|
پرێس تی وی" و کاڵفامی دمڕاسته‌کان
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
به
سه‌رنجدان به چه‌ندین نمونه له‌و دانپێدانانه‌ی
که له ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی کۆماری ئیسلامی
ئێران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، چه‌ندین نیشانه
ده‌رده‌که‌وێ، که به‌ر له هه‌موویان سیمایه‌کی
تێکڕووخاو و تێکشاوی دانپێدانه‌ر خۆی ده‌نوێنی و
به سه‌رنجدان به خه‌سله‌ته‌کانی حکومه‌تێکی
دیکتاتۆڕ، بە هەموو پێوەرێک به‌و ئه‌نجامەمان
دەگەیەنێت کە ئ "دیل"ئەشکەنجە کراوە. دیاره پاش
ئاماده‌بوونی قوربانی بۆ به‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌ویزیۆن، به‌شێوه‌یه‌کی گه‌ڵاڵه‌دار ئه‌و
قسانه دووباره ده‌بنه‌وه که راسپێردراوه.
مه‌به‌ست له نیشاندانی ئه‌م دانپێدانانه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌رله‌هه‌موو شتێک
ده‌توانێ به‌دیلگیراو (قوربانی) له‌باری
که‌سایه‌تییه‌وه به‌ته‌واویی تێک‌بشکێنێ و
هه‌روه‌ها هاوڕێ و هاوبیروباوه‌ڕه‌کانی تووشی
قه‌یرانی ده‌روونی بکا. به‌ڵام له‌وانه گرینگتر،
ئامانجی ده‌سه‌ڵات له نیشاندانی ئه‌م
دانپێدانانه، کۆمه‌ڵگایه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که
ده‌بێ ئاساییشی له لایه‌ن خودی ئه‌ندامانیەوە
لێبستێندرێته‌وه و به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوکێ و
شۆک و قه‌یرانی ئاسایشیدا بژیت. ئه‌گه‌ر کۆماری
ئیسلامی نه‌یتوانیبێ قوربانیی رازی یان ئاماده‌ی
بکا بۆ دانپێدانان و راسپارده‌کانی خۆی، له‌باری
سیاسییه‌وه قوربانیی سڕیوه‌ته‌وه یان
له‌سێداره‌ی داوه.
به‌م پێیه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر له هه‌نگاوی
یه‌که‌مدا ده‌یه‌وێ ئه‌وه به کۆمه‌ڵگا بقبوڵێنێ
که تاوانباری سه‌ره‌کیی بۆ له‌سێداره‌دان و
زیندانیی و کوشتار و گۆشاری سیاسی و ئازادنه‌بوونی
ده‌ربڕینی بیر و را، ئه‌م دانپێدانه‌رانه و
پاڵپشته‌که‌یانن و ئه‌مانه‌ن تێکده‌ری ئاسایشیی
کۆمه‌ڵگا! له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌یه‌وێ له باری
ره‌وانی و فکرییه‌وه ئه‌وه له کۆمه‌لگادا رۆبنێ
که هه‌رچه‌شنه توندوتیژیه‌کی حکومه‌تی
دژکرده‌وه‌یه‌کی ره‌وایه و به‌مجۆره پاساویان بۆ
ده‌هێنتێه‌وه لانیکه‌می
ده‌سکه‌وته‌که‌شی ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵگایه که
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داپلۆسینه له‌ناوبه‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵاتدا حاڵه‌تێکی گۆشه‌گیرانه یان سڕ بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه یان ناڕه‌زایه‌تیی له‌به‌رامبه‌ر
حکومه‌تدا بگرن.
پێموایه دیتن و بڵاوبوونه‌ی ئه‌مچه‌شنه
دانپێدانانه که ده‌مێک ساڵه ئه‌نجام ده‌درێ،
به‌ر له‌هه‌مووشتێ به‌رۆکی ده‌سه‌ڵات
ده‌گرێته‌وه، دۆڕانی ته‌واو چیه‌تی ئه‌و
حکومه‌ته زه‌ق ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له باری
ئه‌خلاقی و سیاسییه‌وه رووخانی زیاتر ده‌رده‌خا.
له‌باری فۆرمییه‌وه که له ویدیۆکه بڕوانین
ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که تا چ ڕاده‌یه‌ک گوشار و
ئازاردان و ناچارکردن به‌رچاوه، ده‌بینین که
یه‌کێک له دانپێدانه‌ره‌کان (ئه‌کبه‌ر گه‌ویلی)
کاتێک ده‌یه‌وێ سیناریۆی شوێنی شاردنه‌وه‌ی
ته‌قه‌مه‌نییه‌کان نیشان بدا، ده‌ست و پێی به
زنجیر به‌ستراوه. به‌ر له‌هه‌موو شتێک ئه‌وه بۆ
بینه‌ر و به‌رده‌نگ ده‌بێته جێی سه‌رنج که
به‌دیلگیراو له ژێر گوشار و ناچارییه‌وه له‌و
شوێنه و له‌به‌رامبه‌ر کامێرادا ئاماده کراوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه بۆ پاساوی
به‌ناو دانپێدانانه‌کان چه‌ند که‌سێک به‌ناوی
لێکۆله‌ری سیاسی دێن رێ بۆ قبوڵاندنی
دانپێدانانه‌کان خۆش ده‌که‌ن، من پێموایه هیچ
تاوانێک به‌رۆکی دانپێدانه‌ره‌کان ناگرێته‌وه،
که هه‌ر قسه‌یه‌کیش بکه‌ن و ناکرێ به‌چاوی
شۆڕشگێڕانه له هه‌موو پرسێکی به‌دیلگیراو
بڕوانین و بارودۆخی تایبه‌تیی و سایکۆلۆژیکی
ئه‌وان وه‌به‌رچاو نه‌گیرێن، به‌ڵام
ئه‌و که‌سانه‌ی دیکه که ئاماده‌ن بۆ شرۆڤه‌ی
هۆکاره‌کانی ئه‌و رووداوانه‌ی که ئه‌وان باسی
ده‌که‌ن جێی سه‌رنجه. ئه‌وه روون بکه‌مه‌وه که
رووی ئه‌م وتاره له‌و که‌سانه‌یه که راسته‌وخۆ
بانگهێشتی
Press Tv
بوون. شێوه‌ی تێڕوانینیان بۆ ره‌وتێکی تایبه‌ت
بێگومان ناکرێ نکۆڵی لێبکرێ و ئه‌وه
سه‌ربه‌خۆیی فکریی و مافه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
له کوێ و به چ مه‌به‌ستێک ئه‌نجامده‌ده‌رێ،
واته شوێن ده‌ربڕینی بیروڕا و زه‌مینه و زه‌مانی
ده‌ربڕین و ته‌وه‌ری به‌رباس هه‌مووی ئه‌وانه
ده‌توانن ئاراسته‌ی فکره‌که دژ به کۆمه‌لگا یان
به‌قازانجی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و بۆ
مه‌شروعیه‌تدان به کرده‌وه‌کانی، بگۆڕن. روانگه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ناوی لێکۆله‌ری سیاسی یان
چالاکی مافی مرۆڤ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، به‌ر
له‌هه‌موو شتێک شه‌رعیه‌ت دانه به هه‌موو
کرده‌وه کوردکوژییه‌کانی حکومه‌ت. ئه‌م قسانه
له هه‌ر پێگه‌یه‌کی ده‌نگ و ره‌نگ و نوسراوه‌یی
بێجگه‌له میدیاکانی کۆماری ئیسلامی له لای منی
به‌رده‌نگ به ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و وه‌ک
جیاوازی بیروڕا و مافی جیاوازبیرکردنه‌وه سه‌رنجی
پێده‌ده‌م.
بۆ پاساوی به‌شداری کردنی یه‌کێک له ئاخێوه‌ران
"رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان" رونکردنه‌وه‌یه‌کی
کورت به‌مجۆره بڵاو ده‌کاته‌وه:
" در پی شرکت اجلال
قوامی در برنامه پرس تی وی تلویزیون جمهوری اسلامی
ایران سوالاتی دراین باره دریافت شد که بدینوسیله
این دبیرخانه لازم می داند به اطلاع برساند که
تلویزیون پرس تی وی در برنامه ای در خصوص موضوع
تروریسم با معرفی اجلال قوامی به عنوان سخنگوی
سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، صرفاً موضع این
سازمان را درباره تروریسم جویا شده بود و آقای
قوامی بدون نام بردن از حزب و گروه خاصی نظر و
موضع سازمان را که بارها بیان شده در مربوط دانستن
تروریسم و استفاده از اعمال و رویه های تروریستی
تکرار کرد و تائید نمود که این عمل در هرجای جهان
عملی غیرموجه، مردود و محکوم است. شنبه 1 بهمن
1390/21 ژانویه 2012"... (سه‌رچاوه :
http://hro-kurd.net/article.aspx?fld=fa/Data&id=252).
ئه‌م راگه‌یاندراوه گومان و پرسیاره‌کان له لای
منی به‌رده‌نگ زیاتر به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، که
به‌رپرسی رێکخراوه‌که "محه‌مه‌د سه‌دیق
که‌بودوه‌ند" به‌تاوانی پێکهێنانی رێکخراوێکی
نایاسایی و له‌قاودانی سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی کۆماری
ئیسلامی له‌به‌ندیخانه‌دا توند ده‌کرێ، به‌شێک له
ئه‌ندامانی دیکه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن یان ناچار
ده‌کرێن وڵات به‌جێبێڵن و یان دمکوتبوون
هه‌ڵده‌بژێڕن، به‌ڵام که‌سێک به نێوی وته‌بێژی
هه‌مان رێکخراوه پێشوازیی لێده‌کرێ. ده‌بێته
شرۆڤه‌کاری مافی مرۆڤ، له‌کاتێکدا به‌رپرسه‌که‌ی
له زینداندا له‌به‌ر هه‌مان چالاکیی خۆڕاگریی
ده‌کا!!
لینکی ڤیدیۆی پرێس تی وی
: http://www.youtube.com/watch?v=VABdrG_vnMI
لینکی ئه‌م کورته وتاره له سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت
: http://www.nnsroj.com/NNS-ROJ-KU/Articles/Body.aspx?NewsID=1725
ئەم بابەتە لە فەیس بووکی ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
وەرگیراوە و بۆ بڵاوکردنەوە لەسەر ماڵپەڕ ئامادە
کراوە
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|