سه‌ره‌تا / ئێران / لە شەڕی سوریە و رۆژئاوای کوردستاندا، مەترسی ئێران لە هی تورکیە زیاترە

لە شەڕی سوریە و رۆژئاوای کوردستاندا، مەترسی ئێران لە هی تورکیە زیاترە

سوریە بوەتە گوڕەپانی تاقیکردنەوەی هەموو جورە چەکێکی ئاسمانی، زەمینی و دەریایی. فروکەکانی روسیە و ناتۆ بە بەردەوامی هێز و توانا و تکنولوژی شەڕی خۆیان بە بیانوی شەڕی تێرور بە یەکتر نیشان ئەدەن یان بە روی یەکتریا ئەدەنەوە.

کورد شەڕکەری سەرەکی گوڕەپانەکەیە. شەڕڤانانی کورد بۆ بەدەست هێنانی ناوچەی ئازاد و بە ئامانجی گەیشتنی گەلی کورد بە ئازادی، هەم قوربانی و هەم پاڵەوانی شەڕی گروپە توندئاژوو مەزهەبیەکانی ناوچەکەن.

تورکیە پاڵپشتی داعەشە و بە هاوکاری قەتەر و عەرەبستانی سعودیە هەوڵی ئەوە ئەدەن شکەست بە کوردەکان بێنن و بەمجۆرە شکەست بە سیاسەتەکانی ئامریکا، ئوروپا و روسیە بێنن.

تورکیە یاریەکی مەترسیدار دەکا، بە ئاشکرا دوژمنایەتی خۆی دژی کوردەکان ناشارێتەوە و هاوکات تا دێ بەرانبەر بە داعەش ڕیگا و ڕیبازی هاوکاریەکانی زیاتر ئەکا و پەرەیان پێئەدات.

دەسەڵاتدارانی تورکیە بە هاوکاری ئەو دوو وەڵاتەی لەسەرەوە باسم کرد، لافاوی پەنابەرانیان بەرەو ئوروپا وەڕێ خست و بەمجۆرە گوشارەکانی سەر خۆیان بۆ دورکەوتنەوە لە داعەش و هەروەها باسکردنی مافەکانی مروڤ و کرانەوەی زیاتر کەم کردەوە.

لە لایەنی بەرابەردا، دەسەڵاتدارانی ئێرانیش کە خۆیان داعەشی بە بەرنامە و سیستەم و بە کردەوەن لە سوریەدا باجێکی گەورەی ئابوری و سەربازی ئەدەن و ناهێڵین ئەسەد بروخێ. یان باشترە بڵێم ئێران پشتگیری سیاسەتی روسیە دەکات بۆ مانەوەی ئەسەد، بەڵام لە راستیدا لەم ڕیگایەوە شەڕی پاراستنی خۆی بردوەتە سوریە.

تورکیە سیاسەتی خۆی بۆ دژایەتی کوردەکان ناشارێتەوە، بەڵام ئێران لە ناو سوریەوە هەوڵی پێشگرتن لە قورساێی کوردەکان دەدات. ئەو سیاسەت و هەڵۆیستانەی تورکیە دیار و زەقن و هەمومان هەستی پێدەکەین، بەڵام سیاسەت و پلان و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامی هەست پێناکرێن، یان گرینگیان پێنادرێ.

دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە سیاسەتی شەڕ لە دەرەوی سنورەکان و ئێقدار لە ناوخوی وەڵاتیان کردوەتە بەرنامەی مانەوەی خۆیان و لە 25 ساڵی رابوردوودا بە باشی کەڵکیان لێوەرگرتوە و، تەنانەت هەموو ئوپوزسیونی ئێرانیان بە کورد و ئەوانیترەوە مارگیناڵ کردوە و ئەتوانم بڵیم ئارامییان لە هەموو ناوچەکانا دابین کردوە. ئەڵبەتە مەبەستم لە ئارامی سەرکوتە، واتە دەسەڵات بە هێزی سەربازیی و ئەمنیەتی هەموو جولەکانی کونترول و مەهار کردوە.

ئێستە لە رۆژئاوای کوردستاندا، هێزەکانی یە پە گە (هێزێن پاراستنا گەڵ) دوو کانتونیان گەیاندوەتە یەک و کانتونی سێهەم ماوە و بەرەو ئەو کانتونەش لە پێشڕەوی و سەرکەوتنی بەردەوام دان. بۆ ئەم سەرکەوتنانەشیان هاوکاریی هەر دوو بەرەی شەڕیان هەیە، واتە هەم هی روسیە و هەم هی ئامریکا.

هەتا کوردەکان و هێزەکانی یە پە گە زیاتر لە کانتونی عەفرین نێزیک ئەبنەوە و بەرەو بەحری مەدیترانە دەڕون حەساسیەتی ئێرانیەکان و تورکەکان  زیاتر دەبێ.

عەرەبستانی سعودیە هێزی ناردوتە ناوچەکە و ئەیەوێ بەشداریی لە شەڕی سوریەدا بکات. ئەو شەڕەی عەرەبستان ئەیکات دژی داعەش نیە و دژی حکومەتی ئەسەدیش نیە، بەڵکو ئەوە ئەو شەڕەیە دژی کوردان کە تورکیە ناتوانی پێکی بێنێ و بە هۆکاری ئەو ناکۆکیانەی هەیەتی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمان دا بۆی جی بە جی ناکرێ.

بەشداری عەرەبستان لە شەڕی سوریەدا، واتە بەشداری کردنی راستەوخوی تورکیە و قەتەریش. ئیتر بەرەکانی شەڕ ئارایشێکی نۆێ بە خۆیانەوە ئەبینن. ناتۆ و ئامریکا توشی هەڵویستی چاوەڕوان نەکراو دەبن و روسیە ناچارە هێزی زیاتر بەکار بێنێ و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ ئێران ژمارەی هێزە چەکدارەکانی لە سورەیەدا زیاتر بکات.

ئەم سیناریویە لە هەر دوو لاوە بۆ لە مەنگەنە نانی بەرخوەدانی گەلی کوردە. زور گرینگە کورد لەم پلانە تێبگات و ناوچەی بەرخوەدان و بەرەنگاری خۆی زیاتر بکات.

دەبێ پشتگیریەکانی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان بگەنە لووتکەی سەرکەوتن و هەر سێ کانتونەکە بگەنە یەک و بتوانن خۆیان بپارێزن.

پێویستە سەرهەڵدانی گەل لە باکوری کوردستان پەرە بستێنی و تەنیا لەو چەند شارە دا قەتیس نەمێنی و ئیمکان بە ئەردوغان نەدات کە پلانی عەرەبستان، قەتەر پێک بێنێ.

گرینگە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەمویان کونفرانسێکی بە پەلە و بێ قەید شەرت بگرن و هێزێکی سەربازی هاوبەش و ناوەندێکی شەڕ و ناوەندێکی دیپلۆماسی دامەزرێنن و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە و رێگە نەدەن ئەو دەسەڵاتە داگیرکەرە خەڵک بنێرێ بۆ شەڕی سوریە و لەو رێگایەوە شکەست بە بەرخوەدانی کوردان بێنی.

بە باوەڕی من خۆێندنەوەی کورد لەم شەڕەدا خۆێندنەوەیەکی لاواز و هەڵەیە و ئەوەی کە ئێستە کوردەکان بونەتە دووبەرەوە گەورەترین مەترسیە لەسەر چارەنوسی ئەم گەلە و باجێکی قورسی دەبێ بۆ بدەن.

ئێمە دەبێ لە مێژوو تەجروبە وەرگرین و خۆێندنەوەیەکی زانستیانەی قووڵمان بۆ روداوەکان و شەرەکانی رابوردوو هەبێ و بتوانین جێگای خۆمان دیاری بکەین و هێزی خۆمان نیشان بدەین و یەکیەتی خۆمان ئاوا بکەین.

مەترسیەکانی ئێران زور لە هی تورکیە زیاترن، گرینگە ئێمە لە جوری ئەم مەترسیانە تێبگەین و لێان ورد بینەوە و پلان و بەرنامەی بەرەنگاریمان هەبێ.

2016/2/22

ده‌رباره‌ هیوا گوڵموحه‌مه‌دی

Profile photo of هیوا گوڵموحه‌مه‌دی

ئه‌مه‌ش ببینه‌

بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانیی دژایەتیی زەبروزەنگ دژی ژن

نا بۆ توند و تیژیی دژ بە ژن رۆژی ٢٥ی نوامبر بە (نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی) …

تراجیدیای کوردان بەشی دووەم

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە:  ئەنوەر …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز