|
فه‌رزاد له خه‌ونه‌کانی پێش ئیعدامه‌وه تا پای
سێداره
ناسر
تاریک و روونی به‌یانی
دوژمنانی بیری ئازاد
کلیلیان له ده‌رگا خست و
هه‌رایان
کرد فه‌رزاد پاشۆ
فه‌رزاد له شیرن خه‌ودابوو
خه‌ونی مه‌دره‌سه‌ی ده‌بینی
قوتابی گش ده‌ور‌یان دابوو
هه‌ریه‌ک پرسیارێکی هه‌بوو
بانه‌مه‌ڕ بوو هه‌وا خۆش بوو
ده‌ر و ده‌شت و نیزیک و دوور
یه‌کیان ئه‌یوت کاکه فه‌رزاد
چۆنه ئه‌وڕۆ نه‌چینه ژوور
خۆمان له‌ده‌ر دائه‌نیشین
یا ئه‌چین بۆو چیا و ده‌شته
ئه‌چین نانی خۆمان دێنین
کات کاتی سه‌یران و گه‌شته
فه‌رزاد وتی منداڵینه
وه‌رن بچین بۆ دووگۆڵی
من ده‌بم به ده‌روازه‌بان
هه‌ر نیو سه‌عات بۆ لایه‌کتان
کچه‌کان له‌ملاوه سه‌رقاڵ
به بازه‌ڵێن و شه‌ش خانی
یه‌کدوو کورێکیش له‌ولاوه
به قام و به‌سته و گۆرانی
له ناو گۆڵا که وێستابوو
ئه یروانیه بانی مه‌دره‌سه
ده‌یدی که با ده‌یشه‌کێنێ
ئاڵای سێ ره‌نگی کوردستان
له خه‌ونیدا له پۆلی یه‌ک
له جێی رسته‌ی بابا آب داد
منال به زمانی دایکی خۆی
ئه‌یوت باوه ئه‌وه ئاوه
خه‌ونی ده‌دی منداڵه‌کان
گش جلکی جوانیان پۆشیبوو
خه‌ڵک گش تێر و ته‌سه‌ل بوو
که‌س پینه‌ی له چۆکی نه‌بوو
کوورش له رێی تیکه نانێ
گیانی شیرینی نه‌دابوو
سارا به بۆنه‌ی نه‌داری
زۆر زوو به شوویان نه‌دابوو
منداڵ به گشتی حازر بوون
تاقه یه‌کێ غایب نه‌بوو
هه‌موویان تامه‌زرۆی زانین
هه‌موو شاد بوون به ئازادی
هیچ که‌س له که‌س زیاتر نه‌بوو
که‌س فه‌قیر و هه‌ژار نه‌بوو
لانی که‌می پێداویستی
ژیان بۆ گش ئاماده بوو
خه‌ونی ده‌دی رۆژ هه‌ینی بوو
چووبۆوه بۆ ماڵی خۆیان
دایکی چێشتێکی لێنابوو
بۆی له کۆڵانا گه‌ڕیا بوو
له گه‌رمه‌ی شیرین خه‌ودابوو
جیڕه‌ی ده‌رگای ئاسنی بیست
ته‌زووی سه‌رما به له‌شیا هات
ده‌رکه‌ی کلاس که‌وته بیری
له پڕ دایکی شانی گرت و
وتی رۆله رۆڵه‌ی شیرن
مناڵ گشتی چاوه‌رێتن
تا که‌ی ئه‌خه‌وی تۆ لێره
که چاوی هه‌ڵێنا دیتی
له‌به‌ر رووناکی داڵانا
نه سیمای پر میهری دایک
نه ده‌نگی پر سۆزی باوک
نه قیژه قیژی منداڵ و
نه ده‌روازه‌و نه دووگۆڵی
نه به‌هار و نه ده‌ر نه ده‌شت
نه پێکه‌نین و نه رووی گه‌ش
نه راخه‌رێ نه پێخه‌فێ
نه‌ده‌نگی خۆش که بێته گوێ
نه مه‌کته‌بێ نه ته‌خته‌یێ
نه گه‌چ نه ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م
نه کانی و ئارام و ئه‌وین
نه شیرن و خه‌زاڵ و لاس
نه سێبه‌ر و نه خۆره‌تاو
نه شۆر و شه‌وقی ناو کلاس
له زیندانی دژخیمان و
له ژووری تاکه که‌سیدا
ئه‌وی دیتی دوو زه‌لام بوو
سه‌رو چاویان داپۆشیبوو
به‌زه له ناو دڵیان نه‌بوو
بزه له‌سه‌ر لێویان نه‌بوو
له مه‌کته‌بێ خوێندبوویان
ئه‌وین تێیدا جێگه‌ی نه‌بوو
راسپارده‌ی خۆدای شه‌ڕ بوون
دوژمنی ئینسان و ئاشتی
دژبه‌ری راستی و پیاوه‌تی
رکابه‌ری عیشق و ئه‌وین
سه‌یری جه‌للاده‌کانی کرد
به‌زه‌ی پێیان دا هاته‌وه
لایان وایه که من نه‌مام
نه‌مامێ تر ناڕوێته‌وه
ده‌ستیان گرت و بردیانه ده‌ر
له ژووری تاریک و ساردی
راسپارده‌کانی رق و قین
گرتیان قۆڵی هیوا و ئه‌وین
هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی دیبووی
به‌به‌رچاوی دا هاته‌وه
له‌و ژووره را تا سه‌ر کورسی
دیسان ده‌گه‌ڵیان ژیایه‌وه
چاوی له ده‌ور و به‌ری کرد
له‌م لای شیرن له‌ولای فه‌رهاد
لایه‌ک عه‌لی دوورتر مه‌هدی
بزه‌یان به مردن ده‌هات
له دوا هه‌ناسه‌ی ژینی دا
داوای کرد په‌تی سێداره
به ده‌ستی خۆی له مل خۆی کا
ئه‌وداوایه‌ی په‌سند کرا
په‌تی سێداره‌ی گرته ده‌ست
ئه‌ی ره‌قیب هاته سه‌ر زاری
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوونه هاوده‌نگ
سێ تێکۆشه‌ری رزگاری
ده‌ستی تاریکی و شه‌وه‌زه‌نگ
دوژمنی رووناکی و هه‌تاو
کورسی له بن پێ ده‌رهێنان
سروود له سه‌ر لێو قه‌تیس ما‌و
بانه‌مه‌ڕی 1389 ی هه‌تاوی
تێبینی: سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێست
ده‌سنیشانی کردوه
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|