سه‌ره‌تا / بابه‌تی نوێ

بابه‌تی نوێ

بە مەرگی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور، بزووتنەوەی چەپ یەکێک لە ئەمەگناسانی خۆی لەدەدا

ماڵپەڕی هەڵوێست رۆژی شەمە ٢٤ی مانگی جون(ژوئەن)، تێکۆشەری  زمانناس، بیرمەندی چەپ، مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا مالئاوایی لە ژیان کرد. بێگومان ئەو کۆچە هەمیشەییە، خەسارێکی قورسە لە بواری رۆشنگەریی و کاری فەرهەنگیی بەدەروست و بەتایبەت چەپی ئیمرۆژیی و نائیدئولۆژیک. مامۆستا حەسەنپوور گەرچی خوێندن و پیشەی زمان و زمانەوانی …

زیاتر...»

یادێک لە شاعیری شۆڕشگێڕ سەعیدی سوڵتانپوور

دوای کودەتای ١٣٣٢ی هەتاوی ١٩٥٢ی زاینی–ئەمریکایی-ئینگلیزیی ، شا- زاهیدی و ئیعدامی دەیان رۆڵەی شۆڕشگێڕ و گرتن و ئەشکەنجەدانی سەدان کەسی خەباتگێڕ لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵی ئێران، کەشێکی بێ‌هیوایی و نائومێدی باڵی رەشی بەسەرکۆمەڵگای ئێرانداکێشابوو. ئا لەو حالە دا، تاق و تەرا لە نووسەران و شاعیران و هونەرمەندان بە …

زیاتر...»

یادداشت بەشی ٢١

ئەنوەر سوڵتانی سێ شەممە ٢٠/٦/٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی عیراق، کە دژ بە گشتپرسیییەکەی کوردستان هەڵوێستی گرتووە، سەردانی ئێران و دوو وڵاتی عەرەبی ناوچەکەی کردوووە بۆ وەرگرتنی پشتیوانی ئەوان و تەنیا هێشتنەوەی حکوومەتی هەرێم. ئایەتوڵڵا خامنەییش کە ناوی خۆی ناوە ڕێبەری هەموو موسوڵمانانی جیهان و وەک ئەرکێکی ئاسایی خۆی بێت، …

زیاتر...»

ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووس روو لە کۆسرەت رەسوڵ: هەڕەشەکردن لەرۆژنامەنوسان راگرن

هەڕەشەکردن لەرۆژنامەنوسان راگرن ‌‌رۆژی٢٢ی حوزەیران، “سەرتیپ جەوهەر” رۆژنامەنووسی هاوکارمان لەلایەن هێزێکەوە بەناوی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە (کە نازانین بەئاگاداری ئەو بووە یان نا)، رووبەرووی هەڕەشەو هەوڵی رفاندن بووەنەتەوە. ‌ ئێمە بەهەموو شێوەیەک پەنابردنە بەر ئەم جۆرە زەبروزەنگ‌ و هەڵسوکەوتە لەلایەن هەر کەس‌و لایەنێکەوە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجام بدرێت …

زیاتر...»

دیموکراسی یان دیموکورسی !؟

بە دەیان پارتی نیشتمانیمان هەیە لەرێگەی میدیاکانیانەوە رایدەگەیەنن کە چەند دڵسۆزن بۆ خەڵکەکەی بەناوی دیموکراسیەوە بەوەی حیزبەکەی وشەی دیموکراسی هەڵگرتوە گرەوی سیاسیان بردۆتەوە و خەڵکیان گەوچکردوە، لەهەمانکاتدا نایاسایی بازرگانی دەکەن بە خاک و ئاوی وڵاتەوە، بەشێک لە پارتەکان دەیان بازرگانی تێدایە گەندەڵی و ناپاکی دەکات لەناو پارتەکەیدا، زۆرێک لە بەرپرسان …

زیاتر...»

لە پاپ ئایدل هەتا کوردئایدل (بەشی سێهەم)

تەبلیغاتی بازرگانی لە ڕادیۆ و تەلەوزیۆن بە پێی قانوون بڵاو دەکرێتەوە و تەلەویزیۆنی گشتی و ئەهلی دەگرێتەوە. ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی گشتی لەبەر ئەوەی بە پارەی ماڵیات و پارەی مانگانەی خەڵک بەڕێوە دەچن، ئەو مافەیان نییە، زیاتر لەوەی بۆیان دیاریی کراوە، ڕاگەیاندنی بازرگانی بڵاو کەنەوە. ئەوان بۆیان هەیە لە ماوەی ٢٤ …

زیاتر...»

تا چ کات کوردستان کولونی هاوبەشی داگیرکاران بێت ؟

لە سوچێکی شاخی هەزار بە هەزاری قەندیل ، پێشمەرگە و گریلا خانوو و ماڵی سەربەرزیان دروست کردووە . ماڵێک کە، نرخی مێژوویی سەر لە ئاسمان دەکوتێ. لە باتی دیواری حیزبی ، قەڵای سەربەستی دروست کراوە . قەڵا کە ئەوەندە بەرزە مەگەر بە پەیژەی خەیاڵ بۆی بچیی و سەرکەوێ. ڕەوتی ڕووداوەکان …

زیاتر...»

مەمی ئالان بە هەورامی بەشی چوارەم

ئامادەکردن و هێنانەسەر رێنووسی نوێی کوردی: سدیق بابایی  له‌عنه‌ت ٢١٠ لەعنەت بکەر لێش مەکەر ئه‌ی خەیاڵ خەیاڵ فاسد جە دڵ کەر بەتاڵ ٢١١ یە فکر خامەن ئارەزووت کەردەن سەرئەنجام نییەن تا و رۆی مەردەن ٢١٢ تەخت  تاج وێت بەرمەدەر جە دەست و چنگ دۆشمەن نە خاک مەبی پەست ٢١٣ نە …

زیاتر...»

لە نیشتمانی کۆڵبەراندا

پاییزی ساڵی ١٩٨١ز، بە نیازی چوونە ناو هێزی پێشمەرگە، خۆم گەیاندە گوندی خنجیلەی (بارەپانە)، کە دەکەوێتە نێوان ئۆردوگا زۆرەملێکانی ژاراوە و بەستەستێن، لە نزیک (قەڵادزە)ی ناوچەی پشدەرێ. پێشتریش شارەزاییم لەوێ هەبوو، هەروەک پەیوەندیشم لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە هەبوو، چونکە لەوێوە، خەڵکی دیم ناردبووە دەرەوە.ئێوارە، کە تاریک داهات، بەتاقی تەنیا و بە …

زیاتر...»

خەیاڵی زانستی لە ئەدەبی منداڵان دا

لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا خەیاڵ هاودەمی مرۆڤ بووە. خەیاڵ توانای زەینییە لە پێکهێنای وێنەی داهێنراوی جیاواز، دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو، کە پەیوەندی بە رابردوو یا ئەمڕۆ یا بە داهاتووەوە هەیە، کە پێشتر مـرۆڤ بەو بابەتەدا تێنەپەڕیوە، ئەو کەسە لە شارەزایی و لە هـزر و پێشبینی و تێگەیشتنی خۆیەوە هەڵیهێنجاندووە و …

زیاتر...»
بازدە بۆ تووڵامراز