|
له سێداره‌دانی فه‌رزاده‌كان، له سێداره‌دانی
مافخوازییه
نووسینی: نه‌سیم رۆشهنایی
وه‌رگێڕانی: یوسف عه‌لی پور
ته‌نیا وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیانوایه
ده‌بێ له گه‌ڵ تووندوتیژی و زمانی شمشێر و
فیشه‌ك، وتووێژێكی ئاشتیانه و شارستانیانه
بگریته به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه ده‌بێ پێیان بگوترێ كه
یان عه‌قڵێكی سهلیمتان نییه یان خوازیاری
ههروامانهوهی تووندوتیژی و كوشت و كوشتاری
خه‌ڵكن و هیچ كارێك ناكه‌ن بێجگه له سه‌رله‌نوێ
به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و دواكه‌وتوویی
نه‌بێ. مافی مرۆڤ، خه‌باتی ئاشتیخوازانه و
چاكسازی و ئاشتیخوازیی زێده‌ڕۆیی، هیچ و پوچترین و
ریاكارترین چاكخوازییهكن له سه‌رده‌مێكدا كه
بونیاتخوازیی ئیسلامی، سه‌رمایه‌داریی نیشتمانی و
جیهانی، دواكه‌وتوویی و فاشیزم خه‌ریكی
چه‌وساندنه‌وه و كوشت و كوشتاری مرۆڤه‌كانه،
سه‌رده‌مێك كه له‌ودا جینایه‌تكارترین
حكومه‌ته‌كان له كۆبوونه‌وه رواڵهتیهكانی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به‌شداریی
ده‌كه‌ن و خۆیان به لایه‌نگر و پشتیوانی
دێموكراسی و یه‌كسانی ده‌زانن و كۆمه‌ڵگای جیهانیش
به ئه‌نقه‌ست چاوی له ئاست راستییه‌كان
ده‌نوقێنێت.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا به
ئه‌مڕۆ حكومه‌تێكی به راستی ئیسلامی بووه و
ته‌واوی كوشت و كوشتار و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كان،
سه‌ركوتكاریی به‌رده‌وام، ده‌سه‌ڵاتدارێتی شه‌رع
له جیاتی یاسای مه‌ده‌نی و به هه‌زاران
كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و ناعه‌قڵانیی حكومه‌ت، رێك
له پێویستیه‌كانی حكومه‌تێكی ئیسلامییه.
سه‌ره‌ڕۆیی ئاوه‌ڵدوانه‌ی حكومه‌تێكی ئایینیه.
زۆر سه‌یره كه دوای سی و ورده‌یه‌ك ساڵ هێشتاش
هه‌ندێك له خه‌ڵك پێیانوایه كۆماری ئیسلامی،
پارێزه‌ری ئیسلامی راسته‌قینه نییه! ئیسلامی
راسته‌قینه هیچ شتێك نییه بێجگه له
دواكه‌وتوویی، سه‌ركوت و پشووبڕیی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك و كۆماری ئیسلامیش به كوشتن و له
سێداره‌دانی نه‌یارانی به تاوانی دژایه‌تی له
گه‌ڵ خوا و رهسوڵهكهی و حكومه‌تی ئیسلامی، رێك
كرده‌وه‌ی جیهاد له رێگای خوادا به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه بنه‌ما و تان وپۆی ئیسلام
و، قورئان به زمانی خۆتان بخوێننه‌وه و تا
راده‌یه‌كیش شاره‌زای مێژووی ئیسلام بن هه‌موو
شتێكتان بۆ روون ده‌بێته‌وه. مێژووی ئیسلامیش
وه‌كو مێژووی ئایینه‌كانی دیكه، له سه‌ر خوێن و
سه‌ره‌ڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت
دامه‌زراوه. كاركردی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و
ئایینانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا به ئه‌مڕۆ،
له ناو بردنی مرۆڤایه‌تی، تاكایه‌تی، شوناس،
مافه تاكه‌كه‌سیه‌كانی خه‌ڵك و چه‌وساندنه‌وه و
گه‌وج كردنی ئه‌وان و پشتیوانیی و ده‌ست تێكه‌ڵاوی
له‌گه‌ڵ چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و چینه باڵاكان
بووه.
ئه‌وانه‌ی كه پێیانوایه كۆماری ئیسلامی و
یاسا‌ورێسا شه‌رعیه خوێنمژهكهی ده‌توانێ
چاكسازیی تێدا بكرێت ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی له
سێداره‌دانی ئه‌مڕۆی ئه‌م چالاكه سیاسییانه بن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له سه‌ر
شه‌قامه‌كان و به ده‌ستی به‌سیجیه‌كان و ده‌ست و
پێوه‌نده‌كانی سه‌ركوتكه‌ری كۆماری ئیسلامی
ده‌كوژران و بریندار ده‌بوون یان ده‌ستبه‌سه‌ر
ده‌كران، په‌یامی "به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن"یان ده‌دا یان " به‌سیجی
برای منه" و دروشمی دهغڵكارانهی تریان به‌رز
ده‌كرده‌وه، ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه بن و ده‌بێ
لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت. له رێبه‌رانی
جینایه‌تكاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه بگره تا
ده‌گاته كه‌سانی خائینی وه‌ك شیرینی عیبادی و به
ده‌یان گورگ و چه‌قڵی دیكه كه له به‌خششه‌كانی
دزی و تاڵان و برۆی بورژوازیی ده‌سه‌ڵاتدار له
ئێران دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌موویان
به‌رپرسن له خوێنی فه‌رزاده‌كان و به هه‌زاران
كوژراوی دیكه كه به ده‌ستی ئه‌م
جینایه‌تكارانه له ناو چوون و ئێستاش ئه‌گه‌ری
له ناوچوونیان هه‌یه. ئه‌و كۆمه‌ڵگا جیهانییه‌ی
كه خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ به شیرینی عیبادی
ده‌به‌خشێت، پشتیوانیی له گه‌نجی و سروش و
نه‌به‌وی ده‌كات، كه‌ڕوبی وه‌كو پاڵێوراوی خه‌ڵاتی
ئاشتی ناو ده‌بات و ...، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه
له‌ودا وه‌دیهاتنی مافه‌كانی مرۆڤ ته‌نیا
گاڵته‌جاڕه، بازرگانییه و كڵاولهسهرنانێكی
بێشه‌رمانه‌یه. سه‌رمایه‌داریی جیهانی بایه‌خ بۆ
هیچ شتێك دانانێت بێجگه له قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی خۆی نه‌بێ و بۆ ئه‌وان
كوژرانی به هه‌زاران ئێڕانی، ئه‌فغانی و ... به
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره فاشیستهكانیان، هیچ شتێك
نییه بێجگه له كورته هه‌واڵێكی بێ بایه‌خ كه
له نێو راگه‌یاندن و پڕوپاگهندهكانیاندا ون
ده‌بن.
به‌شمه‌ینه‌تانی جیهان! پرۆلیتاریا بۆ رزگاریی له
كۆت و به‌ندی چه‌وسانه‌وه و كوشت و كوشتار و مل
كه‌چ بوون، هیچ رێگه‌یه‌كی بێجگه له یه‌كێتی له
دژی دواكه‌وتوویی و سه‌رمایه‌داریی نیشتمانی و
جیهانیی نییه. هه‌رچه‌شنه پشتیوانییه‌كی
بورژوازی له ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان،
بهڵاڕێدابردن و نه‌زۆك كردنی ئاخێزگه‌ی
چینایه‌تیی خواست و داواكاریه‌كان و سه‌رپۆش دانان
له سه‌ر خواسته‌كانی پرۆلیتاریایه و هیچ
ئاكامێكی نییه بێجگه له داڕمان و زایه‌بوون و
به‌فیڕۆچوونی توانایی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك، ئه‌ویش
به قازانجی چینی ده‌سه‌ڵاتدار.
هاوخه‌می و دڵسۆزی و شین گێڕان، ساناترین و بێ
كه‌ڵكترین كاردانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر له
سێداره‌دانی ئه‌مڕۆی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و چوار
زیندانیه سیاسییه‌كه‌ی دیكه. ئه‌وه‌یكه
زیندانیه سیاسییه‌كانی دیكه و ته‌واوی ناڕازیان
و چه‌وساوه‌كانی تر پێویستییان پێیه‌تی،
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی وشیارانه و روخاندنی
ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی و خوێنخۆری كۆماری ئیسلامییه
كه به یه‌كێتی و رێكخستنی پرۆلیتاریا به‌ڕێوه
ده‌چێت. چونكه كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه كه
له جینایهتكاربوونی خۆیدا هیچ سنوورێك ناناسێت و
له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خوێن
رشتووه كه ئیتر سڵی لێ ناكاته‌وه. شتێك كه
كۆماری ئیسلامی زۆر به تووندی لێی تۆقیوه،
رێكخراوبوونی خه‌ڵكه و به باشی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر
پرۆلیتاریا یه‌ك بگرن، هیچ به‌سیجی و پۆلیسی
به‌ناو دژه‌شۆڕش و هیچ سه‌ركوت و كوشت و كوشتارێك،
ناتوانێت ببێته له‌مپه‌ری سه‌ر رێگایان.
با له دژی كۆماری فاشیستی ئیسلامی خۆمان
رێكخه‌ین.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|