|
راپۆرته‌كه‌ی
"پرێس تیڤی" چالاكانی كوردی خسته ژێر پرسیار
شلێر باپیری
- هەولێر
به‌داخه‌وه ده‌ڵیم ئه‌وانه‌ی خۆیان به داكۆكیكار
له مافی مرۆڤ ده‌زانن و له رێكخراوێكی مرۆیی‌دا
كار ده‌كه‌ن، چۆن رێگه به خۆیان ده‌ده‌ن له
زمانحالێ تیڤییه‌كی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری جیهاندا
(پرێس
تیڤیی) باس له مافی مرۆڤ بكه‌ن. بۆیه سه‌ره‌تا
باس له مافی مرۆڤ ده‌كه‌م چون پێم له سه‌رووی
هه‌مو مافه‌كانی دیكه‌وه‌یه، ئینجا باس له گرووپ
و خه‌بات و ئه‌و شیكارییانه‌ی ئەو بەرێزانە
ده‌كه‌م له‌و ڤیدیۆیه‌دا هاتوون و له كۆتایی ئه‌م
نووسینه‌دا لینكه‌كه‌ی بۆ ئێوه به‌جێ دێڵم
تائه‌و قسانه ببینن و گوێتان لێ بێت.
ئه‌وه‌ی كه من له‌و ڤیدیۆیه‌دا دیتم كه خۆزیا
نه‌مدیتبووایه، باسكردنێكی زۆر له‌سه‌ر پژاك و
كرده‌كانی له ناوه‌خۆی ئێران‌دا بوو، كه به‌جۆرێك
له تیرۆر و تێكده‌ری نێزیك ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام
ئه‌وه له تیڤییه‌كدا ده‌یبینم كه هه‌ر
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ ئه‌ویش دژی هه‌موو
مافێكی ئازادیخواز و هه‌موو مافێكی
نه‌ته‌وه‌ییمانه. به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕوانیم له
هیچ كوردێك نییه كه بێت په‌سندی قسه‌كانی ئێرانی
نه‌یاری كورد بكا و پاساوی بۆ بێنێته‌وه، هه‌ر
یه‌كه‌مان له‌مه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و
پارچه‌كانی تر بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت
به‌خۆمان هه‌یه و له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان
ئایدیۆلۆژیی ئه‌و لایه‌نانه‌مان قه‌بوڵ بێ و
هه‌ندێكمان نا، به‌ڵام لێره‌دا باس له‌وه نییه
كێ له كام حزب و كام رێكخراوە دیفاع دەکات یا
رەخنەی لێ دەگرێ، لێره‌دا باس له‌وه‌یه كه من
هه‌ر چه‌نده ئایدیۆلۆژیای گرووپێك یان حزبێكم
قه‌بوڵ نه‌بێ، نابێ دڵی دوژمنی پێ خۆش یكه‌م و
بڵیم "به‌ڵێ گه‌وره‌م وایه".!!
خۆزیا نه‌مدیبا كوردێك بێ و بڵێ ئه‌وه پژاك
به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكایه و ئه‌وه نازانم له
به‌رژه‌وه‌ندیی كێ ساز كراوه، چونكه ئه‌وانه
هه‌مووی به جێگه‌ی خۆی و ئه‌و قسانه بۆنی
قسه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان لێ دێ کە هه‌مومان پێی
ئاشناین و سواون.
ئاماده‌م له زیندان بم و ئه‌شكه‌نجه بدرێم،
به‌ڵام په‌سندی دروشمه‌كانی كۆماری ئیسلامی
نه‌كه‌م، له‌وانه‌یه زۆر جار بڵێن ئه‌وانه‌ی له
ئێران نین ده‌نگیان له تێرییه‌وه دێ بۆیه ئاوا
قسه ده‌كه‌ن، من ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
ئیرانیش بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونیان
هه‌زینه‌یه‌كی كه‌میان نه‌داوه.
له‌و كاتانه‌دا و به دیتنی قسه‌ی هه‌ندێك چالاکی
کوردی بواری مافی مرۆڤ له راپۆرته‌کەدا ، شه‌رم
له عه‌دنان حه‌سه‌نپور و محه‌مه‌د سه‌دیق
كه‌بودوه‌ند و هه‌موو زیندانیان ده‌كه‌م كه به
هۆی باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه(دیفاع لە مافی مرۆڤ) له
گۆشه‌ی زیندانه‌كانی خاوه‌نی هه‌مان كه‌ناڵی
ته‌له‌ڤزیۆنی به خراپترین شێوه مامه‌ڵه‌یان
لەگەڵ ده‌كرێ، زۆر شه‌رم له‌وانه ده‌كه‌م كه بۆ
نه‌گوتنی یه‌ك وشه و داننه‌نان به مه‌رامه
نائینسانی‌یەکانی كۆماری ئیسلامی‌دا پێشوازی زیاتر
له ٦ ساڵ زیندانی و حوكمی ١٥ ساڵ گرتن ده‌كه‌ن و
هه‌ندێكیشیان بوونه‌ته خۆراكی په‌تی سیداره‌ی
كۆماری ئیسلامی.
تا كه‌ی ئێمه كوردان ببینه زمانحاڵی كه‌سانی
بێگانه و وڵاتانی دیكتاتۆری سه‌ر خۆمان و به
دوور له هه‌موو هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بەخۆتان
ئیجازە دەدەن کە خه‌باتی هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد
به چه‌ند خوله قسه‌یه‌ك بخه‌نه ژێر
پرسیاره‌وه؟
لینكی راپۆرته‌كه‌ی پرێس تیڤی
Press TV: http://www.youtube.com/watch?v=VABdrG_vnMI
تێبینی:
ئەم بابەتە لە فەیس بووکی شلێر باپیری وەرگیراوە و
بۆ بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕ پێداچوونەوەی پێدا
کراوە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|