران لە جیهاندا بوونى هەی و کاردانەوەشی لە سەر ژیانی مادی و رەوانی کۆچبەران هەبوە.

کۆچ بە گشتى و کۆچى نایاسایى بە تایبەتى کۆمەڵگاکانى جیهانى دابەشکردوە و لەلایەک ژمارەى ئەو کەسانەى کە ژیانیان لە ڕێگەى کۆچى نایاسایى لەدەستداوە هێشتا ژمارەیەکى بەرچاوە و لەلایەکى تریشەوە ڕێوشوێنە توندەکانى زۆربەى ووڵاتان بۆ پێشگرتن بە چوونە ژووری کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان، لە بەرژەوەندى مافەکانى کۆچبەران دا نین.

یەکێتى ئەوروپا تا ئێستا نەگەشتووە بە ڕێکەوتنێک لەبارەى پەنابەر و کۆچبەرانەوە کە لە بەر ڕۆشنایى بەرژەوەندیەکانى پەنابەراندا داڕێژرا بێت.

ئیدارەى ئێستاى ئەمریکاش لە هەوڵى کەمکردنەوەى وەرگرتنى پەنابەراندایە بۆ نیوەى ئەو ژمارەیەى کە پێشتر لە سەردەمى باراک ئۆبامادا وەردەگیران.

ئوسترالیاش بەردەوامە لە سیاسەتى گرتن و گێڕانەوەى کۆچبەرانى دەریایى قاچاخ بۆ ئەو ووڵاتەى کە لێوەى هاتوون.

ئیمساڵ یادکردنەوەى ڕۆژى جیهانى کۆچبەران لە کاتێکدایە کە ژمارەى ئەو کۆچبەرە نایاساییانەى کە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە  لە ساڵى٢٠١٧ دا گەشتۆتە پێنج هەزار و ٣٢٣ کەس. جێگەی ئاماژەیە کە زۆربەی ئەم قوربانیانە لە ئاوەکانى دەریاى ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٥کەسیشیان لە ناوچەکانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا مردوون.

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

سەدەی بیستەم، سەدەی رووداوە دەگمەنەکان

هاشم كه‌ریمی مرۆڤ لە سەدەی بیستەمدا هەم گەورەترین دەسکەوتی لەبواری پێشکەوتندا مسۆگەرکرد، و هەم بە …

پێویستی بە “فێمینیزمێکی هاندەر” لە نێو ژنانی کورددا

رۆیا تلوعی کۆمەڵگای کوردی بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵگایەکی سەرکوت کراوە، بەڵام کێشەکە هەر …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز