سه‌ره‌تا / كوردستان / باشور / سەردەشت عوسمانەکان گیانبەختکردوانی قەڵەمن

سەردەشت عوسمانەکان گیانبەختکردوانی قەڵەمن

مەهدی خالید خەمبار
مەهدی خالید خەمبار

ئەگەر قەرارە بەم دۆخە سیاسیە کۆمەڵایەتیە چەقبەستوە ولە سایەی ئەم حوکمڕانیە پڕلە گرێوگۆڵەدا بمانەوێت بەربە تیرۆری قەڵەم و خەڵتانیخوێنکردنی سەردەشتەکان بگرین و کۆتاخاڵ بۆ ئەنتی قەڵەمەکان دابنەین،ئەوا دەیان ڕۆژمێریتردەبێ پڕبکەینەوە و سەدان کاوە و سەردەشتیتر دەبێت ببنە قوربانی،جابۆ ڕێگری لە شێوازە جیاجیاکانی  تیرۆر(عەقڵ،قەڵەم،ژن،مرۆڤ) وناهەقیەکان پێویستمان بە شۆڕشێکی ڕۆشنبیری فیکری کەلتوری سپی سەرتاسەریە تا وەک ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێز بتوانێ جێ بەم دۆخە لەق بکات،هەرچەندە ئەوەش بەبێ یەکخستنی ڕەنگە جیاوازەکانی قەڵەم و هیزر و تواناکان مەحاڵە سەرکەوتن یاریبێت،چەندیش لەم دابەشبونە مەترسیدارەی کۆمەڵگە و ڕەنگە جیاجیاکانی قەڵەمەکان مێزەدەکەین ئەوا لوتمان بە شاخێکی گەەورەی نائومێدیدا دەتەقێت!

گومان لە بونی پێشینەیەکی مێژویی ئەم تیرۆری بیر و قەڵەمەدا نیە،کاتێ کە  قسە لەم جۆرە تیرۆرە مەترسیدارە پەلهاویشتوەی ئەمڕۆ دەکرێت،پێویستە ئاماژە بەو سەدان قەڵەم وعەقڵ وهیزرە گەشانەش بدرێ کە لە سەردەمی ڕژێمە تۆتالیتارەکاندا لەنێوبراون

گیانبەختکردوانی قەڵەم عەبدولستار تاهیر شەریف،سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان،کاوە گەرمیانی،ویداد حوسینیش خۆیان گەیاندە کاروانە پڕ سەروەریەکەی “عەبدولخالیق مەعروف”ـەکان و “قادرکابان” و “دڵشاد مەریوانی”ـەکان و هەزارانیتر. پێویستە ئێمەش وەک وەفایەک بۆ هاوپیشە گیانبەختکردوەکانمان درێژە بە ڕێبازە پیرۆزەکەیان بدەین.

مەبەست لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نوس و قەڵەمە بەبڕشتان تەنها لەناوبردنی کەسەکاننین بەڵکو هەوڵێکی نەزۆکانایە بۆ چاندنی تۆوی ترس و تۆقاندن لە نێو ناخی ڕۆژنامەنوسان و قەڵەمە بوێرەکان و خەڵکانی ئاسایشدا تا کەس زاتی بەزاندنی هێڵە سورەکانیان نەکات.

خۆشبەختانە و بەپێچەوانەی ئامانجەکانیانەوە دوای شکانی هەر قەڵەمێک هەزار قەڵەمیتر یاخیبونی خۆیانیان ڕاگەیاند،دوای خامۆشکردنی دەنگی هەر ڕۆژنامەنوس و میدیاکارێک هەزارانیتر لەنەعرەتەیاندا و دوای تاسانی هەر هیزرێک هەزارانیتر هەڵکشان.

لە شێواز و چۆنیەتی ئەم جۆرەی تیرۆر وردببینەوە،دەگەینە ئەو ڕاستیەی کەئەوە ئەوانن ترسنوکانە بەسودوەرگرتن لە پۆست و پلە و دەسەڵاتە باڵاکانیان و ئەودەزگا ئەمنیە تایبەتیە زۆروزەوەندەی بەردەستیان،سەرباری ئەوانە هەمو دێن و لە تاریکیدا پلانی نهێنی لەنێوبردنیان بۆدادەڕێژن،ئەوە ئەوانن جورئەتی ئەوە ناکەن ڕۆستەم ئاسا سینگ دەربپەڕێنن و بڵێن فەرمو ڕۆژنامە نوسە ترسنۆکەکە ئەوە عەز و ئەوە گەز؟

خۆزگە گوێیەکی کراوە و یژدانێکی زیندو لای حاکمێکی ئەم جەنگەڵستانەی ئیمە میوان دەبو تا لەکسپە و ئازاری کەسوکاری سەردەشتەکان هەمو ڕۆژنامە نوس و میدیاکاران تێدەگەیشت کە چەند بە ئازارەوە داوای بەسزاگەیاندنی بڕیاردەر و داڕێژەر و تیرۆرکەری ڕۆڵەکانیان دەکەن.

ئەفسوس لەم مەملەکەتەی ئێمەدا کێ گوێ بۆ ناسۆریەکانیان هەڵدەخات ؟ لەم مەملەکەتەی ڕۆڵەکانتانا هەرچی شتە جوانەکان و بەها پیرۆزەکانە  دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و شکۆیان دەشکێنن،ئافرەتان بەوپەڕی دڵڕەقیەوە هەتکدەکرێن،ئەشکەنجەدەدرێن،تیرۆردەکرێن،دەکوژرێن،هەڵدەواسرێن،لەقوڵایی ئاودا دەخنکێنرێن،بلۆککوژدەکرێن و دواتر فڕێدەدرێن.

دڵنیابن ڕۆڵەکانتان پێش ماڵاواییان ئاسودەیی ویژدانیان بۆ ئێوەشوخۆشیان مسۆگەر کرد،ئاسودەن کە ئازاری ویژدان ئێدی لەبەرامبەرئەم هەمو ناهەقی وتاڵانکاری و هەڕاجکردنەی یشتیمان وئەم نوقمی قەیرانکردننانەی وڵات و سزادان وبرسیکردن و سوکایەتی پێکردن و خەساندن و بەکویلەکردن و ژاراویکردنی ژیانی هاووڵاتیان ئازاریان نادات.

ئەگەر پێمان وابێت ویداد حوسێن دەبێتە دوا قوربانی کاروانی قەڵەم و دوا پەیامی هەڕەشەی دەستڕۆیشتوان بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و دوا فیشەکی دەستی تیرۆربێت بۆ سینگی ئەوانەی بەگژ نادادپەروەری و زوڵم و ستەم و کۆیلایەتی و پاوەنخوازیدا دەچنەوە ئەوا جگە لەخۆهەڵخەڵەتاندن بەولاوە هێچ پێناسەیترهەڵناگرێت. دەبێت  لەبەرامبەردا دەبێت خۆمان لە تۆڕەکانیان نزیک نەکەینەوە!

ڕوحتان شاد ،عەبدولستار تاهیر،سۆرانی مامە حەمە،سەردەشت عوسمان،کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێنەکان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دیمکراسی ڕوحتان شاد و کاروانەکەتان پڕئومێد

ده‌رباره‌ مەهدی خالید خەمبار

Profile photo of مەهدی خالید خەمبار

ئه‌مه‌ش ببینه‌

عەبادی و بەعەرەبکردنی کەرکوک

لە مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە تا دەگاتە دکتاتۆر حەیدەر عەبادی، هەموویان دژایەتی مافەکانی کوردیان کردووە، بەو …

پێگەی کورد لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هادی سۆفی‌زادە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هاتنی نییە و زۆر قەیرانی دیکە لە بواری سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز