|
یادمانی
ژنانی ئیعدامکراوی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(لاله‌کان)
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز!
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
له 31 سالی ڕابردوودا، دوای هێرشی حکوومه‌تی
کۆماری ئیسلامی به فه‌رمانی خۆمه‌ینی بۆ سه‌ر
کوردستان، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان
ئیعدام کران. ژمارەیه‌ک له‌وتێکۆشه‌رانه‌ی وا له‌و
ساڵانه‌دا گولله‌باران کران یان له‌سێدارەدران،
ژنان بوون.
بۆ ڕێز گرتن له خه‌بات و فیداکاریی ئه‌و ژنانه‌ی
وا له سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا گیانیان له
ڕێگای ئازادیی خه‌ڵکی کورددا به‌خت کرد، ڕۆژی
شه‌ممه 28ی ئاگوست له شاری ستۆکهۆلم پایته‌ختی
سوئید ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه ده‌چێت.
داوا له هه‌موو خانه‌واده و هاوڕێیانی ئه‌م
ئازیزانه و هه‌روه‌ها حیزب و ڕێکخراوه
سیاسییه‌کان ده‌که‌ین بۆ هه‌رچی شکۆدارترکردنی
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به ناردنی بابه‌ت و بیره‌وه‌ری و
وێنه له‌م ئازیزانه یارمه‌تیمان بکه‌ن و
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
Email adress:
lalakan59@gmail.com
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری:
یادمانی ژنانی ئیعدامکراوی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان(لاله‌کان)
2010/06/05
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|