سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / عەفرین پاش داگیرکردن

عەفرین پاش داگیرکردن

هەواڵدەریی فەرانسە

ماڵپەڕی هەڵوێست

هەواڵدەریی فەرانسە لە عەفرینەوە رایگەیاند کە چەتەکانی “سپای ئازادی سووریە” دەستیان داوەتە تاڵان و بڕۆی دوکان و ماڵە کانی عەفرین.

بەپێی راپۆرتە‌کە، ئەو چەکدارانە کە لەلایەن دەوڵەت و لەشکری تورکیەوە پشتیوانی دەکرێن(لە راستیدا بەکرگیراوی تورکیەن – هەڵوێست)، پاش چوونە ناو شاری عەفرین، بەپێ هیچ سڵەمینەوەیەک و لە پێش چاوی میدیای جیهانەوە کەوتوونەتە تاڵانی خانوی خەڵک، بەشێوەیەک قوفڵی ماڵان دەشکێنن و تاڵانی دەکەن و هێندێک جار پاش تاڵان، خانوەکەش ئاگرتێبەر دەدەن. هەر ئەو هەواڵدەرییە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێ دووکان و چێشتخانەکانیش کەوتوونەتە بەر پەلامار و تاڵان و ئەوەی خواردەمەنی، کەل و پەلی ئێلێکترۆنیکی، پەتوو و بەگشتی هەرچی بەردەستیان کەوێ لە ئوتوموبیلی دەخەن و دەیبەن.

هێرشی تورکیە و چەکدارە ئیسلامیەکان لە رۆژی ٣٠ی بەفرانبار(٢٠ژانوویە) بە پەلامار لە ئاسمان و زەویەوە دژ بە گەلی کورد و هێزەکانی ی.پ.گ دەستیپێکرد. بەڵام خۆڕاگری و دیفاعی کچان و کوڕانی گریلا بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٨، خەسارێکی گەورەی گیانی و کەل و پەلی نیزامیی بە لەشکەری تورکیە و چەکدارە توندرەوە موسوڵمانەکانی هاوپەیمانی (تورکیە) گەیاند.

لە لایەکی دیکەوە “رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە” کە ناوەندەکەی لە بریتانیایە، ڕایگەیاندوە کە چەکدارانی هاوسەنگەری ئەرتەشی تورکیە شاری عەفرین یان بەتەواوەتی تاڵانکردوە.

دانیشتوویکی شاری عەفرین هەر لەمبارەوە بە بە هەوڵدەریی فەرانسەی گوتوە: بە چاوی خۆی دیتوویە کە لە پێش چاوی سەربازانی تورکەوە، چەکدارە توندرەوە موسوڵمانەکان هەموو شوێنێکیان تاڵانکردوە، تەنانەت ئەو ئوتوموبیلانەی کە لە کەنار شەقامەکان راگیرابوون دزراون. رۆژنامەوانێکی هەوڵدەریی فەرانسە رایگەیاندوە کە ژمارێکی زۆر دووکان، پاش تاڵان ئاگرتێبەردراون.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە دەستێوەردانی تورکیە لە عەفرین، کە بە بڕیاری سەرکۆماری ئەو وڵاتە(ئەردوغان) دەستیپێکرد، دەیانجار لە لایەن کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەت و وڵاتانی بێلایەنەوە مەحکووم کرا. هەروەها لە ناوخۆی تورکیە دژایەتیەکی زۆری ئەو هێرشە کرا، بەشێوەیەک کە تا ئێستا هەزاران کەس لە دژبەرانی هێرش بۆ سەر عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە دەسبەسەرکراون.

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

سۆری برا ئەرمەنیەكان، بابەتێک لەسەر شەراکەتی کورد لە کوشتاری ئەرمەنەکاندا

عەلی مەحمود محەمەد كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە …

لە دەرەوەی یەکیەتیی نەتەوەییدا کورد و کوردستان دەفەوتێن

بۆ ڕای گشتیی کوردستانیی بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز لە هەر کوێیەک هەیە بەڕێزان، ژنان و …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز