|
ژنێک دەناسم من
سیمینی بێهبەهانی (زنى را ميشناسم من)
و : عەلی ئاشناگەر
ژنێک دەناسم من
کە لە گۆشەی ماڵەکەیدا
کاتی شوشتن و لێنان
سرودی ئەوین دەڵێتەوە
ڕوانینێکی تەنیا و ساکار
دەنگی خەمین و ماند و
بەڵام هیوای بە بەیانی
ژنێک دەناسم من
دەڵێ
پەشیمانم
دڵم
دا بەو
کەی بۆ ئەوە دەبو ئەو
ژنێکیش لە بن لێویەوە دەڵێ
من بێزارم لەو ماڵەدا
بەڵام لە خۆی دەپرسێ و دەڵێ
کێ پرچی ڕۆڵەکەم
دوای من شانەدەکا
ژنێک ئاوسی دەرد بوو
ژنێک کۆرپەی خەمی لە بەر بوو
ژنێکیش بە تاڵی تەنیایی
جلکی تۆڕی دەچنی
ژنێکیش لە گۆشەی تاریکیدا
کرنوشی بۆ تیشک دەبرد
ژنێک خوگرتو لەگەڵ زەنجیر
ژنێک هاودەم دەگەڵ زیندان هەروەک دیل
تەنیا بەشی لەم دونیایە
تێڕۆانینی ساردی زیندانەوان
ژنێک دەناسم من ...
ژنێک دەناسم من
کە بە داخی سوکایەتیەکەوە دەمرێ
بەڵام گۆرانیەک لە سەر لێوی
کە ئەوە کاری دەستی چارەنوسە !
ژنێک لە گەڵ هەژاری دەسازێ
ژنێک بە دەم فرمێسکەوە دەخەوێ
ژنێک دڵ پڕ لە خۆزگە و تێڕامان
لە گوناهی خۆێ تێ ناگا
ژنێک واریسی پێی
ژنێک دەردی شاراوەی
لە خەڵکان دادەشارێ
کە نەکا پێی بڵێن
چ بەدبەختە ، چ بەدبەختە !
ژنێک دەناسم من
کە هەڵبەستەکانی بۆنی خەم دەدا
بەڵام بە دەم بزەوە دەڵێ
کە ژییان پڕە لە هەوراز و نشێو
ژنێک دەناسم من
کە هەمو شەوێ
بۆ ڕۆڵەکانی
هەڵبەست و چیرۆکان دەڵێ
سەرەڕای ئەوەی
سنگی پڕە لە ئێش و ژان
ژنێک لە تۆران دەترسێ
چونکە ئەو چرای ماڵە
دەڵێ ئەگەر بێتو بڕوا
نەکا تاریک و تنۆک بێ ئەو ماڵە
ژنێک شەرمساری منداڵ
لە تەنیشت سفرەی بەتاڵ
لایی لایی دەکا بۆ کۆرپەکەی
کۆرپەم بنو شەو درەنگە
تا کەڵەبابەی بەیان بێ دەنگە
ژنێک دەناسم من
کە ڕەنگی داوێنی زەردە
دەگری و دڵی پڕلە دەردە
لەبەر ئەوەی نەزۆکە و منداڵی نابێ
ژنێک دەناسم لەو ناوە
هەنگاوی ماندو
هێزی ڕۆینی لێبڕاوە
دڵی لەژێر پێیدا
هاوار دەکا بەسە
ئیتر توانام نەماوە
ژنێک دەناسمەوە
کە لە گەڵ شەیتانی نەفسی
هەزاران جار تێک هەڵچووە
دوای سەرکەوتن بەسەریدا
بە بەدناوی بەدکاران پێکەنیوە
ژنێک هاوار دەکا
ژنێک خامۆش
ژنێک دلێ پڕجۆش
ژنێک لە کۆڵاندا تا نیوە شەو
دەمێنێتەوە بێخەو
ژنێک لە کارکردن هەر ورک پییاو
ڵپی دەستی تۆقڵە هەڵداو
لە بەر خەم و دەردی زۆری
لەبیری چووە زگی پڕی
ژنیک لەگێیانەڵادایە
ژنێک لە سەر جێگا لە چاوەڕوانی مەرگدایە
کێ دێ بۆلای
کێ لێی دەپرسێ ؟
من نازانم
شەوێک بە ئاسپایی
لەسەر جێگاو بان
ژنێک گییانی دەفرێ بەرەو ئاسمان
ژنێکیش زۆر سادە و سوک
دەستێنێ تۆڵەی لە پیاوێکی سوک
ژنێک دەناسم
ژنێک
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|