سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / سوکنایی دڵ ! پەخشان

سوکنایی دڵ ! پەخشان

کچ و باوک لە کۆڵانەکانی شاری ئەفرین ، کە ماوەیەک تاسەباری دیداری یەکتر بوون بەیەک گەیشتن و دڵیان سوکنایی هات.

نرخی ئازادی و ڕزگاری چەندە گرانە ؟

هیوا دژی بێ عەدالەتی ، سوکایەتی و ئیهانە  لە ڕۆژهەڵات و شاری سنە خەباتی دە کرد . نەکەوتە  تۆڕ و داوی بەر بڵاوی کۆنەپارێزان و تەنیا ژیان و خەباتی شاراوە و نهێنی ئیمکانی هەبوو کە هەڵیبژارد . ئازادی باسی سەر و سێدارە بوو . بەرە بەرە کۆنەپارێزان زیندانەکانیان لە ئازادیخوازان پڕ کرد و  بەم جۆرە ڕٶژهەڵاتی کوردستانیان کرد بە زیندانێکی فرە گەورە.

هێلانەی زۆر کەس و هیوایش شێوا . زۆر کەس شاریان بە جێهێشت . و بەرەو هێلانەی دووهەم، سنووری دەستکردیان تێپەڕاند و دەرباز بوون و لە باشوری کوردستان و شاری سلێمانی گیرسانەوە. وەک هەمیشە ولەگەڵ دانیشتوانی هەرێم بومبا باران کران .  هیوا ماوەیەک لەم شار بۆ ئەو شار و لەم گوند بۆ ئەو گوند خۆی حەشاردا و، ئاوارە و سەرگەردان بوو .

دیسانەوە هەموو شارۆمەندانی باشور هێلانەیان لێ شێوا و لوتکەی هیواکانیان ڕووخا و، هیوایش لەم دیاردەیە ئاوارتە نەبوو . لە گەڵ کۆڕەوی سامناکی مێژوو ، بەرەو هێلانەی سێهەم  و باکوری کوردستان سەفەریی مان و نەمان و تژی لە مەینەت و ڕەنجیان  کەوتە بەر و خەڵکی بێتاوان و بە تایبەت ژنان و منداڵان بەرگەی  برسیەتی ،سەرما و سۆڵە و هەوراز و نشێویان نە گرت .

لەم سەفەرەدا ژمارەیەکی زۆر منداڵی کۆرپە و پیر و بەساڵا چوو گیانیان لە دەسدا و، بە دەستی کۆ ڕەوەکان و دایک و باوکیان لە گۆڕ نران . تەنانەت ماسمێدیای بێ شەرمیی جیهانی نەیانتوانی بێدەنگ بن . هەر کەس و بنەماڵەیەک چارەنوسی نادیار بوو . پەنا بەران لە سنوور، شارۆچکە ، گوندەکان و ئوردووگای زۆرە ملی نیشتەجی بوون . هیوایش گەیشتە باکووی کوردستان.

هیوا لە  شاری ئامێد گیرسایەوە . ترس لە پولیس و ژاندرمە و تۆمەتی پەڕینەوە لە سنووری دەستکرد ژیانی لێ تاڵ کردبوو. پولیس و شۆڤارەکان لە کازیوەی بەیانیەوە تا زەردە پەڕ و خۆرئاوا مرۆڤیان گرت. هیوا چاری نەما و بۆ ئەوەی دیل نەکرێت ، تەنیا هێلانەی ژمارە چواری شک دەبرد. ناچار بوو بەرەو ڕۆژ ئاوا سەفەر کا  و لە گەڵ هاو چارەنووسەکانی سنووری دەستکری تێپەڕاند و دەرباز بوو وگەیشتە ڕۆژئاوا.

شەڕ و بەرخودانی قارەمانانە لە  باژێڕەکانی قامیشڵو، ئەفرین وئاموودە وحسکە بەردەوام بوو . بار و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەکان و گوندەکانی ڕۆژئاوا بۆنی ئازادی و دیموکراسی لێدەهات ! هات و چوو  و سەفەر بۆ شارۆمەندانی کوردستان کە چوار دەوری وڵاتەکەیان لە لایەن پۆتین و ڕیش و عەگاڵەوە پەرژین کراوە وهاوکات سنووری دەستکردیان بۆ داتاشیوە فرە سەخت و دژوارە .

نرخی سنووری دەستکرد لە ڕوانگەی داگیرکارانەوە بەرزو بێ هاوتایە . دەبوا  ئەم  دیاردەیە کە بە سەر شارۆمەندانی کوردستان داسەپاوە، ویجدانی مرۆڤایەتی ئازار بدات ؟  بێ عەدالەتی و ستەمی نەتەوایەتی شەپۆل دوای شەپۆل هەموو وڵاتی کوردستانی داگیر کردووە . دیداری شارۆمەندانی ئەم وڵاتە لە یەکتر ، کە لە زیندانێکی گەورە خراون بە چڵە پۆپەی  بیزاری خۆی گەیشتوە . تاسەکان هیشتا هەر نە شکاون . هیوا بەرهەمی خەباتی مەدەنی دانێشتوانی ڕۆژئاوای کوردستانی لە شێوازی ” کانتون” ـه کان بینی . هیواخاتر جەم بوو کە دەسکەوتێکی بە نرخ ، سیستەمێکی نوێ، مودێرن و دیموکراتیک بوو. بە چاو پێکەوتنی ئەم شێوازە لە حوکمڕانی سوکنایی دڵی هات .

ده‌رباره‌ رەشاد مستەفا سوڵتانی

Profile photo of رەشاد مستەفا سوڵتانی

ئه‌مه‌ش ببینه‌

بەڵای بنەماڵە، حەفتا ساڵ ستەمی ماڵباتی ”کیم ”

حاتەم مەنبەری بەشی یەکەم ئەگەر کێشەی کوریای باکوور چارەسەر بێت پێشەکیەکی کورت کۆتاییەکانی دەیەی ٣٠ی …

بزووتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات و رەخنەگرانی

نووسینی: هاشم کەریمی لە وڵاتی خۆمان دا هەندێک گۆڕهەبوون کە گۆڕی کافرانیان پێدەگوتن و خەڵکی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز