|
ڕێکخراوی جیهانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ باس لە
زەخت و زۆر و گرتنی رۆژنامەوانان لە ئێران دەکات
ماڵپەڕی هەڵوێست
ڕێکخراوی جیهانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، ڕۆژی
چوارشه‌ممه 25ی
ژانویە،
به لێدوانێکی فه‌رمی، کۆماری ئیسلامی ئێرانی
به‌وه تاوانبار کرد که له ماوه‌ی چه‌ند
حه‌وتوو
دا،
لانی که‌م ده که‌س له وێبلاگنووسان و
ڕۆژنامه‌وانانی له ئێران، ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
ڕێکخراوه‌که، داوا له ڕژیمی ئێران ده‌کات که
ئه‌م که‌سانه، یان تۆمه‌ته‌کانیان دیاری بکرێت،
یانیش به زووترین کات ئازاد بکرێن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆڕته، هێزه‌کانی رژیمی ئێران له
ڕۆژی 25ی به‌فرانبار ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی
مافه‌کانی ژنان "په‌ره‌ستوو دووکوهی"یان ده‌سگیر
کردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی به‌فرانبار، دوو ژنی
ڕۆژنامه‌وانی دیکەی چالاکی بواری مافەکانی ژن به
ناوه‌کانی " مه‌رزیه ره‌سووڵی" و "سه‌هامه‌دین
بورقانی" له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات له شاری
تاران ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ی به‌فرانبار، هێزه‌کانی
ئیتلاعات هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵی
ڕۆژنامه‌وانێک به ناوی "شه‌هرام مه‌حمودی" و
دوابه‌دوای به تاڵان بردنی که‌ره‌سه‌کانی
تاکه‌که‌سی ناوبراو، ئه‌ویشیان له گه‌ڵ خۆیان دا
بۆ شوێنێکی نادیار بردووه.
جیا له‌م که‌سانه، ڕۆژنامه‌وانان "فاتمه
خێره‌دمه‌ند" و "ئیحسان هووشمه‌ند" له ڕۆژی 17ی
به‌رفرانبار، "سه‌عید مه‌ده‌نی" له ڕۆژی 18،
"مه‌حه‌مه‌د سلێمانی نیا" له ڕۆژی 20، "سیمین
نێعمه‌توڵڵاهی" له ڕۆژی 21 و "په‌یام پاکمێهر"
له ڕۆژی 27ی به‌فرانبار، که‌وتوونه‌ته
ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعات و له
ژێر لێپرسینه‌وه دان.
له درێژه‌ی لێدوانی ڕێکخراوی جیهانی چاودێری
مافه‌کانی مرۆڤ هاتووه:
" شه‌پۆلی گرتنی وێبلاگ نووسان و رۆژنامه‌وانان
له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی‌یەوە، پێشانده‌ری
هه‌وڵه‌کانی بێ شه‌رمانه‌ی کۆماری ئیسلامیه بۆ
سه‌پاندنی زۆرتری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر بواری
راگه‌یاندنی مه‌ده‌نی‌دا.
ده‌گووترێ که به‌شێک له‌م ڕۆژنامه‌وانانه، که
به تاوانی ده‌ربڕینی بیروڕای تاکه‌که‌سیان
ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵک بۆ
بایکوت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی له
ئێران، له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه گیراون. ڕۆژی
سێشه‌ممه وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران " حه‌یده‌ر
موسلحی" وەک عادەتی هەمیشەیی کاربەدەستانی
حکوومەتی ئێران ئیدیعای کرد که گۆیا تاقمێک له
پیلانگێڕانی دژ به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی
ئێرانیان گرتووه که ویستوویانه "مه‌شرووعیه‌ت"ی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ببنه ژێر پرسیارەوە.
راپۆرته‌کەی ڕێکخراوی جیهانی چادێرانی مافی مرۆڤ،
ئاماژه به‌وه ده‌کات که ته‌نیا تا مانگی
دێسامبر 42 وێبلاگنووس و ڕۆژنامه‌وان له ئێران دا
زیندانی بوون. هه‌ر به پێی ئه‌م راپۆرته، له
ساڵی 2011، زیادتر له 60 ڕۆژنامه‌وان، به ناچار
خاکی ئێرانیان به جێ هێشتووه و تا ئێستا لانی
که‌م 40 ڕۆژنامه و گۆڤاری تر، له لایه‌ن
ده‌سهه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، به ته‌واوی
قه‌ده‌غه کراون. هاوکات سێ وێبلاگنووس له
ئێران، به تاوانی پڕۆپاگه‌نده له دژی کۆماری
ئیسلامی و ئایین، ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان
هاتوونه‌وه.
جێگەی ئاماژەیە کە ژمارێک لەو کەسانە کە دەسبەسەر
کراوەن و ناویان لەو ڕاپۆرتەدا هاتوە، چالاکانی
مەدەنیی و رۆژنامەوانی کوردن.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|