|
یا شێخ...
ببورە کە دەستەکانت ماچ ناکەم
دارا بینایى
binaee3@yahoo.com
بۆ ئەوە درووست نەکراوم
شیرک بکەم
بۆ ئەوە لە دایک نەبووم
دەستى شێخەکان ماچ بکەم
یا شێخ.....
تۆ ئەمێستا
لەدیوەخانەکەى خۆتا
لە سەر دۆشەکێک دانیشتووى
پاڵت داوە بە پشتییەکى نەرمداو
دەسبێحێکى سەد و یەک قلیت پێ یە
کەمێک یادى خوا دەکەیت و
سەدان جاریش
بیر لە دەستکەوتەکانى
ئەمرۆت دەکەیتەوە
بیر لە هاتنى
دێهاتیەکان دەکەیتەوە
بیر لە سەرە مەڕو
بیر لە مەنجەڵە ماست و
دۆ و کەرە و فەردە برنج و
چەند جۆرە میوە دەکەیتەوە
یا شێخ....
پیرە مێردێکى ڕیش سپى و
پشت چەماوى گوندنشین
بەرەو باخەکەى مل دەنێ
جوانترین هێشوە ترآ
لە مێوەکەى دەکاتەوەو بۆت
دادەنآ...
دەبێ دەستیشت ماچ بکا..!
گەورە کچێ شیرى مەڕەکان دەدۆشێ
و....
بۆت دەنێرآ
دەبێ دەستیشت ماچ بکا..!
ژنێک مەشکە دەژەنێ و
دۆ و پەنیر و کەرەت
بە دیارى یەوە
لە گوندەوە بۆت دەهێنآ...
دەبێ دەستیشت ماچ بکا..!
کوڕە گەنجآ..
جوانترین تەمەنى خۆى
بە شوانى مەڕەکانى دەباتە سەر
تۆش لە نێو دیوەخانەکەت
بە ئارامى و بآ ماندوو بوون
لە بەر هەمى ڕەنجى
ئەو کوڕە گەنجە دەخۆى.
دەبێت دەستیشت ماچ بکا...!
یا شێخ....
ببورە کە دەستەکانت ماچ ناکەم
ئەمێستا تۆ چاوەڕوانى
ژن و پیاوو...
گەورە کچ و
کوڕە گەنجى دێهاتییەکان
بێنە دوەخانەکەت و
دەستى شێخانەت ماچ بکەن.
چاوەڕوانى..
کچانى نەخوێندەوار بێن
دەستى شێخانەت ماچ بکەن
چاوەڕوانى..
کوڕە عەشقەکانى شار و
کچە بى هیواکانى مالڕ و
ژنە تۆراوەکان و
پیاوە کێشەدارەکان بێن
بێنە دیوەخانەکەت و
داواى نوشتە و
کوپآ قاوە و
مشتآ دوعاو
کۆڵآ پێشبینى درۆینەو
دنیایەک خەیاڵت لێ بکەن
تۆش یا شێخ
قۆڵى هەریەکەیان ببڕى و
گیرفانیان بۆ هەڵ تەکێنى و
چاوەرێشبیت
دەستى شێخانەت ماچ بکەن.
یا شێخ........
ببورە کە دەستەکانت ماچ ناکەم
دەستەکانت
بۆنى دیارى هەژارانى لێوە دێت
دەستەکانت
بۆنى لێوى دێهاتیەکانى لێوە دێت
ئەوان بە سیماى شێخانەت
هەڵخەڵاتاون.
لەکاتێکدا
دەیان شێخ بوون.... پیاوى بەعس
بوون
دەیان شێخ بوون...خۆفرۆش و چڵکاو
خۆر بوون
دەیان شێخ بوون...دزو جەردەو
تاڵانچى بوون
دەیان شێخ بوون...سەرۆک جاش بوون
دەیان شێخ بوون....بەکرآ گیراوو
جاسوس بوون
گوندى کوردستانیان سوتاند
منارەى مزگەوتیان داروخاند
دەیان تاوانیان ئەنجام دا
ژن و مناڵ و
پیرو گەنج و
سەدان رۆڵەى کوردیان کوشت و
هەزارانیان لێ ئەنفال کرد
ببورە یا شێخ...
کە دەستەکانت ماچ ناکەم
شەوان خۆت و دەروێشەکان
ئارامى گەڕەک دەشێوێنن
تا نیوە شەو
بە تەپڵ و لێدان و زیکر
خەو لە چاوى دراوسێکانت دەزرێنى
بە زرگ و شمشێر و خەنجەر
دیمەنى خوێن و ئازاردان
ترس لە دڵى خەڵک دادەچێنن
لە کاتێکدا...
ئیسلام دینى ئارامى یە
ئیسلام دینى خۆشەویستى و
ئیسلام دینى رێزگرتنى دراوسێ یە
یا شیخ...
ببورە کە دەستەکانت ماچ ناکەم
خودایە...
من هەرگیز دەستى شێخ ماچ ناکەم
من یەکتاپەرستى دەکەم
هاوبەشیت بۆ پەدا ناکەم
خودایە..
من دەستى شێخ ماچ ناکەم و
تۆش پاداشتم بدەرەوە
سلێمانى _ 2000
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|