سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / وەشانی نوێ و دیزاینی نوێی هەڵوێست

وەشانی نوێ و دیزاینی نوێی هەڵوێست

هاونیشتمانانیی بەرێز

وەک بەڵێنیمان دابوو، لە دەسپێکی ١٥مین  ساڵی وەشانی ماڵپەڕەکەمان، هەنگاو بۆ نوێژەن کردنەوە و بەرۆژکردنی هەڵوێست دەنێن . لە ئیستە بەملاوە،هەڵوێست بە دیزانێکی نووێ و ئیمرۆژی دەبێتەوە میوانتان.

ئاشکرایە کە ئێمە دەبوو زۆر زووتر ئەوکارەمان بکردایە، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارەوە(کە لە ڕایگەندراوی پێشوودا ئاماژەیان پێکراوە لەم لینکە: ڕاگەیەندراوی هەڵوێست لەسەر گۆڕان لە دیزاین و چۆنیەتی وەشانی لێرەبەدواوە ئەو دەرەتانەمان بۆ نەرەخسا. ئێستە بە هیمەتی هاوڕێی بەرێزمان و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی هەڵوێست(مانی رەحیمی) بە کەلکوەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی لە بواری ماڵپەر، هەوڵدەدەین لە قافڵەی چوونە پێشی بواری میدیای مەجازی وەدوا نەکەوین.

لە وەشانی تازەدا هەموو ئەوانەی بابەتیان لە هەڵوێست بڵاودەبێتەوە، دەبنە خاوەن لاپەڕەی تایبەتی خۆیان و هەر بابەتێک لە هەر نووسەرێک بڵاوبێتەوە، هەر ئەوکاتە دەچێتە ئارشیوی بابەتەکانیەوە. هاوکات لێرە بەدواوە، هەڵوێست ئیتر بەشێوەی حەفتانە بەرۆژ ناکرێتەوە و نووسراوە و بابەت و بەرهەمەکانی نووسەران  هەرکات بە هەڵوێست بگات، بڵاودەبنەوە. ئەمە بەو مانایەدێت کە هەڵوێست ئیتر بەردەوام لە حاڵەتی بەڕۆژ بووندایە. ئەم شێوەکارە بێگومان زۆرتر لای خوێنەران و هەروەها نووسەران جێی پەسەندە. لەبەر ئەوە لە کاری تا ئێستاماندا، هەڵوێست حەفتەک جارێک بەرۆژ دەکرایەوە، کە بێگومان ئەمە بۆ ئەم سەردەمە  کە بە خیرایی و تەقینەوەی زانیاریی دەناسرێت، نەگونج و لە دوا بوو.

هەڵوێست بە نیازە لێرەبەدواوە زیندووتر و چالاکتر لە رابردوو درێژە بە وەشان بدات، هەر بەو پێیەش چاوەروانی هاوکاریی چالاکتری رووناکبیر و تێکۆشەرانی خاوەن هەڵوێستە.

ئێمە وەک رابردوو لە بوارەکانی داکۆکی لە مافی نەتەوەی ژێڕدەستی کورد، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، مافی ژن و مافی یەکسان بۆ مرۆڤایەتی چالاک دەبین و بەتەواوی توانامان هەوڵدەدەین دژی بڵاوکردنەوە نەفرەتی نەتەوەیی، شەڕی ناوخۆ، سێکتاریزمی حیزبی و تەعەوسوب لە هەربوارێکدا و هاوکات لەقاودانی ئیسلامی سیاسی و تەعەسوبی دینی  چالاک بین.

وەک پێشتریش رامانگەیاندوە، هەڵوێست بۆخۆی هیچ “رەسالەت”ێکی دەسنیشان نەکردوە و تەنیا سەکۆیەکە بۆ رەوشنگەریی و رەخنە و لەقاودانی کردەوە نەگونج و دواکەوتوانەکان.

هاوکات هەڵوێست بەختەوەرە کە لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا توانیویە لەباری نووسین و پەروەردەکردنەوە یارمەتەتی نووسەرانی کەم ئەزموون و لاو بدات . گەرچی ئەوکارە کاتێکی یەکجار زۆری پێویست بوە، بەڵام ئەنجامەکەی بایەخی لە ماندووبوونەکە زۆرتر بوە. بۆیە ئیستەش بەڵێن تازەدەکەینەوە کە ئەو رێبازە درێژە بدەین.

لە کۆتاییدا بە ئێوەی هێژا بەڵێین دەدەین کە بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانمان ئەمەگدار دەمێنینەوە و هەوڵ دەدەین وەک رابردوو، جێ متمانەی ئێوەی وریا و پرسیارکار بین.

بەرێوەبەریی هەڵوێست

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

تراجیدیای کوردان بەشی دووەم

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە:  ئەنوەر …

سیاسه‌ت وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان !

عه‌بدوڵا ساڵح ڕوداوه‌كانی دوای ١٦ ئوكتۆبه‌ر كوردستانی خسته‌ قۆناغێكی نوێ ، چ حزب و لایه‌نه‌ …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز