سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / داهاتووی ڕوونی کوردان، بۆچی دمیرتاش، ئەردۆغانی کوردەکان نەبێت؟

داهاتووی ڕوونی کوردان، بۆچی دمیرتاش، ئەردۆغانی کوردەکان نەبێت؟

سادقی مەلیکی-  توێژەوە و کارناسی بەرزی ڕامیاری

بۆ کوردی: هادی سۆفی‌زادە

دیپلۆماسی ئێرانی:

لە سەرزوەی ئەنادۆڵ میوانی نەخوازراو بوەتە خاوەن ماڵ و تەنگی بە خاوەن ماڵ هەڵچنیووە. کوردەکان ئیستاش تاوانی هەڵەی ستراتژیکی مێژوویی خۆیان لە چاڵدوڕان ئەدەنەوە. پشت کردن لە شائیسماعیل و پەیوەست بوون بە سوڵتان سەلیمش نەیتوانی پێگەی یەکسان بۆ کوردەکان لە گەڵ تورکەکان بەدی بێنێت و ئەو دۆخە بە ئاقارێک دا ڕۆیی کە لە سەردەمی کۆماریدا پێناسەی ئەوان ئینکار کرا و بە “تورکی کێوی” ناونران. تورکەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی پێچاوپێچ کە ئیستاش بەردەوامە، کوردی ئەو سەرزوەییەی بە عەلەوی، سوننی، ماڕکسیست و حیزبوڵڵا یان دابەش کردووە و لەو چەند بەرەکییەدا توانیویانە درێژە بە حکوومەتی خۆیان بدەن. ئەمڕۆ ئەردۆغان کوردی نەیاری خۆی بە ئاگرپەرەست، زەردەشتی، ماڕکسیست، تیرۆریست و… ناودەبات و بە هاوکاریی کەمالیستەکان و بە کەڵک وەرگرتن لە دو پێکهاتەی تورکی ـ ئیسلامی زەختی لە دژی کوردەکان چەند قات کردووە. بە سەرنجدان بە گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئەم هەوڵدان و کردەوەی توندوتیژیانە بە نیسبەت پێشووەوە زیاتر لەوەی بە کەڵکی ئانکارا بێت، ئاکامەکەی بە قازانجی کوردەکان ئەشکێتەوە. هەر وەک کوردەکان لە گۆڕانکارییەکانی هەنووکەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەرکەوتو و براوە بوون، لە درێژەی هەمان ڕێڕەوە کوردەکانی تورکیەش براوەی هاوسەنگییەکانی داهاتوو دەبن.

دەسەڵانی تورکیە لە چوار دەیەی ڕابردوودا بەکارهێنانی تۆقاندن و داپڵۆسین لە دژی گەلی کورد نە تەنیا نەیتوانیووە ئەم گەلە سەرکوت بکا، بەڵکو ئاکامەکەی بە تەسبیتی پێناسە و ناسینی مافی کوردەکان گەیشتووە. گەڕی نوێی فشار بۆ سەرکوردەکانی تورکیە بە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر کۆبونەوەی کوردەکان لە شاری سوروچ و بە بیانووی کوژرانی دو پۆلیس دەستی پێکردوە و بە ڕاگەیاندنی کۆتایی ئاگربڕ لە لایەن پ.ک.ک و هەروەها ئانکارا تەشەنەی سەندو و لە قۆناغی ئیستادا بە گرتنی ڕێبەران و نوێنەرانی کورد چوارچێوەیەکی جیدی تری بە خۆیەوە گرتووە.

گرتنی سەلاحەدین دمیرتاش ڕێبەری پارتی کوردی دیموکڕاتیکی گەلان (بە ٥٩ نوێنەر، سێهەم حیزبی پاڕلمانی تورکیە یە) کۆمەڵێک نوێنەری کورد و شارەداران بە تایبەت شارەدارانی دیاربەکر (ئامەد) ئەوە نیشان ئەدا کە لە کودەتای نەرمی ئەردۆغاندا کوردەکان مەبەستی سەرەکین.

سەرەڕای شەپۆلی گرتن و زیندانی کردن، کورد لە تورکیە داهاتوویەکی ڕونی هەیە. کوردی تورکیە بە نیسبەت کوردانی دیکەی ناوچەکە، لە پاڵ ئەوەی کە حەشیمەتێکی بەرچاوتریان هەیە، خاوەنی پێوەندی بەهێزتر لە ئاستی ناوچەیی ـ نێونەتەوەیین و لە ئاستی سیاسیشدا پێشکەوتووترن. هەر بۆیە هۆکارگەلی وەک مێژووی خەباتی چەند ڕەهەندی و زیاتر، ڕوانینی قووڵ تر بۆ سیاسەت،  ڕێکخراوی تۆکمەو… بوەتە هۆی ئەوەی کە پانتای باندۆردانانی کوردی تورکیە بەربڵاوتر لە جوغڕافیای وڵاتی خۆیان بێت. ئەم ڕاستییە بە جوانی لە عێراق و سوریە ئەبیندرێت.

پێدەچێت گیرانی دمیرتاش و نوێنەرانی کورد بە داڕشتنی تۆمەتی سواووی پێوەندی لە گەڵ پ.ک.ک لە لایەکەوە ببێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی قەیرانی کوردو لە لایەکی دیکە ببێتە هؤی خۆشەویستی زیاتری دمیرتاش. ئەکرێت شاهیدی  دووپات بوونەوەی مێژوولە داهاتووداو بە ڕوانینێکی دیکەوە بین. کەمالیستەکان ئەردۆغانیان زیندانی کرد بەڵام گۆرانکاری و یاری پێچاوپێچی هاوسەنگی دەسەڵات، زیندانیێکی سیاسی گەیاندە ئاستی سەرکۆماری ئەو وڵاتە. هیچ گارانتیێک نییە کە لە دواڕۆژدا داستانی ئەردۆغان بە دمیرتاشی لاو دوبارە نەبێتەوە و لە گۆڕانکاری داهاتوودا، دمیرتاش وەک سەرۆک وەزیری هەرێمی کورد ( کوردستان  ) لە تورکیە بەرز نەبێتەوە. ئەگەر زیندانی کرانی ئەردۆغان بۆ بە هەوێنی ئەوەی کە ئەو لە جێگای ئەربەکان ( نەجمەدین ئەربەکان ) دابنیشێت، زیندانی کرانی دمیرتاشیش ئەتوانێ ئەو بۆ تا ئاستی جێگرەوەی ئۆجەلان بەرز بکاتەوە. ئەربەکان و ئۆجەلان هەر دوو نەسڵی سەردەمی شەڕی سارد و تایبەتمەندییەکانی ئەو سەردەمە بوون و ئەگەر لێکدانەوەی نوێی سیستمی جیهانی و بە ڕوونی ئامریکا هۆکارێک بۆ هاتنە سەرکاری ئەردۆغان بوون هەمان  لێکدانەوە ئەتوانێت هۆکاری ڕۆڵی دمیرتاش لە داهاتوودا بێت. کێشەی نێوان ئانکاراو واشنگتۆن لە ڕوانینیان بۆ کوردەکانی سوریە و ڕۆلێ چارەنووس سازی ئەوان لە ڕزگارکردنی ڕەققە، یەک لە نیشانەکانی بەستێن سازی درێژخایەنی ئەمریکا لە پێوەندییەدایە. ئەردۆغان کورد بە کوردی باش و خراپ دابەش دەکات بەڵام لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە ئەم ڕوانینە بایەخی نییەو واشنگتۆن سەبارەت بە کورد نەخشە ڕێگا و پلانی جێگرەوەی سەربەخۆی هەیە کە بە سەرنجدان بە بارودۆخ بەکاری هێناوەو بە کاری ئەهێنێت.

لەم ناوەدا دەبی لە بیرمان بێت کە تورکیە لە کاتە هەستیارو قەیراناوییەدا نیشانی داوە وڵاتێکی واقع بین و هەڵگری سیاسەتی چەند جەمسەری، پراگماتیست و بەرژەوەندی خواز بووەو وەرچەرخانەکانی سەرسام هێنەر بووە. وتووێژ لە گەڵ قەندیل، ئیمرالی و بڕوکسێل، شەڕ و ئاشتی لە گەڵ موسکۆ، یاری سیاسی لە گەڵ تێل ئاڤیو، دووری و نزیکی لە گەڵ هەولێرو…. هەمووی نیشان دەدەن کە تورکیە لە زۆربەی بوارەکاندا زیاتر لە سیاسەتی درێژخایەن، بە شوێن بەرژەوەندی کاتی و بە پێی هەلومەرج بووە. سەردەمێک ئانکارا بارزانی بە سەرۆک عەشیرە دەزانی و ئەمڕۆ لە پێناو لاوازکردنی بەغداو…. تا یارمەتی بە داعیش و قبووڵی سەربەخۆیی هەرێم (باشووری کوردستان) هەنگاوی ناوە. دوور لە چاوەڕوانی نییە کە ئانکارا لە داهاتوودا بە قیمەتی باڵادەستی ژئۆپولیتیکی خۆی هەر ریسکێکی دیکە یەک لەوان قبووڵ کردنی هەرێمی کوردەکانی دیکە (مەبەست ڕۆژئاوای کوردستان) لە ژێر چەتری خۆیدا مل بدات. لەوانەیە زۆر لە مەودای گۆڕانکاری و قەیرانی ئەمڕۆی ناوچەکە، ئەو ڕۆژەی زیاتر تیا بەدی بکرێت.

ده‌رباره‌ هادی سۆفی‌زاده‌

Profile photo of هادی سۆفی‌زاده‌

ئه‌مه‌ش ببینه‌

رووداوه‌كانی مه‌ریوان له‌ ساڵانی ١٣٥٧_ ١٣٥٨ و هه‌ندێك تێبینی‌!

تێبینیەکی کورتی هەڵوێست لەسەر ئەم بابەتە خوێنەری هێژا، ئەوەی لەبەردەستت‌دایە بابەتێکی دوور و درێژیی رێزدار …

ئایا دەبینە یەكەم قوربانیی ریفراندۆم لە جیهاندا؟

ریفراندۆمی كوردستان وەك سندوقی باندۆرای لێهاتووە, دەڵێی هەموو شەڕ و نهامەتیەكانی مرۆڤایەتی لەوێدا هەڵگیراوە, دەڵێی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز