هارپ چییە؟

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەگەرچی لە سەر “پڕۆژەی یونسوفیربە فڕێکانسی هەرەژوور” ناسراو بە ” هاڕپ ” لە کۆڕ و کۆبونەوەدا قسەم لە سەر هاڕپ کردووە بەڵام تا ئیستاش کۆمەڵیک پرسیاری جیددم لا دروست بووە کە سەرەڕای موتالعەی بەردەوام لە سەر ئەو پڕۆژە نەمتوانیوە ماهییەت و گەورەیی ئەو پڕۆژە دەرک بکە.

کاتێک لە میدیای کوردی دەڕوانین وە یا لە گووگل لێگەڕینی بە دوادا دەکەین هیچ زانیاریێک لەو بارەوە بە دەست نایەت. هەندێ سەرچاوەی فارسی هەیە کە بە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک کارەسات لە ئێران ڕوویان داوە هاڕپ بۆ بەشێک لە کۆمەڵگای ئێران ئاشنایە.

هاڕپ پڕۆژەیەکی مەزنی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی کانگای ژێر عەرزە. دیارە بۆ زۆر مەبەستی دیکە بە کار دێت کە هەم کارەسات بارە هەم خزمەت بەخشە. هاڕپ ئەتوانێ بومەلەرزە، لافاو هەڵسێنێت، گۆی زەوی گەرم بکات وە یا بە پێچەوانە ساردی بکات. هاڕپ دەتوانێ لە ڕاگواستنی ئیلکتریک ( کارەبا ـ برق ) لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکەوە بگوازێتەوە. بنکەی سەرەکی هاڕپ لە ئالاسکایە و دو بنکەی بەهێزی لە وڵاتی نوروێژە ( Tromsø og Svalbard ). هاڕپ وەک درێژەی تکنۆلوژی شەڕی ئەستێرەکان دێتە ئەژمار. هاڕپ دروست وەک میکڕۆ ( مایکڕۆفێر) بە دەوری جیهان دا دەخولێتەوەو لە هەر جێگایەک کە مەبەستی بێت کاری خۆی ئەکات. هاڕپ وەک چەکێکی ماڵوێرانکەر بە حساب دێت کە بە کەمترین نرخ و هێزی مرۆیی ئەتوانێ زۆرترین کاولکاری بە بار بێنێت. بە دوای هاتنە ئارای هاڕپ لە ساڵی ١٩٩٣ زۆر کارەساتی سروشتی وەک لافاوی چەند ساڵ پێش ئیستای پاکستان، بومەلەرزەی هائیتی، بومەلەرزەی سیچوانی وڵاتی چین، بومەلەرزەی شاری بەم لە ئێڕان و زۆر کارەساتی دیکە لەو کارەساتانەن کە وەک دیاردەی سروشتی نایەتە ئەژمار و بۆ چەکی هاڕپ دەگەڕێتەوە. وڵاتی ڕوسیە پێشتر بە دژی ئەو چەکە داوای لە نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کە سنورێک بۆ بەکارهێنانی هاڕپ دابندرێت. لە ڕاگەیاندنەکانی نروێژیشدا خەڵکی نورێژ بە دژی هەبوونی ئەو چەکە لە وڵاتەکەیاندا ناڕەزایەتییان نیشان داوە، بەڵام پڕۆژە زۆر بە نهێنی ماوەتەوەو بۆ بەشێکی زۆری خەڵک شتێکی نامۆیە و خەڵک لایان وایە دەوڵەتی نوروێژ ئەو پڕۆژە لە خەڵک ئەشارنەوە.

بە پێی هەندێ شایەدحاڵی بومەلەرزەی ئەرگی بەم لە ئێڕان دەگێڕنەوە کە سێ ڕۆژ پێش بومەلەرزەکە ئاسمانی ئەو شارە سوور بوو کە پێشتر قەت ئەو حاڵەتە نەبیدراوە. لە ساڵی ١٩٩٧ زیاتر لە ١٥٠ دۆڵفین لە لێوارەکانی کەنداوی فارس بە سوتاوی دۆزرانەوە. لاشەی هەر هەمویان سوتابوو کە هیچ دەلیلێک بۆ مردنی ئەو دۆڵفینانە نەبووە جگە لە سوتاندنیان بە چەکی هاڕپ.

لە ساڵانی ٢٠٠٥ بە دواوە کۆمەڵێک بومەلەرزە لە وڵاتی ئەفغانستانیان ئەدا و زۆر کارەساتی مرۆیی لێ کەوتەوە. بە دوای ئەوە ئەمریکییەکان وتیان کە ماددەیەکی گرنگی ژێر عەرزیان دۆزیوەتەوە کە بایی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تڕلیون دۆلارە ( ئەگەر هەڵە نەبم )

هاڕپ لە کوردستان!

بێگومان بە شێک لە خەڵکی ئێمە لە بیریانە کە ساڵانی ٩٤ بە دواوە و لە سەردەمی شەڕی ناوخۆیی ئەغڵەب بومەلەرزە ئەهات و مەترسی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست کردبو. جگە لەوەش حاڵەتی ناسروشتی ڕوویان دا کە یەک لەوانە تەقینەوەی چاوگەیەکی ئاو لە سەنگەسەری لای ڕانیە بوو. ئیستا وەک ئەو سەردەمە بومەلەرزە ڕوونادات و ئەوەی کە ڕوودەدات وەک دیاردەی سروشتی دەکرێ چاوی لێ بکرێت، هۆکار چییە؟

بێ گومان ئەگەر کەمێک بە وردی ئاوڕد لەو سەدەمە بدەێنەوە دەزانین کە بە دوای ڕووخانی ڕژیمی عێراق، کۆمپانیای نەوتی وڵاتی نوروێژ لە یەکەم کۆمپانییەکان بوو کە لە باشووری کوردستان کەوتنە نەوت هەڵێنجان. کۆمپانیا نەوتییەکان ب بێ ئەوەی بکەونە لێ گەڕین لە شوێنە نەوتییەکان دادەمەزران.

پرسیار ئەوەیە کە بۆ لەم چەکە بە دژی داعیش کەڵک وەرناگیردرێت؟

ده‌رباره‌ هادی سۆفی‌زاده‌

Profile photo of هادی سۆفی‌زاده‌

ئه‌مه‌ش ببینه‌

بە مەرگی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور، بزووتنەوەی چەپ یەکێک لە ئەمەگناسانی خۆی لەدەدا

ماڵپەڕی هەڵوێست رۆژی شەمە ٢٤ی مانگی جون(ژوئەن)، تێکۆشەری  زمانناس، بیرمەندی چەپ، مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور لە …

یادێک لە شاعیری شۆڕشگێڕ سەعیدی سوڵتانپوور

دوای کودەتای ١٣٣٢ی هەتاوی ١٩٥٢ی زاینی–ئەمریکایی-ئینگلیزیی ، شا- زاهیدی و ئیعدامی دەیان رۆڵەی شۆڕشگێڕ و …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز