سه‌رپه‌ڕ   نووسه‌ران   ‌  سیاسی    ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

                        

ڕاگەیاندنی کەمپینی ئازادی خەڵکی کوردستان

 

ئازادی خوازانی کوردستان هاونیشتمانیانی دڵسۆزی ئەم هەرێمە داواکارین بە یەکریزی و بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیاریەوە خۆ ئامادەبکەین بۆ یادی 17 شوباتی خوێناوی کوردستان، کەهیچی کەمتر نیە لەرۆژە شوومەکەی 6/ئەیلولی سالی 1930 بەردەرکی سەراى سلێمانی ئەوەتان لەیادبێ ئەوەی لوولەی تفەنگ بکاتە سنگی هاوڵاتیانی ئازادی خواز بەداگیر کەر دەناسرێت.

 ئێوە ئەی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان چیتان لەم هەرێمە دەوێت ئەوەی کردووتانە لەشۆرشی شاخدا بەکوری فەقیرو هەژارتان کردووە. ئەوەی کە بردوتانە لەکوردستان بۆ خۆتان و دەستەو تاقمەکانتان لەوە کەمترنیە کە سەدام و زەین عابدین و حوسنی موبارەک و قەزافی و ئەسەد بردویانە لە وڵاتەکانیان.

ئێمە کەمپینی ئازادی خەڵکی کوردستان داواتان لێدەکەین ستۆپ بکەن بەخۆتاندا بچنەوە لەوەزیاتر مافەسەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان مەخۆن کەبریتی یە لەخۆپیشاندان و نارەزایی بەرامبەر بەقۆرەخ کردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دوو حزبی پاوان خوازەوە. ئێوە 20 ساڵە داهاتی ئەم هەرێمە بەکاردێنن بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی خۆتان، ئێوە چۆن رێگە بەخۆتان ئەدەن لەسەر ئابوری و داهاتی کوردستان رێکەوتنی ستراتیژی مۆر بکەن، ئێوە خۆڵ بۆ دەکەنە چاوی هاونیشتمانیانەوە یەکخستنەوە کام دوو ئیدارەتان کردووە ئێستاشی لەگەڵبێت هەردوو ئیدارەیی پەیرەو دەکەن و هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمەتان تووشی نەهامەتی برسێتی کردووە یان ژەهر خواردوتان کردوون بە هێنانی خۆاکی بەسەرچوو لەرێگەی کۆمپانیاکانتانەوە، ئەم دەسەڵاتەی ئەمرۆ لەکوردستان حوکم دەکات بریتیە لە حزب+ مەکتەبی سیاسی حزب+ کۆمەڵیک مووشەخۆری چواردەوری بەرپرسەکان، کێتان بەتەنگ هاوڵاتیانەوە هاتوون کێتان رۆژێک لەگەڵ ئازارەکانی هاونیشتمانی بوون ،ئێوە پێتان وایە دەبێت هەرخۆتان هاوڵاتی پلە یەک بنوو هاونیشتمانیان پلە دوو ئێوە دەبێت بەئارەزووی خۆتان موچەو دەرماڵەو ئیمتیازات بۆ خۆتان زیاد کەن، ئەم جۆرە سیستەمانە لەجیهاندا ئەمرۆ ئێکس پایەربوون پێویتە لەم هەرێمەش بنبر بکرێت سیستەمێکی مەدەنیانەی شارستانیانە جێگای بگرێتەوە لەسەر بنەمای ئەکادیمی دەسەڵات دامەزرێنێ نەک لەسەر بنەمای خێلەکی و بنەماڵەیی. دەبا یادی 17 شوبات بکەینە یادی بەدەست هێنانی سەرجەم ئاواتەکانی ئازادی خوازان سیستەمی بنەماڵەیی و خێڵەکی ناچارکەین دەست بەرداری ئەم ناعەدالەتیە ببێت هەموو وەک یەک کوری ئەم میللەتە بین..          

بژی ئازادی، بژی عەدالەتی کۆمەڵایەتی

 

کەمپینی ئازادی خەڵکی کوردستان


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com