سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / وەڵامێکی کورت بە کارە چەواشەکاریی و جاسوسیەکانی رۆژنامەی “رووداو”

وەڵامێکی کورت بە کارە چەواشەکاریی و جاسوسیەکانی رۆژنامەی “رووداو”

ئازاد ئارمان

رۆژنامەی رووداو لە ژمارە (٤٧١)ی رۆژی دووشەمە بەرواری ٢٨/٨/٢٠١٧ دا. مانشێتی رۆژنامەکەیان و لاپەرەی یەکەمی رۆژنامەیەکەیان بەم تایتلە پرکردۆتەوە:

(چەپی توندرەوی شۆڕشگێر لە سەرانسەری دونیاوە روو لە رۆژاڤا دەکەن).

رووداو لە پەرەگرافی یەکەمدا باس لە پێکهێنانی بەتالیۆنێکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شاری سەرێکانیێ. دەڵێت هاوشێوەی ئەزموونی شۆرشی ئیسپانیای ساڵانی ١٩٣٦ – ١٩٣٨ کە چەپە شۆڕشگێرەکان لە سەرانسەری دونیا دەهاتن بۆ یارمەتی شۆڕشی ئیسپانیا.

ئەگەر ئەمە بۆ رووداو و هاورێبازەکانی رووداو خاڵێکی نەگەتیڤ بێت و بیانەوێت (یەپەگە) ناشیرین بکەن لە پێش چاوی خوێنەران و کۆمەڵانی خەڵکی باشوور. ئەوە بۆ کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشی ژیر دەستەی دەسەڵاتدارانی زالم و چەوسێنەری رووداو و هەروەها بۆ تەواوی چەپە شۆڕشگێرەکانی کوردستان جێگای شانازییە و خاڵێکی درەوشاوەیە لە ئەزموونی رۆژئاوا دەبێت سۆسیالیستە شۆڕشگێرەکان دەستی پێوە بگرن و خەباتی ئەنتەرناسیونالیستی گەشە پێ بدەن.

هەر لە پەرەگرافی دواتردا، رووداو ئامانجی خۆی ناشارێتەوە و ئەم جارە ئەم ئەزموونەی رۆژئاوا و چەپە شۆڕشگێرەکان ئێستای رۆژئاوا و ئەزموونی شۆڕشی ئیسپانیا لێکدەچوێنێ بەم رەوتە فاشیستییەی داعش و سەیری بکەن رووداو دەڵێت چی”بەتالیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی رۆژاڤا” لە شەڕڤانی سەر بە گرووپە چەپەکانی جیهان و هەروەها ئەو چەکدارانە پێکدێت کە سەر بە هیچ گرووپێکی دیاریکراو نین، بەڵام هەڵگری هەمان ئایدیۆلۆژیای چەپن. وەک چۆن لە سەرانسەری دنیاوە خۆبەخشە توندڕەوەکان روویان لە سووریا دەکرد بۆ ئەوەی بە دەوڵەتەکەی ئەبووبەکر بەغداییەوە پەیوەست بن، ئاواش ئەم خۆبەخشانە لە سەرانسەری دنیاوە هاتوون بۆ ئەوەی ئەزموونی رۆژاڤا سەربخەن کە بە بڕوای ئەوان، ترووسکەی هیوایەکە بۆ سەر لە نوێ گەرمگردنەوەی کوانووی خەباتی چەپگەرا لە دژی ‘ئیمپریالیزم’.

لەم پەرەگرافەی سەرەوەدا رووداو دەیەوێت پێمان بڵێت رەش و سپی فاشیست و سۆسیالیست و ئینساندۆستی هیچ جیاوازییەکییان نییە و هەردوو رەوت سەر بە یەک ئامانجن ئەویش توندرەویییە. بەڵام پێم وایە هۆشیاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان زۆر لە گەوجێتی رووداو لە سەر ترە. ئەمرۆ دەستی رووداو تەواو کەشف بووە و دۆست و هاوپەیمانی راستەقینەی ئەوان ئۆردوغان و بەغداییە.

ئەمەیان وێنە واقیعیەکەیە نەک ئەو کاریکاتۆرەکەی رووداو خۆی دروستی کردووە.

خاڵێکی تر رووداو زۆر ئاگاهانە دەیەوێت چەواشەکاری تیا بکات ئەوەیە ئەم هێزە شۆڕشگێر و سۆسیالیستانەی لە سەرانسەری دونیاوە چوون بۆ ئیسپانیا هەموویان دەکات بە ستالینی و گوایە لە ژێر رێبەری ستالیندا بوونە. ئەمەیان درۆیەکی بێ سنوورە. رەوتە سۆسیالیستە شۆڕشگێرەکان و ئانارکیستەکان دەورێکی گرنگیان گێرا لە بەرگریکردن لە شۆڕشی ئیسپانیادا لە دژی فرانکۆی فاشیست. ستالینیەکان دەوری شۆرشی چەواشە و دژە شۆرشیان دەبینی و بەشێک لەم شۆڕشگێرانە بە دەستی هێزە ستالینیەکان شەهید بوون. خیانەتی ستالینیەکان شکستی بە شۆڕشی ئیسپانیا هێنا.

رووداو بەم کارەی دەیەوێت چەپە شۆڕشگێرەکان و سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان یەکسان بکات بە ستالینەکان. ئەوان باش دەزانن ستالینەکان لە تەواوی ولاتاندا دەوری دژە شۆڕشیان بینیوە. ستالینیزم رێبازێکی تۆتالیتاری و نەفرەت لێکراو لە مێژوودا.

ئامانجی بنچینەیی و سەرەکی رۆژنامەی رووداو (نەفتاو) دەیەوێت لەم بابەتەی نووسیویانە دوو ئامانج بپێکێت. یەکەم چەواشەکارییە لە سەر ئەزموونی رۆژئاوا و (یەپەگە)، هەروەها چەپی شۆڕشگێر لە سەرانسەری دونیا. دووەم دانی زانیارییە بۆ گشت ئەو دەوڵەت و هێزانەی کە دژ بە ئەزموونی رۆژئاوان، ئەو دەوڵەتانەی کە هێزە شۆڕشگێرەکان لێوەی دێن بۆ ئەوەی بکەونە بەر هێرشی دەوڵەتەکانیان. هەر کەسێک ئەم راپۆرتە بخوێنێتەوە دەزانێت ئەمە بۆ کاری جاسوسی نووسراو و زانیاریی دەدات بە نەیارانی رۆژئاوا و چەپی شۆڕشگێر بە هەموو باڵەکانییەوە کە هاتوون لە دەجەنگێن لە دژی دراوسێ تازەکەی رووداو!! (داعش).

لە کۆتاییدا دیارە ئەم چەواشەکارییە، تەنها قسەی رووداو نییە من لە رابردوو لە کەسانی تریشم بیستوە و بینیوە. بۆ نموونە نووسەرانی وەکو ئەبوبەکر عەلی و عادل باخەوان دەیانەوێت بڵێن چەپی شۆڕشگێر و رەوتە ئیسلامییە توندرەوەکان هاوشێوەی یەکترن. ئەمەش دیارە نیشانەی ترسە لە هاتنەمەیدانی رەوتی سۆسیالیزمی شۆڕشگێر.

 

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

ئایا شەڕی ناوخۆیی تاوانێکی گەورە نیە ؟

١- ڕیزدار پشکۆ نەجمەدین نووسەری ڕئالیستی کوردستان لە کتێبی ” ئەزمون و یاد ” ئاوا …

دوای ڕێفراندۆم

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان؟ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی باشور له‌ ٢٥\٩\٢٠١٧ به‌ڕێوه‌چو، به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌‌ …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز