سه‌ره‌تا / كوردستان / باشور / حزبه‌كانی جوانكاری، یان دژایه‌تی شیوعییه‌ت ؟؟

حزبه‌كانی جوانكاری، یان دژایه‌تی شیوعییه‌ت ؟؟

له‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی “به‌یانی شیوعی” له‌ ساڵی 1948 دوژمنان و ناحه‌زان و نه‌یارانی شیوعییه‌ت سه‌ریان هه‌ڵداو هه‌ر زوو ده‌ستیان كردبه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هیچ و پوچ و له‌پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری مه‌زن له‌ ساڵی 1917 و سه‌ركه‌وتنی سوپای سوور له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا بۆگه‌نه‌كانیان كه‌ له‌ ناخیانه‌وه‌ هه‌ڵئه‌قوڵا زۆرتر ته‌شه‌نی كردو دۆژمنان  قه‌ت بێده‌نگ نه‌بوون.

دوژمنان له‌ تاكه‌ كه‌سه‌وه په‌ره‌یان سه‌ند‌ بۆ كۆمه‌ڵ و وڵاتان و، نه‌خشه‌و پلانیان بۆ دژایه‌تی شیوعییه‌ت دارشت و، بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ گڵاوانه‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ته‌كنۆلوجیای راگه‌یاندنیان به‌كار هێنا، له‌ پاڵ جه‌نگی ده‌روونی و راونان و گرتن و ئازار  و زیندانی كردن و كۆتایهاتن به‌ ژیانی شیوعییه‌ تێكۆشه‌ره‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخوازیو پێشكه‌وتنخواز.

پێش ماوه‌یه‌ك (كفاح محمود كریم) راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی وتارێكی به‌ زمانی عه‌ره‌بی و، به‌ 3 به‌ش له‌ ماڵپه‌ری ئێلاف له‌ ژێر ناونیشانی (احزاب الزینه – حزبه‌كانی جوانكاری‌) بڵاو كرده‌وه‌و، خالید گه‌ردی وتاره‌كانی وه‌رگیراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و، كفاح مه‌حمود كه‌ریم له‌و وتارانه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ حزبه‌ سۆسیالیسته‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ئه‌دات و، پاشان باسی حزبه‌كانی جوانكاری ئه‌كات، باسی ئه‌و حزبانه‌ ئه‌كات كه‌ رژێمی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ عێراقدا دروستیكردن و له‌وانه‌:  حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی شۆرشگێڕان و بەرەی ئازادی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی خاوه‌نه‌كانیان بكات ( هاشم ئاكره‌یی و مه‌لا ماتۆر و عه‌بدولسه‌تار تاهیر شه‌ریف) و، پاشان جه‌نابی راوێژكار ئه‌یه‌وێت حزبی شیوعی عێراق بخاته‌ پاڵ ئه‌و حزبه‌ دروستكراوانه‌و، په‌ل بۆ حزبه‌كانی تری كوردستان ئه‌هاوێت به‌ نیازی ناشیرینكردنی روخساریان و، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌یه‌وێت (ته‌نها) روخساری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ جوانی بهێڵێته‌وه‌و، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت.

لێره‌دا نامه‌وێت باسی حزبی شیوعی عێراق و داكۆكی له‌ شیوعییه‌ت بكه‌م، چونكه‌ هه‌موو مرۆڤێكی پاك و نیشتمانپه‌روه‌رو پێشكه‌وتنخواز حزبی شیوعی و شیوعییه‌ت و تێكۆشانی شیوعییه‌كان ئه‌ناسن و ئه‌زانن و، ئه‌مه‌وێت هه‌ندی روخساری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كفاح محمود كه‌ریم راوێژكاری مه‌سعود بارزانی بخه‌مه ‌روو:

با باسی كۆن و رۆژانی پێشوو نه‌كه‌م و، دیاره‌ جه‌نابی راوێژكار به‌ پێی (وه‌زیفه‌كه‌ی) له‌ دوورو نزیكه‌وه‌ ئاگای له‌و رۆژانه‌ هه‌یه‌و، ئه‌گه‌ر باس بكرێن به‌ خراپه‌ بۆ پارتی ئه‌شكێنه‌وه‌‌‌.

له‌لاى پارتى یاسا سه‌روه‌ره‌ : كوشتنی هاولاتییه‌ك له‌ سه‌ر هه‌ڵكردنی فول لایت و، پاشان داڵده‌ی بكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسیكی باڵای پارتی، خزمی بكوژه‌كه‌و، كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و تا ئێستاكیسه‌كانیان ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێئه‌كه‌ن.

كورسی حوكم: مه‌سعود بارزانی له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی یه‌كیتی ئه‌وروپا  رایگه‌یاند: نه‌ له‌ عیراق و نه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌س ناتوانێت له‌ دوو ده‌وره‌ زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌و، بارزانی  كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری عیراق و هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕو و رایگه‌یاند: راسته‌ له‌ عیراق و هه‌رێم گیروگرفت هه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی دروست به‌ڕێوه‌ئه‌چێت، نه‌ له‌ عیراق و نه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌س نییه‌ هه‌تاهه‌تایی‌ له‌سه‌ر كورسی حوكم بمێنێته‌وه!!!.

ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی:‌ مه‌سعود بارزانی له وتوێژه‌كدا جەختی لە سه‌ر ئه‌وەش کردۆته‌وه‌ که‌ بەهیچ شێوەیەک رازی نابێ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژ بکرێتەوەو ئه‌‌ڵێ ئەو بابەتە لە نێوان سەرۆکایەتیی پارلمان و حیزبەکانەو، پێویستە ئەوان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.

مانه‌وه‌: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدئه‌‌گه‌یه‌نێت و ئه‌ڵێت: پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌ تاوه‌كو هه‌رێمه‌كه‌ له‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ قووتار بكات و ئه‌‌شڵێت به‌بێ ئه‌و هیچ ناكرێت.

پارله‌مان: به‌ فرمانی پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 ه‌وه‌، دوای رێگریكردن له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بازگه‌ی پردێ  به‌ره‌و هه‌ولێر بۆ ده‌وامی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه‌ و تا ئێستا كارا نه‌كراوه‌ته‌وه.‌

گه‌نده‌ڵی: گه‌نده‌ڵیی‌ زۆره‌ به‌ڵام گه‌نده‌ڵی زه‌ق هه‌یه‌ و باسی‌ لێوه‌ ناكرێت، بۆ نموونه‌ سه‌رۆك جاشێك 17 پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ری به‌كر بایه‌فی شیخ ته‌ویل شه‌هید ئه‌كات و، ناوی له‌ ناو لیستی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستاندایه‌ و موچه‌كه‌ی‌ به‌قه‌د هه‌ر 17 پێشمه‌رگه‌كه‌یه‌ كه‌له‌و داستانه‌دا شه‌هیدی‌ كردوون، ئه‌و كه‌سه‌ ته‌حسین شاوه‌یسی‌ خۆفرۆشه‌ كه‌ له‌ لیستی‌ شه‌هیدانی پارتی به‌ شه‌هیدی ‌پله‌ یه‌ك دانراوه.سه‌ربه‌خۆیی: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، فازل تیرانی سكرتێری پارتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌كه‌ن و، هه‌ر هه‌موویان بۆ گه‌یشتن به‌و مافه‌ ره‌وایه‌ پشت به‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌به‌ستن و، هه‌ر هه‌موویان له‌ ئاستی كورد كوشتن به‌ ده‌ست ئه‌و چه‌په‌ڵه‌ چاویان نوقاندووه‌.

ریفراندۆم :  تا ئێستا بازرگانی به‌و وشه‌یه‌ ئه‌كرێت.

دیاره‌ زۆر شتی تر هه‌یه‌ پێویست ناكات باس بكرین و، به‌ هیوام ئه‌وه‌ی ماڵی له‌ شوشه‌یه‌ به‌رد نه‌هاوێته‌ ماڵانی تر.

3/5/2017

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێست

Profile photo of هه‌ڵوێست

ئه‌مه‌ش ببینه‌

لە یادی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری کوردستان

  تێبینی ماڵپەڕی هەڵوێست ئەمڕۆ ١٩ی مانگی ٦ زایینی ساڵیادی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەری باشووری …

پارتی تێکدەری کوردستان

پارتی لەڕوی تیۆری و پراکتیکییەوە ئەوەی سەلماندووە کە تێکدەرە ،تێکدانیش لەوکاتانەدا کە دەرفەتێک بۆکورد دێتە …

وەڵامێک بنووسە

بازدە بۆ تووڵامراز