|
له سلێمانی وتیان دایكت ناوی چییه؟
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرێ گه‌نده‌ڵی
گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان شادی وخۆشه‌ویستی
ده‌به‌خشێت و لای یه‌كێك خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به‌خاك
و شاخ و ئاو‌و دیمه‌نه جوانه‌كانی كوردستان و
دڵخۆشییه بۆ كه‌سوكارو هاورێی و دۆستان و هه‌موو
یادوه‌رییه‌كان سه‌ر له نۆی باس ده‌كرێن و رۆژانی
به‌رنگاربوونه‌وه له گه‌ڵ رژێمه خۆینرێژه‌كانی
چه‌په‌ڵ دێته پێشه‌وه‌و، باسیان لێده‌كرێن و،
تێكۆشانی دره‌وشاوه‌و بێوچانی رۆڵه به
ئه‌مه‌كه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌خرێنه روو،
لای كه‌سانی تریش بۆ خۆشی و بازرگانییه.
له كۆتایی مانگی ئایاردا گه‌رامه‌وه بۆ كوردستان
و، له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
فرۆكه‌كه‌مان نیشته‌وه‌و دابه‌زین و گه‌یشتینه
به‌ر ژووره‌كانی كه‌نترۆڵ و هه‌موو پۆل پۆل و یه‌ك
له دوای یه‌ك راوه‌ستاێن.
یه‌كێك له پێشم وه‌ستابوو كاكی ئه‌فسه‌ر سه‌ری
له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یه‌وه هێنا
ده‌ره‌وه‌و، په‌یتا په‌یتا بانگی ئه‌و كه‌سه‌ی پاش
منی ده‌كردو، ده‌یوت: وه‌ره پێشه‌وه‌و، كوره‌كه
ویستی بچێته پێشه‌وه‌و، منیش نه‌مهێشت و وتم: تۆ
له ده‌ره‌وه وه‌ك ئێمه هاتوویته‌وه‌و" نابێت
بچیته پێشه‌وه‌و، كوره‌كه وه‌ستاو نه‌چوو،
به‌ڵام كاكی ئه‌فسه‌ر هه‌ر بانگی ده‌كردو وتی
وه‌ره، وه‌ره خۆمان (حكومه‌تین).
ئه‌فسه‌ره‌كه له باتی ئه‌وه‌ی كاری خۆی بكات،
كاره‌كه‌ی راگرت و ده‌یویست یارمه‌تی كه‌سێك بدات،
دیار بوو كوره (مه‌سئووله) چونكه له دوواوه
بانگ به‌رز بووه‌و بانگی كوره‌یان كرد‌و وتیان
وه‌ره ئۆتۆمبیل ئاماده‌یه‌و، كوره گه‌رایه
دوواوه بۆ لای مونیكا سپی ره‌نگه‌كه‌و، له
هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو نۆره گه‌یشته سه‌ر
من و، له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی (كاكی ئه‌فسه‌ر)
وه‌ستام و پاسپۆرته‌كه‌م خسته به‌رده‌ستی و، بێ
ئه‌وه‌ی كاری پاسپۆره‌ته‌كه ته‌واو بكات وتی: بۆ
نه‌تهێشت ئه‌و كوره بێته پێشه‌وه؟، نازانیت
باوكی چه‌ند تێكۆشه‌ره!!..
وتم: كاكی برا، تۆ له سه‌رته وه‌ك یه‌ك سه‌یری
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته‌وه بكه‌ێت و
ئێره (واسیته‌ی) ناوێت و، با كوره به‌رپرسێك
(ببوورن كوره مه‌سئوولێك) یه‌ك دوو (ده‌قیقه)
بوه‌ستێ و، ئه‌وه‌ش بزانه برای شیرینم ئه‌گه‌ر
به پێی پێشمه‌رگایه‌تیبێت" ئه‌وا منیش تێكۆشه‌رم.
كاكی ئه‌فسه‌ر بێده‌نگ بوو، منیش جانتاكه‌م
هه‌ڵگرت و، به‌ره‌و ده‌ره‌وه چووم و خه‌ڵكێكی
زۆر‌و، چه‌ندین پۆلییس له‌وێ بوون و، هه‌رچه‌ند
چاوم گێرا كه‌سێك له كه‌سه‌كانم له‌وێ نه‌بوو،
پۆلیسێك وتی: مامه بۆ وا ژه‌له‌ژاویت و سه‌یری
ئه‌م لاو ئه‌ولا ده‌كه‌ێت؟؟ ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سوكارت
ده‌گه‌رێت سواری ئه‌و پاسه به‌و، بچۆ ده‌ره‌وه،
دیاره كه‌سوكارت له‌وێن. منیش هاوارم كرد‌و
به‌ده‌نگی به‌رز وتم: بمرێ گه‌نده‌ڵی، بمرێ
(واسیته)، تاكه‌ی ئه‌م نامه‌رده‌یه له كۆڵی
خه‌ڵك نابێته‌وه‌و، سواری پاسه‌كه بووم تا
گه‌یشتمه ده‌رگای ده‌ره‌وه و، چوومه ده‌ره‌وه
هه‌مان دروشمم به‌كارهێناو، ئه‌م وت: بمرێ
گه‌نده‌ڵی، به‌سه پیاو خراپی" به‌سه دووچاوه‌كی،
تا كه‌ی به‌رپرسه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه؟
و، به ده‌نگی به‌رز هاوارم ده‌كردو وتم: ناوم
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌به و، رۆژنامه‌نووسم و، زوربه‌ی
(مه‌سئووله‌كان) ئه‌وانه‌ی وه‌ك خه‌ڵكی تر
پێشمه‌رگه بوون ده‌ناسم و، هه‌ندێكیان له رۆژانی
سه‌ختی به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ رژێمی دیكتاتۆری
سه‌دام حوسێن‌دا باری ده‌روونیان تێكچوو بوو،
سه‌ریان لێشێواو بوو، ئه‌مرۆ بوونه به شێری
مه‌یدان و، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن!!.
به پێی زانیارییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌و له پێناو
چه‌سپاندنی ئه‌من و ئاسایش پێویسته هه‌موو
ئه‌وانه‌ی دێنه كوردستان له ماوه‌ی (10) رۆژدا
مافی مانه‌وه وه‌ربگرن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له
رۆژی 3/6/2010 سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی نشینگه‌ی
پاریزگاری سلیمانیم كرد‌و كه چوومه ژووره‌وه
كۆمه‌لێك ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به كۆمپیوتر
دانشتبوون وله‌رێی ئێنته‌رنێته‌وه سه‌یری
كه‌ڵه‌شێرو مریشكیان ده‌كردو، به ده‌نگی به‌رزو
پێكه‌نینه‌وه ده‌یانوت: ئای ئای ئه‌و كه‌ڵه‌شێره
چه‌ند جوانه!!.
منیش بۆ ئه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌كه‌یان لێتێكنه‌ده‌م
به ئه‌سپایی پاسپۆرته‌كه‌م خسته به‌رده‌ست
یه‌كێكیان و، ئه‌ویش وتی بیده به‌وه‌ی ته‌نیشتم
و، منیش وتم: كامیان، ته‌نیشتی راستت یان ته‌نیشتی
چه‌پت؟؟
ئافره‌ته‌كه تووره بوو به ده‌نگی به‌رز وتی:
بیده ((به‌م))، (به ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
لای چه‌پی) كرد. منیش سه‌رم سورما، بۆیه وتم
خوشكه گیان، كچه‌كه‌م تووره مه‌به، تۆ ده‌توانی
پاسپۆرته‌كه به ئاسانی بده‌یت به‌وه‌ی ته‌نیشتت.
ئه‌و بێده‌نگ بوو و ئه‌می تریان تووره بوو،
خێسه‌ی لێ كردم و، و لێی پرسیم: ناوت چییه؟؟
وتم : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وله پاسپۆرته‌كه (ناوم)
نووسراوه.
وتی : ناوی دایكت؟؟
وتم: دایكم ناوی (خاوه‌ر)ه و، له پاسپۆرته‌كه
ناوی نه‌نووسراوه، (دیار بوو ده‌یویست په‌ستم
بكات.
له چ وڵاتێك هاتوویت؟؟
وتم: پاسپۆرته‌كه سویدییه‌و وتیا نووسراوه له
كۆی هاتووم!!.
وتی: له سوید كارت چییه؟؟
وتم: ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به تۆوه نییه؟و،
مه‌پرسه.
وتی: له كۆی له دایك بوویت؟؟
وتم: له به‌غدا.
وتی: ئه‌ی چۆن به كوردی قسه‌ی ده‌كه‌یت؟؟
وتم: زمانی كوردی (موڵكی كه‌س نییه)، نه موڵكی
باوكمه‌و نه موڵكی باوكته!!.و، به‌شێكی زۆری
به‌غدا كوردن.
به تووره‌ییه‌وه وتی: پله‌ی خۆیندنت ؟؟
وتم : زانكۆ‌و، ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی به
به‌رێزتانه‌وه نییه.
له كۆتاییدا ژماره‌ی 57223 ی خسته سه‌ر
پاسپۆرته‌كه‌م.
وتم: ته‌واو؟؟
وتی: به‌ڵێ.
منیش وتم: یه‌كه‌مجار كه هاتمه‌وه كوردستان
داوای ئه‌م زانیارییانتان بكردایه، جێی خۆیبوو،
له پاش سێ چوار كه‌ره‌ت هاتنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م
پێویست ناكات، له پاسپۆرته‌كه نووسراوه چه‌ندین
جار هاتوومه‌ته‌وه. ئه‌مه ئێوه ده‌یكه‌ن كتومت
وه‌ك (صحیفه‌ی أعمالی) به‌عس وایه،(حزبی به‌عس و
داموده‌زگای ئه‌من وسیخوره‌كانی له كۆتایی ساڵانی
حه‌فتاكاندا فۆرمی به سه‌ر ئوتێله‌كاندا بڵاو
كرده‌وه‌و ئه‌و جۆره برسیارانه‌ی تیا‌بوو، به‌عس
به دوای تێكۆشه‌ران و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان
ده‌گه‌را!!).
ئافره‌ته‌كه وتی: كاكه ده‌توانیت له گه‌ڵ ئه‌و
مولازیمه قسه‌ی بكه‌یت.
منیش وتم: پێویست ناكات، من له سه‌رتان ده‌نووسم
و، ئه‌و كات با كاكی مولازیم وه‌ڵامم بداته‌وه.
له گه‌رانه‌وه شتی سه‌یرتر روو ده‌دات، چه‌ندین
خاڵی بشكنین هه‌یه، تا یه‌كێك ده‌گاته ژوری
فرۆكه‌خانه ئاو‌و ئاره‌قی شین و موری تێكڵاو
ده‌بێت.
دابه‌زن، جانتاكان بكه‌نه‌وه، سه‌گی تایبه‌تی
بشكنینی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، له خاڵێكی تری
بشكنین ده‌ڵێن هه‌موو شته‌كانتان دابنێن، زۆر به
باشی بشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بچنه ئه‌و ژوره،
ئه‌و جۆره كارانه، كارێكی باشه له رووی ئه‌من
وئاسایشه‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت به
ئاسانی بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام لێره‌شدا
واسیته‌و ناسیاوی رۆڵی باشیان هه‌یه، چونكه له
ژووره چاوت ده‌كه‌وێت به كه‌سانێك (سه‌فه‌ر)
ناكه‌ن، بۆ خوا حافیزی هاتوون و هیچی تر، ده‌یان
وبگره سه‌دان كه‌س ده‌بوون و بۆ نه‌گبه‌تی
زوربه‌یانم ده‌ناسی که بۆ خوا حافیزی كه‌سانی تر
هاتبوون.
پێش 2 تا 3 كاتژمێر (مووسافیره‌كان) پاش كه‌نترۆڵی
پاسپۆرته‌كانیان ده‌كه‌نه هۆڵێكی بچوكی گه‌رم
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاوده‌ستی تیدا
بێت. ئه‌گه‌ر فرۆكه‌كه (خودا كردی و) هات
خه‌ڵكه‌كه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌رۆن و
دیسانه‌وه ده‌بێت پاسپۆرت و بلێت پیشان بدرێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|