سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / پەنابەران، قوربانیانی بڕیارە سیاسییەکان

پەنابەران، قوربانیانی بڕیارە سیاسییەکان

ئامادەکار: هەژار تاها

ئاژانسى هەواڵى گەڵف نیوز بڵاویکردەوە ئۆفیسى کۆمیسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەکگروتووەکان لە ئیندۆنیزیا دەستیکردووە بە ئاگادارکردنەوەى ئەو پەنابەر و پەناخوازانەى کە لەو ووڵاتەدان کە پێویستە پێشبینى ئەوە نەکەن کە لە لەلایەن ووڵاتێکى ترەوە نیشتەجێ بکرێن بەڵکو لەباتى ئەوە دەبێت خۆیان ڕابهێنن بۆ مانەوە لەناو ئیندۆنیسیا یان گەڕانەوەى خۆبەخشانە بۆ ووڵاتەکانیان هەڵبژێرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا نزیکەى 14 هەزار پەنابەر و پەناخواز لە ئیندۆنیسیان کە بەشێکیان بە ڕەگەز کوردن کە ماوەى چەندین ساڵە لە چاوەڕوانى نیشتەجێکردندان لە ووڵاتى سێیەم.

ئیندۆنیسیا ئەندامى ڕێکەوتنامەى یوئێنى تایبەت بە پاراستنى مافەکانى پەنابەران نییە و بەگوێرەى زانیارییەکانى بەرپرسانى ئەو ووڵاتەش نیشتەجێکردنى ئەو پەنابەرانە لەو ووڵاتە نابێتە بژاردەیەک بۆ ئەوان و بەوەش تەنها ڕێگە بە مانەوەى ئەو کۆچبەرانە دەدات بۆئەوەى بە شێوەیەکى کاتى و هەتا یەکلایکردنەوەى کەیسەکانیان لەلایەن یوئێنەوە لەو ووڵاتە بمێننەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە ئەمریکا و ئوسترالیا ئەو دوو ووڵاتە بوون کە لە ڕابردوودا جێگەى سەرنجى پەنابەران بوون لە ئیندۆنیسیا بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونى سەرۆکى ئێستاى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کەمترین پەنابەر لە ئیندۆنیساوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەمریکا بەجۆرێک تەنها 400 پەنابەر لە ساڵى ڕابردودا گواستراونەتەوە و لە ئەمریکا نیشەجێ کراون هاوکات ئوسترالیاش نیشتەجێکردنى ئەو پەنابەرانەى قەدەغەکردووە کە لە ئیندۆنیسیان و لە دواى یەکى تەمموزی ساڵى 2014 ەوە لەلایەن یوئێنەوە لەو ووڵاتە تۆمارکراون.

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

بارودۆخى په‌نابه‌ری کورد له‌ بریتانیا

ئەنوەر سوڵتانی “ئەم وتارەم لە ساڵی٢٠٠٩ دا نووسی وبە ناوی خوازراوەی ‘عەبدوڵڵا ئەحمەد’، لە ڕێگەی …

ئامانجی تورکیا لە عەفرین چیە؟

دوکتور شێرکۆ کرمانج لەسەرتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا، تورکیا هەر زوو لادانی بەشار ئەسەدی کرد بە …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز