|
دوای سنوور به‌زاندنی عه‌سکه‌ریی کۆماری ئیسلامی،
ده‌زگای گوشار‌و سه‌رکوته‌که‌شی سنووری به‌زاند
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
گوشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و چالاکڤانانی مافی
مرۆڤی کورد و ئێرانی سنوور ده‌به‌زێنیت و ره‌وشی
ئه‌م چالاکڤانانه هه‌ر رۆژ به‌ره‌و مه‌ترسی زیاتر
ئه‌ڕوات. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باشووری
کوردستانه‌وه پێمان گه‌یشتون هه‌ڕه‌شه له‌و
رۆژنامه نووس و چالاکڤانانه کراوه که له
ده‌ست رژیمی ئێرانه‌وه په‌نایان هێناوه‌ته
باشووری کوردستان و به بێ ڕه‌چاو کردنی مه‌ترسیی
سه‌ر ژیان و ئازادیان، پێیان گوتراوه که
پێویسته به زووترین کات خۆ راده‌ستی ئێران
بکه‌نه‌وه و هه‌رێمی کوردستان به‌جێبێهڵن.
له‌م پێوه‌ندیه دا مامۆستا ئه‌میر بابه‌کری
رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافی مرۆڤ که ماوه‌ی نزیک
ساڵێکه له باشووری کوردستان ده‌ژیت رۆژی
دووشه‌ممه 14ی ژوئه‌ن بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
کارتی نیشته‌جێ‌بوونی کاتی سه‌ردانی دایره‌ی
نشینگه‌ی هه‌ولێری کرد. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و
دایره‌یه کارته‌که‌یان لێوه‌ر گرتوته‌وه و به
بیانووی نوێ کردنه‌وه ی ماوه‌ی نیشته‌جێبوون
داوای ئه‌و کارته‌ی لێکراوه که رێکخراوی
فریاکه‌وتنی په‌ناخوازانی سه‌ر به نه‌ته‌وه
یێکگرتۆکان له هه‌ولێر ناسراو به (unhcr)
بۆ پاراستنی ناوبراو و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ
وڵاتی ئێران پێی درابوو. پاش ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ی
لێی ده‌ستێنترێت، له کرده‌وه‌یه‌کی جێ
سه‌رسووڕماندا ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و پێی
ده‌ڵێن پێویسته له زووترین کات دا راده‌ستی
ئێران ببیه‌وه و هه‌رێمی کوردستان ته‌رک بکه‌یت.
به‌داخه‌وه هه‌موو هه‌وڵی ناوبرا بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی کارتی (unhcr)
که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به حوکمه‌تی هه‌رێم و
ته‌نانه‌ت حوکمه‌تی ناوه‌ندی ئێراقیش نیه وکارتی
رێکخراوێکی جیهانی و ناونه‌ته‌وه‌ییه، بێ ئاکام
ماوه و به ناوبراو گوتراوه که ئه‌مه فه‌رمانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و هیچ رێگایه‌کی تر نیه.
له‌پێوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئه‌م
رۆژنامه نووسه ناوبراو بابه‌ته‌که‌ی پشت ڕاست
کرده‌وه و ووتی: "رۆژی 13ی مانگ چووم بۆ دایره‌ی
ئیقامه و وه‌ک جاره‌کانی تر داوای درێژ
کردنه‌وه‌ی ماوه‌م کرد به‌پێچه‌وانه‌ی جارانی
پێشوو پێیان ووتم که سیسته‌می ئیداریمان بۆته
کۆمپیۆته‌ری و پیویسته ژن و مناڵ و ئه‌و کارته‌ی (unhcr)
یش له‌گه‌ل خۆت بێنی تا په‌نابه‌ریت پێبده‌ین
به‌ڵام سبه‌ینه‌که‌ی که 14ی مانگ بوو چووینه‌وه
وێ ووتیان به پێی نامه‌ی وه‌زاره‌ت که ده‌بێ
هه‌مووتان بچن خۆ راده‌ستی ئێران بکه‌نه‌وه و
ده‌رکه‌وت که ئه‌مه پلانێک بوو بۆ راکێشانی
ئێمه بۆ دایره‌ی ئیقامه ورفاندن وده‌ستبه‌سه‌ر
داگرتنی کارته‌که‌مان، ئه‌و کارته‌ی (unhcr)که
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان ئه‌رکدار ده‌کات بۆ
پاراستنی ئێمه له گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئێران.
ئه‌فسه‌رێک به‌بیانووی کۆپی هه‌ڵگرتن له کارته‌که
لێی وه‌رگرتم و رفاندی و چۆ ژووره‌ک و ئیتر
جوابیان نه‌داینه‌وه". شایانی باسه به بۆچۆنی
ناو براو ئه‌م هه‌ڵسو که‌وته بۆ ئه‌وه ئه‌نجام
ده‌درێت که زه‌مینه خۆش بکرێت تا
به‌لێستاندنه‌وه‌ی کارتی (unhcr)
هاسانتر بتوانن بۆ به‌ژه‌وه‌ندی سیاسی مامه‌ڵه
یان له‌گه‌ڵ بکرێت.
ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیگه‌رانی خۆمان له‌و بارودۆخه
ده‌رده‌بڕین و هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌سه‌ر
ره‌وشی ئه‌م چآلاکڤانه و که‌سانی هاوشێوه (unhcr)
مان له هه‌ولێر ئاگادار کردبۆوه و به‌تایبه‌ت
له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌میر بابه‌کری و بنه‌ماڵه‌که‌ی
هه‌م له ڕێی به‌یاننامه و هه‌میش به سه‌ردانی
راسته‌وخۆی نوێنه‌رمان بۆ (unhcr)
له هه‌ولێر له رۆژی2ی مانگی 6ی 2010 دا
نیگه‌رانی خۆمان به‌تایبه‌ت پاش ئاڵۆزی رۆژ
له‌دوای رۆژی بواری مافی مرۆڤ له ئێرن دا‌و
له‌سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی بۆ
ئه‌م رێکخراوه که به‌رپرسه له ژیان و ئازادی
ناوبراو ده‌ربڕیوه دیسانیش ته‌ئکید
ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م رێکخراوه پێویسته
به‌حه‌ساسیه‌ت و مه‌سئوولانه هه‌ڵسوسکه‌وت بکات و
به که‌مته‌رخه‌می نه‌ڕوانێته ره‌وشی ئه‌م
رۆژنامه نووس و چالاکڤانانه‌ی مافی مرۆڤ و
نه‌بێته به‌شێک له میکانیزمی به‌ربڵاو
وناونه‌ته‌وه‌یی گوشار وسه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی
بۆ سه‌ر ئازادی و ژیانی رۆژنامه نووسان و
چالاکڤانانی مافی مرۆڤ.
ده‌بێ وه‌بیری بێنینه‌وه که له چه‌ند رۆژی
رابردوودا راپۆرتی هه‌ڵسوکه‌وتی هاوشیوه له‌گه‌ڵ
گه‌نجان و کوردانی رۆژهه‌ڵات له باشووربۆ (kmmk)
گه‌یشتوه‌و پشتڕاست بۆته‌ه. به‌ڵام به‌هۆی باری
ئه‌منی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌سه‌کان ناوبراوان
داوایان کردوه که جارێ ناویان بڵاو نه‌بێته‌وه.
بۆیه ئێمه هیوادارین لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان مه‌سئوولانه هه‌ڵسو که‌وت
بکه‌ن و خۆیان مولته‌زه‌م ببینن به ره‌چاوکردنی
پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|