سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ / بێهرۆز پەنابەری رۆژهەڵاتی، دەنگى دوورگەیەک ، دەنگى سەدان پەنابەر

بێهرۆز پەنابەری رۆژهەڵاتی، دەنگى دوورگەیەک ، دەنگى سەدان پەنابەر

ئامادەکار: هەژار تاها

بێهرۆز بوچانى ، ناوى ئەو پەنابەرە کوردەیەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ماوەى زیاتر لە چوار ساڵ و نیوە لە کەمپەکانى دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیایە و تا ئێستاش چارەنوسى وەک پەنابەرێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

بێهرۆز لە دواهەمین دەرکەوتنیدا و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى ئەلجەزیرەى ئینگلیزیدا باس لە خراپى گوزەرانى خۆى و پەنابەرانى ترى کەمپەکە دەکات کە لە ناویاندا چەندین پەنابەرى عێراقى و ئێرانى و پاکستانى و چەند نەتەوەیەکى تریش بوونیان هەیە.

بێهرۆز هەر لە سەرەتاى گواستنەوەى بۆ ئەو دوورگەیە بووەتە دەنگێکى داکۆکیکار لە مافى ئەو پەنابەرانە بەجۆرێک کە دەیان ستونی بۆ ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان نووسیوە و بەشداربووە لە بەرهەمهێنانى فیلمێکى دۆکیومێنتارى لەبارەى ڕەوشى ژیانى ئەو پەنابەرانە کە تا ئێستا ئەو فیلمە لە چەندین ووڵات و بۆنەى جیاوازدا نمایش کراوە و بەهرۆزیش بەهۆى کارەکانیەوە بۆ چەندین خەڵات پاڵێوراوە و براوەى چەند خەڵاتێکیش بووە.

هۆکارى بەندکردنى بێهرۆز و ئەو پەنابەرانەش لەو دوورگەیە ئەوەیە کە هەوڵیانداوە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن بەڵام بەپێى یاسا توندەکانى کۆچى ئوسترالیا ، ئەو کەسانە براون بۆ کەمپەکانى دوورگەى ناورۆ و پاپانیوگینیا و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن ، ئەو سیاسەتەش بووەتە جێگەى نیگەرانى ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى پەنابەران و بە پێشێلکارییەکى مافى ئەوانى دەزانن.

لە میانەى چاوپێکەوتنەکەیدا، بەهرۆز بە ئاشکرا دەڵێت ئەوان دووچارى ئەشکەنجەدانێکى سیستەماتیک بوونەتەوە لەو دوورگەیە کە تواناى نیە ئەوان بپارێزێت.

ده‌رباره‌ هەوال -

Profile photo of هەوال -

ئه‌مه‌ش ببینه‌

بەڵای بنەماڵە، حەفتا ساڵ ستەمی ماڵباتی ”کیم ”

حاتەم مەنبەری بەشی یەکەم ئەگەر کێشەی کوریای باکوور چارەسەر بێت پێشەکیەکی کورت کۆتاییەکانی دەیەی ٣٠ی …

بزووتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات و رەخنەگرانی

نووسینی: هاشم کەریمی لە وڵاتی خۆمان دا هەندێک گۆڕهەبوون کە گۆڕی کافرانیان پێدەگوتن و خەڵکی …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز