سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / چەن سەرنجێک سەبارەت بە رێپۆرتاژی العربیە لەبارەی ڕۆڵی ئێران لە رووداوی یازدەی سێپتامبر هەتا داعش!

چەن سەرنجێک سەبارەت بە رێپۆرتاژی العربیە لەبارەی ڕۆڵی ئێران لە رووداوی یازدەی سێپتامبر هەتا داعش!

باباشێخ ناسری

ئەم رێپۆرتاژە نیشان ئەدا کە رژیمی ئێران تا چ رادەێک بۆ ئامریکا گرینگە و لە بواری ئستراتیژیکیەوە بۆ شێواندنی ناوچەکە زۆر جار لەسەر یەک هێڵدان.

لە رێپۆرتاژەکەدا تیمی ئەمنیەتی لێکۆڵینەوە لەسەر کارەساتی یازدەی سێپتامبر فوکوس ئەخاتە سەر ئەوەیکە سەرەڕای دیار و زەق بوونی ڕۆڵی ئێران لە تێرۆری یازدە سێپتامبرا بۆچی کۆنگرە و دەسگای قەزایی ئامریکا و تەنانەت جۆرج بووشیش خۆیان لە تاوانبارکردنی ئێران ئەبوێرن و هیچ وڵامێکیان لەلاوە نیە. پاش چەن سەرنجێک کە چەن زانیاریکی لە بەرپرسانی باڵای ئەمنیەتی ئامریکا لە ناو ڕێپۆرتاژەکە وەرگیراوە ئەتوانین بزانین کە بەشێ لە پرۆژە ستراتیژیکەکانی ئامریکا و ئێران تەواکەری یەکن و لەوبوارە کۆماری سێدارە چ کرینگیکی بۆ ئامریکا لە ناوچەکە هەس.

رژیمی فارسی شێعەی ئێران بۆ پەرەپێدانی نفووزی لە دنیا وەکوو هەمیشە پەنا ئەوا بۆ ئۆرگانیزە و پشتیوانی کردنی رێکخراوە تێرۆریستیەکان و بۆ ئەو مەبەستە شێعە و سونی لەلای گرینگ نیە. لەم بابەتیشە وەکوو قەڵغانێ بۆ مانی دەسەڵاتی کەڵک وەرئەگرێ و ئەوینین کە چۆن باجەکەیشی ئەسێنێ.

چەن هەزار ئەندامی نزامی و ئێتڵاعاتی خۆی لە ژێر ناوی کاری دیپلۆماتیک ئەوا بۆ سوودان و بە یارمەتی رژیمی سوودان زۆربەی کەسایەتی و رێکخراوە تێرۆیستی و توندئاژۆە ئێسلامیەکان دنیا بانگهێشت ئەکەن کە رێبەرانی دواجاری ئەلقاعێدەیش لەوانە ئەون. لەوێ دا پلاتفۆرمێک هاوکاری رێک ئەخەن و …

پاش چەند ساڵ ئەلقاعێدە درووس ئەکرێ کە زەمینەکانی لە لایەن ئامریکا و عەرەبستانەوە لە ماوەی حوزووری رووسیە لە ئەفغانستانا درووس کراوە و ئێران و حزبوڵا بەرپرسایەتی پێدانی زانستی کاری تێرۆریستی و لوجستیک و … و بەهێزکردنی پێوەندیەکانی ئەلقاعێدە لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەییدا ئەگرنە ئەستۆ.

تەنانەت عامڵەکانی تێرۆری یازدەی سپتامبریش لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان و هەمینسان لە ڕێگای هاتنەوە بۆ لۆبنان لە ئێران و بە مۆری ئێران لە ناو پاسپۆرتەکانیانا تێپەڕ ئەون.

ئەم رەوتە تێپەڕ ئەوێ تاکوو ئامریکا بە بیانووی ئەڵقاعێدە و چەکی ناوکی هێرش ئەکاتە سەر عێراق و ئەلزەرقاوی بە هاوکاری ئێران لەڕێگەی باشووری کوردستانەوە تەزریق ئەوێتە ناوچەی سونی نشین و لەوێوە …

پاش ئەوەیکە دەسەڵات لە عێراقا ئەکەفێتە دەس شێعە، ئەمجارە ئێران ئەوینێ کە ناتۆ خەریکە ئەرتەشێکی تازە بۆ عێراق درووس ئەکا کە لە داهاتوویک نزیکا لەبوار زانست و ئێمکاناتەوە لە هێزی نزامی ئێران سەرتر ئەوێ.

ئێران دووبارە خۆی لە مەترسیا ئەوینێ. ئەمجارە “بەهاری” عەرەبی تێتە پێشەوە و ناوچەکە ئەشڵەژێ و سووریەی بە سەرۆکایەتی ئەسەد کە هێڵی یەکەمی جبهەی ئێرانە ئەکەفێتە ناو گێژاوی شەڕەوە.

ئامریکا و ئۆرووپا لەناکاودا ئەوینن کە بارودۆخەکە لە کۆنترۆڵیانا نەماوە، بۆیە ئەیانەوێ رەوتەکە لەبار بوەن و دەسی بەسەردا بگرن. ئێرانیش بە شوێن رێگەچارەێکا ئەگەڕێ کە دوایین سەنگەرەکانی ئەرتەشی ئەسەد بپارێزێ. بۆیە بە پارەی ئێران و هاوکاری تورکیە، وڵاتانی کەنداو و ئامریکا و ئۆرووپا داعش دا ئەمەرزنن. هەموو سەلەفی جیهادیەکانی دنیا هان ئەدەن و ئاسانکاریان بۆ ئەکەن بۆ کۆبوونەوە لە عێراق و سووریە و بەوجۆرە وڵاتەکانی خۆیانیش تاڕادەێک لەم کەسانە خاوێن ئەکەنەوە و بە ئاسانی ئەتوانن بەناوی داعش بیانکوژن. تورکیەیش بەوە رازی ئەکرێ کە داعش هێرش ئەکاتە سەر کورد و هێرشەکە وا توند ئەوێ کە تاکوو هەتا هەتایە کوردی باشوور پشت راس نەکاتەوە. هەروەها دواجار تورکیە کە بۆ دەسەڵاتی هێژمۆنک و پلانی دژە کوردەوە هاتوەتە ناو کایەکە بە بۆنەی هێڵی ترانزیتی و لۆجستیکی خۆی بۆ ئەندامان داعش و پەنادانی ئاوارەکان رۆڵێکی گەورەتر لە پلانەکەدا ئەگێڕی هەتاکوو لێدانی فرۆکەی رووسیە لەلایەن تورکیەوە.

وڵاتانی عەرەبی کەنداویش کە پێانخۆشە شەڕەکە بەرەو ئاقاری شەڕی نێوان شێعە و سونی بوەن و بەوجۆرە نفووزی خۆیان پەرە پێ بدەن، لە نفووزی فارس و شێعە لەناوچەکەدا کەم بکەنەوە، تۆڵەی لوبنان لە سووریە بکەنەوە و عێراقێکی وەکوو کاتی سەدام سەرهەڵنەداتەوە تێکەڵ بە داستانەکە ئەون. بەڵام پاش ماوەێک قەتەر کە سەرمایەگوزاریکی زۆری لەسەر داعش کردوە پاڵ ئەداتە ئێران و تورکیەوە و هێرشی داعش بەرەو بەغدا ڕائەوستێنن و سەری ئژدیهاکە روو بە کوردستان ئەکەنەوە و شەڕی شیعە و سونی ئەوێتە شەڕی دژبەرانی کورد و کورد.

لاناکاودا تورکیە بۆ باج سەندن لە وڵاتانی ئۆرووپایی سنوورەکانی بەورەو ئۆرووپا بۆ ئاوارەکانی دەستی داعش ئاوەڵا ئەکا و ئەمجارە لە ناچاریدا وڵاتانی ئۆرووپایی بۆ نجاتی خۆیان لەدەستی ئاوارەی زۆرتر داعش وەکوو مەترسی بۆ سەر هەمووی دنیا بە بیر و ڕای گشتی ئەناسنن و هەوڵ ئەدەن بۆ کۆنترۆڵ و کزکردنی داعش یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن کە خۆی نجات بدا. هەروەها ئێران و رووسیە ئەتوانن فوکوس لەسەر رژیمی ئەسەد لابوەن و نجاتی بدەن. لە هەمانکاتدا یارمەتی کوردانی رۆژئاوایش ئەدرێن کە داعش تێک بشکێنن بەڵام کوردانی رۆژئاوا بەرەو دەریا وەڕێ ئەکەون. رووسیە و تورکیە و ئامریکا و ئێرانیش ئەزانن کە ئەگەر کورد یەک متر ئاوی دەسکەوێ سەربەخۆیی و دەسەڵاتی مسۆگەرە لەتەک تورکیە مامڵە ئەکەن کە واز لە دوژمنی کردنی ئەسەد بێنێ و لەباتی ئەوە کورد هان ئەدرێ کە رێگەی بەرەو دەریا بەر بدا و بەرەو ڕەقە رێ بکەوێ.

لەم روانگەوە ئەوینین کە ئامریکا و ئێران دەیان و لەوانەیە سەدان پرۆژەی هاوبەشیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئامریکا و … پێکەوە هەبێ و بەرژەوەندی هاوبەشیان فرەس.

پاش لاواز بوونی داعشیش دیتمان کە ئۆباما هەموو قەرزەکانی لە قەوارەیکی گەورەدا بە فڕۆکە هەناردەوە بۆ ئێران و لە خەجاڵەتی مەڵاکان دەرهات.

لینکی ڕێپۆرتاژەکە :

https://farsi.alarabiya.net/fa/iran/2017/09/11/

 

ده‌رباره‌ باباشێخ ناسری

Profile photo of باباشێخ ناسری

ئه‌مه‌ش ببینه‌

تراجیدیای کوردان، فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەشی یەکەم وەرگێڕان لە …

پێگەی کورد لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هادی سۆفی‌زادە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هاتنی نییە و زۆر قەیرانی دیکە لە بواری سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز