سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / درامای “پایتخت پنج”، پەیامەکەی قاسم سولیمانی گەیاند

درامای “پایتخت پنج”، پەیامەکەی قاسم سولیمانی گەیاند

درامای “پایتخت 5″، پەیامەکەی حاج قاسم سولیمانی گەیاند

دڵشاد هەورامی

کاتێک کە هونەر ئەبێتە قوربانی سیاسەت

دوا کاری دەرهێنەری بەناوبانگی فارس “سیروس مقدم” درامای “پایتخت پێنچ”ە کە بۆ نەورۆز ئامادە و لە تیڤی کۆماری ئیسلامی بلاو کرایەوە. درامای پایتخت لە ژانری کۆمیدی کۆمەلایەتیدا کار کراوە و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگ و خاوەن سەبکی ئێرانی دەوری تێدا دەگێرن و بە پێ راپرسیەکان پڕبینەرترین درامای ئەم چەند سالەیه لە دوای درامای شهرزادەوە.

ئەمرۆ(٨ی ئاپریل) ئەلقەی کۆتایی (هەژدە) بلاو کرایەوەو پالەوانانی داستان کە چەند رۆژێکە بە روداوێکی عەجایب سەریان لە سوریە و گۆرەپانی شەری داعش دەرهێنابوو، دوای تێپەراندنی چەرمەسەری و مەترسییەکی زۆر، لە لایەن ئەرتەشی سوریەوە رزگار کران.

چەند ئەلقەی کۆتایی دراماکە پڕە لە سکانسی ئەکشەن بەتامێکی کۆمیدی سەنگینەوە کە تایبەتمەندی دیاری کارەکانی سیروس مقدمن. ئەوەی جێگای تێرامانە لە پایتختی ئەمسالدا (پێنج ساڵی بەردەوامە لە رۆژەکانی نەورۆزدا ئەم زەنجرە بڵاوکراوەتەوە)،هاتنی ناوی گەورە تیروریستی ناوچەکە “قاسم سلیمانی” یە. دوای گەیشتنی لۆکەیشنی فیلمەکە بە سوریە، دەنگۆی هاوکاری فکری و رێنوێنی “قاسم سلیمانی” لە میدیاکان بلاو کرایەوە. ئەم دەنگۆیانە تا ئەو جێگایە بیستران کە “محسن تنابندە” فیلمنامەنوس و ئەکتەری سەرەکی دراماکە بێتە دەنگ و دان بەوەدا بنێت کە پرس بە “قاسم سلیمانی” کراوەو بە پێ رێنوێنیەکانی ئەو کۆتایی داستانەکە نوسراوەتەوە.

لە “پایتخت5” جنایەتەکانی داعش بەوجۆرە کە هەیە خراوەتە بەر چاوی بینەر و دەرهێنەر سەرکەوتو بووە لە ناساندنی ئاستی درندەیی و وەحشیگەری داعش بە بینەر، بەلام لە سکانسی کۆتایدا هێزەکانی بەشار ئەسەد وەک فریاد رەس و رزگاریدەر بە بینەری (رای گشتی) تورە لە تێوەگلانی ئێران وەک هاوکاری ئەسەد لە شەری سوریە تەحویل ئەدات. کۆی تیمی پایتخت کە وەک ئیشارەی پێکرا، پێنچ نەورۆزە میوانی شاشەی ئێرانیەکانن و لە ناو خەلکدا تا رادەیەکی زۆر خۆشەویستن، ئەمجارە بونەتە قوربانی و بەشێک لە پرۆژەیەکی تەبلێغی سیاسی تیمی قاسم سولەیمانی.

ئەم چەند رۆژە کاریگەری و ترسناکی هونەر ئەگەر کەوێتە خزمەتی سیاسەت زیاتر و زیاتر دەرئەکەوێت، بە “سێرچ”(گەڕان)ێکی چەند دەقێقەیی دەبینیت کە دوای بینرانی دراماکە بۆچونی رای گشتی و تەنانەت بژاردەی کۆمەلگا سەبارەت بە بەشداری ئێران لە شەری سوریە چەند ئالوگۆری بەسەردا هاتوە. هونەر ئەگەر کەوێتە بەرەی دژی راستی ترسناکە و ئەتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت. بەلام هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە سینمای حکومەتی و فیلم و درامای سفارشی کاریگەرییان لە سەر کۆمەلگا درێژخایەن نابێت و نەبووە. دەتوانین “دەنمکی” و سەبکی کاری لە سینمای “دفاعی مقدس”دا وەک دوا نمونە باس بکەین. کە بینیمان بەخت و ئیقبالی لای بینەری ئێرانی چەند وەرزێکی تێنەپەراند و ئێستا کەمتر کەسێک بیری ماوە کە مسعود دەنمکی دەیویست چی بلێت. ئەمرۆ دوا ئەلقەی پایتخت بلاو کرایەوە، چەند بنەمالەیەک کە بۆ هێنانی جل و بەرگی تورکی ئەویش لە رێگای نایاسایەوە (دور زدن گمرگ) چونە تورکیا و دواتر لە سوریە و لە ناوجەرگەی داعش سەریان دەرهێنا، وەک قارەمان و داعش کوژ و رزگاریدەر و دواتر رزگار کراو بە هیلیکۆپتری حکومەتی سوریە لە ناوجەرگەی شەرەکە رزگاریان بو.

پایتخت بە سفارشی سوپای قودس دروست کرا، تا زۆرینەیەک لە ئێران بێتە سەر ئەو قەناعەتە کە ئەگەر لاوانی ئێرانی نەچوبانە سوریە ئەوە داعش لە تاران خوشکەکانیانی ئەبردن و ناموسیان بۆیە پارێزراوە چۆن سەردار قاسمەکان لە سوریە فیداکاری ئەکەن. پایتخت دروست کرا و کۆمەلێک هونەرمەندی خەلکی بونە قوربانی کە تا ماوەیەک هیچ رەخنەگرێک لە ناوخۆ نەوێرێت بە دەنگی دلێر رەخنە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە سوریە بگرێت و نەوێرێت بێژێت کە بەشار ئەسەد وەک دیکتاتۆر و حاکمێکی خوێنمژ هۆکاری سەرەکی وێرانی و ئاوارەیی و مەرگە لە سوریە.

هونەر و هونەرمەند و قەلەم لەم پرۆژەیەدا هەمو وەلامی حکومەتن بە نارەزایەتیەکانی ئەم دوایانەی ئیرانیەکان کە بە دەنگی بەرز جاڕی بێزاریان لە رژیمی ئیسلامی دا. قاسم سولیمانی وەک نوێنەری سیاسەتە ناوچەیەکانی رژیم بە قەلەمی تابەندە و هونەری مقدم و یارمەتی سینەما بە کۆمەلگای ئێرانی وت: مەمنومان بن کە لە سوریەین. کاتێک عەرەبی سوری لە گەرمەی نەهامەتی و شەر و برسیەتیدا دەلێت : ئێران ئەمنترین و باشترین وەڵاتە لە ناوچەکە و دوو سکانسی دواتریش دەکوژرێت ئاساییە بینەری ئێرانی هەست بە شانازی و ئەمنیەت بکات، بەڵێ لێرەدایە کە دەبێ بوترێت حاج قاسم لە گەیاندنی پەیامەکەیدا سەرکەوتو بووە.

 

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

سۆری برا ئەرمەنیەكان، بابەتێک لەسەر شەراکەتی کورد لە کوشتاری ئەرمەنەکاندا

عەلی مەحمود محەمەد كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە …

لە دەرەوەی یەکیەتیی نەتەوەییدا کورد و کوردستان دەفەوتێن

بۆ ڕای گشتیی کوردستانیی بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز لە هەر کوێیەک هەیە بەڕێزان، ژنان و …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز