سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / رووداوەکانی باشووڕی کوردستان و ئەگەرەکان

رووداوەکانی باشووڕی کوردستان و ئەگەرەکان

ئه‌حمه‌د شه‌ريفى

دواى روداوه‌كانى ئه‌و چه‌ند روژه ‌به‌تايبه‌ت كاره‌ساتى كه‌ركووك كه ‌هه‌موومانى داخدار و هيوابراو كرد، زور ليكدانه‌وه‌ى به‌ په‌له‌ و ته‌ئسير وه‌رگرتوو له‌جه‌و و فه‌زاى زال هاتنه‌ ئاراوه ‌كه‌ نه‌ك له‌خزمه‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ى متمانه ‌به‌خو و چرژاندى هيوا و گه‌شبينى له ‌شا ره‌گه‌كانى جولانه‌وه‌ى رزگاريخوازى گه‌لى باشوور دا يارمه‌تيده‌ر نه‌بوون و، يا لانيكه‌م ديديكى واقيعبينانه‌يان به‌ نيسبه‌ت ‌رووداوه‌كأنه‌وه‌ نه‌دا به‌تاكى كورد ، به‌لكوو به‌داخه‌وه ‌زوريش له‌و هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستياره‌دا روخينه‌ر بوون. لەو پێوەندییەدا  به‌شيك تا ئه‌و ئاسته‌ چوونه‌ پيشه‌وه‌ كه‌ گوايه‌ هيزه‌كانى حكومه‌ت به‌ره‌و هه‌ولير و بو داگيركردنى هه‌موو كوردستان پيشره‌وى ده‌كه‌ن. تا ئەو ڕادەیە کە ئه‌زموونى باشوور له ‌گڵ نرا و ئه‌و وه‌زعه‌يان به‌هه‌رسى ١٩٧٥ شوبهاند و…

لەو پێوەندیە دا‌ به ‌پيويستم زانى كه ‌له پێوەند له‌گه‌ل ئه‌و رووداوه ‌نوييانه‌دا راى خوم به‌كورتى و له‌و چه‌ند خاله‌ى خواره‌وه‌دا ده‌ربرم:

١- هه‌ريم به‌چوار پاريزگاكه‌يه‌وه‌(هه‌ولير، دهوك، سليمانى و هه‌لبجه) وه‌ك خوى ده‌مينيته‌وه‌و هيچ ده‌ستدريژيه‌ك و سنوور به‌زاندنيك له‌ لایەن حكومه‌تى ناوه‌ندی و هيچ لايه‌نيكى ده‌ره‌كى له‌لايه‌ن گومه‌لگاى نيونه‌ته‌وه‌يي و هاوپه‌يمانى نيو ده‌وله‌تى دژى داعش قبوول ناكرى. به‌لام هاوكات پيشموايه‌ كه ‌ده‌سه‌لاته‌كانى هه‌ريم كه ‌ئيستا زور زياتر له‌چوارچيوه‌ى دانپيدانراوى فيدراليه،  سنووردار بكريت و  وه‌كوو پيش رووداى كه‌ركووك و راده‌ستكردنى ناوچه‌ ناكوكى له‌سه‌ره‌كان نه‌مينى.

بو نموونه: ده‌سه‌لات به‌سه‌ر سنووره‌كان و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌و دارايي و نه‌وت.

٢- ناوچه‌ ناكوكى له‌سه‌ره‌كان راده‌ست و بكه‌ونه‌وه‌ ژير ده‌سه‌لاتى به‌غدا و چاره‌نووسيشيان تا كاتيكى ناديار وه‌دوابخرى و هه‌ر وه‌كوو چه‌ند سالى پيش هاتنى داعش واته‌٢٠٠٣-٢٠١٤  له‌ باتلاقى ده‌ستوورى هيز و نه‌ته‌وه‌ى بالاده‌ست دا بچقى و په‌يوه‌ست به‌ ئالوگوره‌كانى داهاتوو ى ئيقليمى و جيهانى و به‌تايبه‌ت هاوسه‌نگى هيز، داهاتوويان ديارى بكريت. كه‌ هيوادارم ره‌وتى رووداوه‌كان و ئالوگوره‌ هه‌ريمى و ئيقليميه‌كان به‌قازانجى كورد و مافه‌ره‌واكه‌ى بشكينه‌وه ‌و؛ هه‌ريم جاريكى ديكه‌ ببيته‌وه ‌خاوه‌نى هه‌موو خاكى كوردستان .

٣- له ‌ناوخوى هه‌ريم شوكى ئه‌و  پيشهاته‌ چاوه‌روان نه‌كراوانه ‌كه ‌دواى گشتپرسى خويان به‌سه‌ر واقيعى  كوردستاندا سه‌پاند، جوريك له‌ ئالوزى و سه‌رليشيواوى له‌ هه‌لويست گرتن و برياردان له ‌ڕێبەرایەتیی حكومه‌تى هه‌ريمدا هينايه ‌ئاراوه ‌كه ‌ئاسه‌واريكى نه‌رينى و خرابى له‌سه‌ر وره‌ى خه‌لك و گه‌شبينى روژانى ريفراندوم  دانا ( كه‌هه‌لبه‌ت پيموايه‌ ئه‌وه‌ ‌كاتى و كورت ماوه ‌ده‌بى).

٤- ئاشکرایە له‌هه‌مووى مه‌ترسيدارتر قوولتر بوونه‌وه‌ى ناكوكى و كه‌له‌به‌رى نيوخوى يه‌كيه‌تى نيشتيمانى  و يه‌كيه‌تى( بالى ده‌سترويشتوو و زال) له‌گه‌ل پارتى ديموكرات و حكومه‌تى هه‌ريمه ‌كه‌ ده‌توانى زور له‌ مه‌سه‌له‌ى داگيركرانه‌وه‌ى كه‌ركووك و هه‌ره‌سى پيشمه‌رگه ‌بو داهاتووى كوردستان و ئه‌زموونى باشوور كوشه‌نده‌تر بێ و بزمارى ئاخر له‌تابوتى سه‌ربه‌خويي بدات. كه‌به‌ش به‌حالى خوم هيوادارم هه‌لومه‌رجيكى ئاوا نه‌خوازراو هه‌رگيز پيش نه‌يه‌ت.

١٧-١٠-٢٠١٧

 

ده‌رباره‌ ئەحمەد شەریفی

Profile photo of ئەحمەد شەریفی

ئه‌مه‌ش ببینه‌

تراجیدیای کوردان، فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەشی یەکەم وەرگێڕان لە …

پێگەی کورد لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هادی سۆفی‌زادە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هاتنی نییە و زۆر قەیرانی دیکە لە بواری سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز