|
ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ، شۆڕشمان پێ تێک
ده‌درێت
جه‌لال چوارتایی
ئه‌مه گوته‌ی ئیدریس بارزانی بوو که
له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی و حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران هێنایە زمان ، چونکه ئه‌و کات
یه‌کێتی نیشتمانی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌رفره‌وان بوو له باشووردا و حیزبی دیموکراتیش
زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا
بوو .
بێگومان لایه‌نی پارتی زۆر به خێرایی که‌وتنه‌خۆ
بۆ تێکدانی شۆڕشی کوردان و به‌جێ گه‌یاندنی
گوته‌که‌ی ئیدریس بارزانی . ئه‌و کات لایه‌نی
پارتی نه‌ک هه‌ر خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
نه‌مابوون ، به‌ڵکو زۆر قێزه‌ونیش ده‌هاتنه پێش
چاوی میلله‌ت. دیارە به‌هۆی جاڕدانی ئاشبه‌تاڵ و
به‌فیڕۆدانی خوێنی ده‌یانهه‌زار شه‌هیدی شۆڕشی
ئەیلوولەوە بوو کەوا خەڵک لێ‌یان بێزرابوو.وایان
لێ هاتبوو کە تەنانەت بۆ تێکدانی شۆڕشی کوردانیش
ئاماده‌بوون هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک تاقی بکه‌نه‌وه ،
باشترین ڕێگه‌ش هانابردن بۆ داگیرکه‌ران و
سودوه‌رگرتن له به‌کرێگیراوه کورده‌کان بوو .
بۆ لاوازکردنی یه‌کێتی نیشتمانی هانایان برده
به‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و
کوردانه‌ی که خۆیان فرۆشتبوو به ده‌وڵه‌تی تورک
بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی "
هه‌کاری " ، سه‌ره‌نجام پیلانه‌که‌یان
سه‌ری گرت و یه‌کێتی نیشتمانیان گه‌یانده ئاستی
ئاشبه‌تاڵکردن .
بۆ لاوازکردنی حیزبی دیموکراتیش هانایان برده
به‌ر کۆماری ئیسلامی و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و
کوردانه‌ی که ببوونه نۆکه‌ری ئێران، ئه‌و کات
حیزبی دیموکرات زۆر خۆش ناو بوو له‌نێو کوردان‌دا
و، شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌کو خیانه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌هاته پێش چاو . پارتیش وه‌کو به
ئه‌زمونترین حیزب له چه‌واشه‌کاریدا ئاماده‌یی
پێش وه‌ختیان ده‌کرد بۆ ئه‌و شه‌ڕه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش هه‌م ده‌بوو حیزبی دیموکرات ناشیرین
بکه‌ن و هه‌م ده‌بوو میلله‌تیش چه‌واشه بکه‌ن.
باشترین ڕێگه‌ش بۆ ئه‌م ئاماده‌کاریه ده‌رهێنانی
ته‌رمی " مه‌لا
مسته‌فا
" بوو تاوه‌کو بیکه‌نه بیانوو بۆ شه‌ڕ دژی
حیزبی دیموکرات کە لە ڕاستیدا ئەوکات شەر دژی
جووڵانەوەی گەلی کوردمان لە رۆژهەڵات بوو. ئەویش
بۆ قازانجی حکوومەتی ئیسلامیی تازە بەدەسەڵات
گەیشتوو. دیارە ئه‌و کات گۆڕی مه‌لا مسته‌فا له
ناوچه‌ی " شنۆ
" بوو که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دیموکرات‌دا
بوو ، ئەمەش بیانوویەکی باشی باش بوو بۆ ئاژاوە
نانەوە و شەڕ دژی کوردی رۆژهەڵات.
پارتی زۆر به بەرنامەوە ته‌رمی مه‌لا مسته‌فایان
ده‌رهێنا و گوێزایانه‌وه بۆ ناوچه‌ی "ڕاژان"
که ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بوو، ئه‌و
کات گوتیان حیزبی دیموکرات ته‌رمی مه‌لا مسته‌فای
ده‌رهێناوه و گه‌وره‌ترین شه‌ڕیان شان بە شانی
چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران دژ به گەڵی کوردمان
لە رۆژهەڵات جاڕدا . کە دواتر لە ناوچەکانی ژێر
دەسەڵاتی کۆمەڵەش شەڕیان بە ئەم حیزبەش فرۆشت و لە
هەموو لایەکەوە دژی هاونیشتمانانی رۆژهەڵات (بۆ
پاراستنی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران) چوونە شەرەوە.
مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه :
له سوریادا ڕاپه‌ڕینی گه‌ل به‌رده‌وامه،
ڕاپه‌ڕینیش به ته‌واوی به لاڕێدا براوه هه‌م
به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و هه‌م به‌هۆی
ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که وڵات به‌ره‌و شه‌ڕێکی
ناوخۆیی ده‌بات . کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیش
هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌شداری
به‌رچاویان له شۆڕش و سه‌رهه‌ڵداندا هه‌بوو .
به حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی
"پ‌ی‌د" وه‌کو نزیکترین لایه‌ن له پارتی
کرێکارانی کوردستانه‌وه خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌رفره‌وان و باڵاده‌سترین لایه‌نه له
ڕۆژئاوادا، هه‌روه‌ها کار و چالاکی ئه‌م پارته
توانی زۆر به خێرایی کوردان ڕێکبخات، ئه‌نجامی
ئه‌و ڕێکخراویه‌ش هه‌م ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی"به
تایبه‌ت تورکیا" بنه‌بڕ کرا و هه‌م
کوردانیش له کۆمه‌ڵکوژی پارێزران. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی که له هه‌موو شار و گوندێکدا "ئه‌نجومه‌نی
گه‌ل"یان هه‌ڵبژارد و به سه‌دان ڕێکخراوی
جه‌ماوه‌ری و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و
خوێندنگه‌ی کوردیان دامه‌زراند و له ڕێگه‌ی
ئه‌نجومه‌نی گه‌لیشه‌وه توانیان کۆنترۆڵی
ته‌واوه‌تی بازاڕه‌کان بکه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن که
گرانی و قاتی ڕووبکاته کوردان ، واته نیمچه
حکومه‌تێکی کوردیان دامه‌زراندووه و هه‌موو
گرفتێکی کوردانیش له ڕێگه‌ی ئه‌م نیمچه
حکومه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی
به‌عسیش به ته‌واوی لاواز بووه له ڕۆژاوای
کوردستاندا .
ده‌وڵه‌تی تورک ته‌واو بێزاره له پێشکه‌وتنی
کوردان له ڕۆژئاوادا و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات
تاکو کوردان هیچیان پێ نه‌بڕێت له
گۆڕانکاریه‌کاندا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و
ئه‌رکه‌یان به مه‌سعود بارزانی سپاردووه تاکو
ڕێگر بێت له پێشکه‌وتنی کوردان له ڕۆژئاوادا .
مه‌سعود بارزانیش وه‌کو باشترین ئه‌کته‌ر ئه‌و
ئه‌رکه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و ده‌خوازێت مێژوو
دووباره بکاته‌وه ، واته له‌لایه‌ک ده‌ستی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک تێکه‌ڵ کردووه و له
لایه‌کی دیکه‌ش له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و
به‌کرێگیراوانه‌یه که له ڕابردودا له نێو
ڕیزه‌کانی به‌عسی سوریادا جێگه‌یان گرتبوو و
ئێسته‌ش له ئاماده‌بوانی کۆبوونه‌وه‌کانی
ئه‌ده‌نه و ئه‌سته‌مبوڵن .
مه‌سعود بارزانی تاکو ئێستا دوو جار ئه‌و
کوردانه‌ی بانگێشتی هه‌ولێر کردووه و به ڕوکه‌ش
باس له یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردان و به‌ستنی کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات ، به‌ڵام له ڕاستیدا
هه‌وڵدانه به تێکدانی یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردان و
تێکدانی شۆڕشی کوردان . ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مه‌سعود
بارزانی ئاماده‌کاریه بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی ، ئه‌م
شه‌ڕه‌ش داواکاری ده‌وڵه‌تی تورکه و بارزانی
جێبه‌جێی ده‌کات . ئاماده‌کاریه‌کانی مه‌سعود
بارزانی به چه‌واشه‌کردنی گه‌ل ده‌ست پێده‌کات
له چه‌ند ڕێگه‌وه :-
1- هێنانه پێشی نێچیرڤان بارزانی تاکو جارێکی
دیکه بیکاته‌وه به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ،
ئه‌و کات به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه شه‌ڕی
ئازادیخوازانی پارچه‌کانی دیکه و به تایبه‌ت
ڕۆژئاوای کوردستان بکات .
2- باسکردن له به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان . ئه‌م گوته‌یه خۆی له خۆیدا
هه‌وڵدانه بۆ به لاڕێدابردنی کوردان و
به‌جێگه‌یاندنی داخوازی داگیرکه‌ران ، چونکه
زیاتر له ده ساڵه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان هه‌یه و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی
پارچه‌کانی کوردستانیش جێگه‌یان تێدا گرتووه جگه
له لایه‌نی پارتی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی(
لایه‌نه گرێدراوه‌کانی ) . ئه‌گه‌ر بارزانی
مه‌به‌ستی له چه‌واشه‌کاری نه‌بێت ده‌بو باسی له
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بکردایه که ئه‌و داوایه‌ش
هی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه یاخود باسی
به‌شداریکردنی پارتی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی
بکردایه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی‌دا .
3- باسکردن له یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردانی ڕۆژئاوا و
هاونه‌ته‌وه‌یی بوونیان . ئه‌م گوته‌یه بۆ
شێواندنی ڕاستیه‌کانه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌زنترین
لایه‌نی ڕۆژئاوای کوردستان که پارتی یه‌کێتی
دیموکراتی‌یه بانگێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه
نه‌کراوه . لێره‌دا پێویسته له بارزانی بپرسین
و بڵێین :- ئه‌گه‌ر نیازت خاوێنه ، ئه‌ی بۆچی به
گوته‌یه‌کیش شه‌رمه‌زاری ئه‌و هه‌موو
ڕه‌شه‌کوژیانه‌ی ئێران و تورکیا ناکه‌یت که دژ
به کوردان پیاده‌ی ده‌که‌ن ؟ ئه‌ی کوردانی باکوور
و ڕۆژهه‌ڵات هاونه‌ته‌وه‌ت نین که ڕۆژانه
زامه‌کانیان ده‌کولێنیته‌وه به یادکردنه‌وه‌ی
مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا و ڕازاندنه‌وه‌ی
هه‌ولێری دێرین به ئاڵای تورکیا ؟
4- باسکردن له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌ست له کاروباری
سوریا وه‌رناده‌ن . ناوه‌ڕۆکی نیازه‌کانی مه‌سعود
بارزانی له‌م گوته‌یه‌دا به‌دی ده‌کرێت . چونکه
به‌م گوته‌یه دوو نیشان ده‌پێکێت :-
آ- تاکو بڵێت : له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی
دیموکراتی پشتیوانی له پارتی کرێکارانی کوردستان
ده‌کات ئه‌وا نابێت له ڕۆژئاوادا چالاکی بکات و
ده‌ست له کاروباری سوریا وه‌ربدات .
ب-ت تاکو له پاش ئه‌نجامدانی شه‌ڕی ناوخۆیی ،
ئه‌گه‌ر توانیان پارتی یه‌کێتی دیموکراتی لاواز
بکه‌ن ئه‌و کات ڕۆژئاوای کوردستان دووچاری
داگیرکاری بکه‌نه‌وه به ناوی ده‌ستوه‌رنه‌دان
له سوریادا .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=7193&LinkID=3
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|