سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / بە بۆنەی روودانی کارەساتی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان

بە بۆنەی روودانی کارەساتی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان

ماڵپەڕی هەڵویست

ئێوارەی یەکشەمە ٢١ی خەزەڵوەر لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا کە بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندە باوەڕپێکراوەکانی ئامریکایی و ئورووپایی، بە پێوەری ریشتر بە رادەی ٧.٣ مەزەندەکراوە. ئەم رادە لە بەهێزیی بوومەلەرزە  زۆر لە سەر و بە هەژانێکێ گەورە و وێراکەر دێتە ئەژمار. بە پێی دوایین ئامارەکان زۆرترین زیان و قوربانی و وێرانی لە رۆژهەلاتی کوردستان و پارێزگای کرماشان روویداوە.

بە پێی زانیارییەکان حکوومەتی ئێران سەرەڕای وەڕێخستنی هەراو هوریا، تا ئێستە بە گوێرەی پێویست و توانی دەوڵەتێک، هەنگاوی هەڵنەگرتوە و زۆرترین هاوکاریی و یارمەتییەکان بۆ ناوچە وێران بوەکان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بوە.

بەم بۆنەوە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ستاد(ناوەند)ی کۆکردنەوەی یارمەتیی مادی و شتومەک لە لایەن خەڵکەوە پێکهاتوە و خەڵک خۆیاان بە شناخت لە حکوومەتی ئیسلامی ، کومیتەی هاوکارییان پێکهێناوە و کۆمەڵانی خەڵکیش ئەوەی لە توانایاندایە بۆ هاریکاری و یارمەتی لێقەوماوان، درێخ ناکەن.

هاوکات لە باشووریش بوومەلەرزە زیانی  بوە ، لەو پێوەندیەدا حکوومەتی هەرێم بەگوێرەی توان بەدەم لێقەوماوانەوە چوە. و لەم بەشەی کوردستانیش یارمەتیەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەرچاو و جێ ستایشە.

ئەوەی جێ سەرنجە ، ئەم بوومەلەرزە بە پێی بەهێزبوونەکەی زیان و وێڕانگەریی کەمتر لە ئاستی چاوەروان کراوە، بەتایبەت گەر ئەوە لەبەرچاو بگرین کە خانووسازیی لە ناوچەکە و بەتایبەت کوردستان لە ئاست و پێوەری ئیستاندرد و گونجاو بۆ رووداوە سروشتی‌یەکان دا نین.

کارناسانی بواری “بوولەرزەناسی” باس لەوە دەکەن کە بەهۆی روودانی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٢٥ کیلومێتریی عەرز(بەختەوەرانە)گەرچی هێزی لە پلەی ریشتری ٧.٣ بوە، بەڵام قەڵشان و داتەپین و خزانی عەرز( کە هۆکاریی سەرەکیی رووخان و تێکدان و کوشتنن)زۆر بەرچاو نەبوە. سەلمێنەری ئەو راستیەش هەڵسەنگاندنی ئەو پێوەرە(٧.٣)ـە لەگەڵ بوومەلەرەزەکانی هاوشێوەی دیکەیە. بۆ نموونە لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی لە شاری “بەم” ی سەر بە پارێزگای کرمان(ئێران) بوومەلەرزەیەک لە ئاستی ٦.٦ ریشتر روویدا کە بوەهۆی کوژرانی ٢٦،٢٧١ کەس و برینداربوونی ژمارێکی زۆرتر و بێ لانە و کاشانە بوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس. ئەڵبەت ناوەندە سەربەخۆەکان ئەو ئامارە ی حکوومەتی ئێران رەد دەکەنەوە و لەوباوەڕيدان قوربانی و بریندار و زیانلێکەوتوەکانی ئەو بوومەلەرزەیە زۆرتر لەو ئامار حکوومەتییەوە بوە.

ماڵپەڕی هەڵوێست وێڕای بەداخ بوون لەو پێشهاتە،  لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە لە هەردوو بەشی کوردستان(رۆژهەڵات و باشوور) سەرخۆشی دەکات و هیوای چاکبوونەوەی برینداران و سارێژبوونی تەم و پەژارەی خەڵکی گشت کوردستان و بەتایبەت ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دەخوازێت.

بەرێوەبەریی ماڵپەڕی هەڵوێست

سەرچاوەی زانیارییەکان لەسەر بوولەرزەی شاری بەم:

https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B2%D9%85%DB%8C%D9%86%E2%80%8C%D9%84%D8%B1%D8%B2%D9%87_%D8%A8%D9%85

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

تراجیدیای کوردان، فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەشی یەکەم وەرگێڕان لە …

پێگەی کورد لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هادی سۆفی‌زادە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هاتنی نییە و زۆر قەیرانی دیکە لە بواری سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز