|
ئه‌ڤین چه‌تین ژنه کوردی به‌ربژاری هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی سوئێد له حیزبی سوسیالدێموکرات
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئه‌ڤین چه‌تین ژنه كوردی باكوری كوردستان له
وڵاتی سوید، رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردوو 16ی ئاگست
یه‌كه‌مین
که‌مپین و کۆبوونه‌وه‌ی
بانگه‌شه‌ی خۆپاڵاوتنی بۆ
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته كه له
16/9/2010 دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به به‌شداری
"ئینگڤار کارلسۆن" سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوئێد
به‌ڕیوه برد.
بۆ ئاگاداریی هاونیشتمانانی کوردی دانیشتووی سوئێد
،خاتوو ئه‌ڤین له حیزبی سوسیالدێموکراتی
سوئێده‌وه وه‌ک به‌ربژاری ئه‌و حیزبه بۆ
پارله‌مان دیاریکراوه.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌وین چه‌تین و
به‌رنامه‌ی ئه‌و ژنه کورده و حیزبی
سوسیالدێموکرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی
داهاتووی سوئێد، سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی
www.evincetin.se بكه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی پێشوی
پارله‌مانی سوئێد خاتوو ئه‌ڤین چه‌تین توانی له‌سه‌ر
ئاستی پارێزگای ستوكهۆڵم 22 هه‌زار ده‌نگ
به‌ده‌ست بێنێت و له‌سه‌ر لیستی پارتی
سۆسیالدیموكراتی سوئید ببێته كاندید بۆ
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|