|
هه‌بوونی رۆژ تیڤی پێویسته بۆ گه‌لی کورد و
دێمۆکڕاسی له ناوچه‌که
ده‌سته‌ڵاتی نادێمۆکڕاتیک به پێچه‌وانه‌ی
کۆمه‌ڵگای دێمۆکڕاتیک هه‌ر ده‌م تێده‌کۆشێت
کۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ر له هه‌مو بواره‌کانه‌وه
پاشوه‌ڕۆ بهێڵێته‌وه و بواری ڕاهێنان و
په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندن به شێوازی تایبه‌تی خۆی
کانالیزه بکات.
بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خۆلیای ئازادی و
یه‌کسانیه، مێدیای ئازاد و دور له گرژی و
دۆگماتیزم به وێنه‌ی هه‌ڵمژینی هه‌وایه بۆ
زینده‌وه‌ر و ژیان .
تورکیه ده‌مێکه تێده‌کۆشێت ئه‌و ده‌نگ و
ڕه‌نگه‌ی گه‌لی کورد کپ بکات وهه‌رده‌م تێکۆشاوه
به بێ گرفت سیاسه‌تی شۆوینیستیانه‌ی خۆی له
به‌رامبه‌ر ویست و خواستی دێمۆکڕاتیکی گه‌لی کورد
سه‌رکه‌وتوانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. له
ساڵانی 2004،2005،2006 2010 ده‌وڵه‌تی تورک 3
جاران مێدیای مه‌رکه‌زی دانماڕکی به سه‌ر
کردۆته‌وه بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی لیسانسی ڕۆژتیڤی
به‌ڵام حه‌وله‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک به ئه‌نجام
نه‌گه‌ێێشتن، و ساڵی 2010ش تێکۆشا له ڕێگه‌ی
دادگاوه ئه‌و چرایه له گه‌لی کورد
بکوژێنێته‌وه، که ئه‌م جاریش به ئاکام
نه‌گه‌ییشت.
حه‌ول و تێکۆشانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ داخستنی
ڕۆژتیڤی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه جێگای
سه‌رسوڕمان نیه و به مێتۆدی تایبه‌ت به
ده‌وڵه‌تێکی نادێمۆکڕاتیک ده‌ژمێردریت و هاوکات
به‌ره‌ی ئازادیخواز و دێمۆکڕاتی کوردیش به
پێچه‌وانه‌ی تێکۆشانی ده‌وڵه‌تی تورک پشتیوانی و
هاوسۆزی خۆی بۆ ئه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه خۆرتتر
ده‌کاته‌وه و سورتر و قایمتر له ڕابردو له پشت
ئه‌م تیڤێیه ڕاده‌وه‌ستێت، به‌ڵام جێگای
سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه که کؤمه‌ڵگای پێشکه‌وتو و
دێمۆکڕاتیک له ئاست ئه‌م هه‌ڵویسته بێ
بنه‌مایه‌ی شیرکه‌تی ' یوتڵ سات 'ی فه‌ڕانسه
بێده‌نگ ماوه‌ته‌وه و مێدیاکانی وڵاتانی ئوروپایی
له به‌رامبه‌ر خه‌فه کردنی ده‌سته‌خۆشکی خۆیان '
ڕۆژ تیڤی ' بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه و ئه‌وه‌ش باش
ده‌زانن که ئه‌و بێده‌نگیه سیاسیه و به واتای
پشتیوانی له کردارێکی نادێمۆکڕاتیکی ده‌وڵه‌تی
تورکه و هه‌ڵویستێکی نادێمۆکڕاتیکه له لایه‌ن
مێدیا و کۆمه‌ڵگای ئوروپایی.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا سه‌رجه‌م ئه‌و
بێده‌نگیه له لایه‌ن مێدیا و کۆمه‌ڵگای ئوروپا،
به هه‌ڵویستێکی سالم نازانێت بۆ سه‌قامگیری
دێمۆکڕاسی له ناوچه‌که‌دا و داوا ده‌که‌ین به
سه‌ر هه‌ڵویستی خۆیاندا بچنه‌وه و له
به‌رامبه‌ردا، کرده‌وه‌ی دژه‌دێمۆکڕاتیکی
ده‌وڵه‌تی تورک سه‌رکۆنه بکه‌ن و پشتیوانی
مه‌عنه‌وی و مێژویی خۆیان له به‌رامبه‌ر مێدیای
ئازاد ڕاشکاوانه ڕابگه‌یه‌نن .
گه‌لی کورد و ناوچه‌که له هه‌میشه زۆرتر
پێویستی به مێدیایه‌کی ئازاد هه‌یه بۆ به‌ره‌و
پێش چون و نزیک بونه‌وه له ئازادی و دێمۆکڕاسی .
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا
20110124
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|