|
دوژمنانی كورد‌و كوردستان له كوردستاندا تراتێن
ئه‌كه‌ن
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ئه‌ی كوردینه، وریا بن، وریا بن كوردستان له
مه‌ترسیدایه.
هه‌ر له پاش رووخاندنی رژێمی خۆێنرێژی دیكتاتۆری
سه‌دام حسه‌ێن سه‌ركردایه‌تی دوو پارته
زلهێزه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان: پارتی دیموكراتی
كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆر نه‌رم و
نیان بوون به‌رامبه‌ر به به‌عسییه خۆێرێژه‌كان و
جاش و موسته‌شارو سیخور‌و كه‌سانی چه‌په‌ڵ له
دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد‌و كوردستان.
سه‌ره‌تا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستیكرد به
بانگهێشتنی سه‌رانی به‌عس و سه‌رۆك خێڵه‌كانی
عه‌ره‌ب و به پاره‌وه پوول و بودجه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان له ئوتێله پاشه‌كانی شاره‌كانی
كوردستان نیشته‌جێی كردن وبه‌بێ ترس ئه‌خه‌ۆتن و
له ریستورا‌نه نایابه‌كان نانیان ئه‌خواردو له
هۆڵه جوان وقه‌شه‌نگه‌كان به ناوی
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی كۆنگره‌یان بویان
ئه‌به‌ست و دڵخۆشیان ئه‌كردن و له باتی ئه‌وه‌ی
ئه‌و روو ره‌شانه داوای لێبوردن له گه‌لی
قاره‌مانی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه ""سه‌ركرده‌كان"" داوای لێبوردنیان
له‌وان ئه‌كردو، پاش وه‌رگرتنی پاره‌وه پوول
وخه‌ڵات و دیاری به‌ره‌و شۆێنی خۆیان
ئه‌گه‌رانه‌وه‌و، پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌هاتنه‌وه
بۆ كۆنگره‌یه‌كی نۆێ و، به‌زمی ئه‌م كونگرانه،
كه به ناوی كۆنگره‌ی ئاشتی وئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتمانی له گه‌ڵ به‌عسییه‌كان و كاسه‌لێسه‌كان
و دوژمنانی سه‌رسه‌ختی كورد‌و كوردستان ناونرا بوون
چه‌ندین كه‌ره‌ت به‌سترا.
ئه‌گه‌ر باس له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكه‌ێن
ئه‌بێ راسته‌وخۆ باسی هه‌ڵوێستی لاوازی مام جه‌ڵال
بكه‌ێن، كه ئیمزای سزای تاوانباری فه‌رمانده‌ی
یه‌كه‌می پرۆسه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ و
به‌دناوی نه‌كردو تا ئێستا وه‌زیری به‌رگری رژێمه
داپلۆسێنه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ێن جه‌نه‌راڵ
سلطان هاشم ماوه‌و مام جه‌لال له به‌ر خاتری
پله‌و پایه‌كه‌ی و خاتری به‌عسییه‌كان و ئه‌مریكاو
رژێمه كۆنه‌په‌رسته‌كانی دراوسێی عێراق وه‌ك خۆێ
ئه‌ڵێت ناتوانێت ئیمزای بریاری له‌سێداره‌دانی
ئه‌و خۆێنرێژه بكات چونكه مام جه‌لال
""پارێزه‌ره‌و مافی مرۆڤ ئه‌پارێزێت"" و به
ئیمزاكه‌ی به‌ڵێنی داوه به سۆشیالی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌و ئیمزایه نه‌كات. واته پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی تاوانباران و ئه‌نفالچییه‌كان و
به‌عسی و خۆێنمژه‌كانی گه‌لی كورد له لای مام
جه‌لال له سه‌رووی گه‌لی خۆراگری كوردستانه‌و،
هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌وه ئه‌بێ خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی
كوردستان سه‌یری كرده‌وه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكات.
كوردستان بووه‌ته
مۆڵگه‌ی دوژمنانی كورد‌و كوردستان وخانه‌ی سیخووری
ئێران و توركیا‌و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌عسی وجاش و
خۆفرۆش و ئه‌مانه له لایه‌ك و، له لایه‌كی
تره‌وه هێنانی دوژمنانی گه‌لی كورد وه‌ك: تاریق
هاشمی و صالح موتڵه‌گ وئوسامه نوجه‌ێفی
وداروده‌سته‌كه‌ی به‌عسی و سیخووری به‌ناوبانگ
ئه‌یاد عه‌لاوی.
رژێمی خۆێنرێژی ئێرانی ئیسلامی رۆژانه به ئاشكرا
رۆڵه نه‌به‌زه‌كانی گه‌لی كوردستان له سێداره
ئه‌دات و به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه به‌ربووه‌ته
گیانی خه‌ڵكی سڤیلی ئێران به گشتی و خه‌ڵكی
كوردستان به تایبه‌تی و، رژێمی توركیا وحزبه
ئێسلامییه‌كه‌ی ئیخوان‌و ئه‌لموسلمین و
هه‌تیوه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك ره‌جه‌ب ته‌ییب
ئه‌ردوگان به رۆژی روناك رۆڵه‌كانی كورد به
كۆمه‌ڵ ئه‌كوژێ و، ئه‌م دوو رژێمه سه‌ركووتكه‌ره
به ناوی ئیسلام خه‌ڵك ئه‌كوژن و، ئیسلامییه‌كان
به (شیعه و سوننه)و كۆنگره‌ی به‌ناو
ئیسلامه‌وه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان له‌و
كوشتاره‌و له‌و كۆمه‌ڵ كوژییه‌ی كوردان بێده‌نگن و
جاروبار له ژێر (لچه‌وه؟)و په‌رده‌و عه‌ممامه و
چادر به‌لا ئه‌خه‌ن و به دوو وشه‌ی وشك ونابه‌جێ
دێنه‌گۆو هه‌ندێ بۆڵه‌بۆڵی پروپوچیان لێده‌رئه‌چێ
گوایه پشتگیری گه‌لی كوردستان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام
له راستیدا هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تی
ئاخونده‌كانی ئێران و ئیخوان موسلمه‌كانی
توركیایه.
به‌رپرسه‌كانی كوردستان وا پیشان ئه‌ده‌ن ئه‌و
تاقمه خؤێنرێژه (تاقمه‌كه‌ی سكرتێری حزبی
ئیسلامی عیراق العروبه تاریق هاشمی) میوانن !!،
لێره‌دا خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌رز
ئه‌كه‌نه‌وه‌وئه‌ڵێن: ئه‌و جۆره میوانانه دوژمنی
سه‌رسه‌ختی ئێمه‌ن. ئه‌مانه، مه‌به‌ستم
""میوانه‌كانی كوردستانه""، دژی ماده‌ی (140) ن"
دژی ئه‌وه‌ن ناوچه دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر
كوردستان، ئه‌مانه هێڵه سووره‌كانی سه‌ر زاری
به‌رپرسه‌كانی كوردستانیان كاڵ كرده‌وه و،
ئێستاكه ئه‌و ره‌نگه سوورانه وئه‌و خۆ گڤ
كردنه‌وه‌ی په‌رپرسانی كوردستان به هۆێ هاشمی و
موتڵه‌گ و پاشماوه‌كانی به‌عس و سیخوورو
نامه‌رده‌كانی سه‌رۆكی عوله‌مای موسلیمینی عێراق
حارس ئه‌لزاری باویان نه‌ماوه و ماده‌ی (140)
بووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی پارتی
ویه‌كێتی وده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری به ناو
""ئاسایش""؟؟!!، به تایبه‌ت له كه‌ركوك و
خانه‌قین.
تاریق هاشمی ئه‌گه‌ر تیرۆریست نییه بۆ را ده‌كات
و پۆستی جێگری سه‌ره‌ك كۆمار به‌جێی ئه‌هێڵێت، یان
بۆچی له دادگا ئه‌ترسێت. ئه‌ی كێ له یادی چووه
به‌عسی و چڵكاو خۆری ساجیده‌ی ژنی سه‌دام حسه‌ینی
گۆر به گۆر صالح موتڵه‌گ كاتێ له ترسی
نه‌یاره‌كانی هه‌ڵهات و چووه عه‌ممانی پایته‌ختی
ئه‌رده‌ن و" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، كتوپر
وتی: ئێستا ده‌ستمان شكاوه،و، هه‌ركات سه‌قامگیر
بووه‌وه، ئه‌و كات تۆڵه‌ی خۆمان له كورد
ئه‌كه‌ینه‌وه و، بۆمان هه‌یه بپرسین وبڵێن: ئه‌ی
ئه‌مرۆ بۆ له كوردستانه؟، چونكه هه‌ره‌شه‌ی
لێكراوه‌و سه‌ركرده‌كانی كورد داڵده‌یان داوه،
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانبارانه مه‌به‌ست
""میوانه‌كانی كوردستانه"" هیچیان نه‌كردووه یان
خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوانیان نه‌كوشتووه، بۆ رایان
كردووه و له به‌رچی هاتوونه‌ته كوردستان؟؟
ئوسامه نوجه‌یفی و براكه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی
مه‌گه‌ر نه‌یانوت: ئێمه تا سه‌ر ئێسقان دژی
كوردین، ئه‌ی بۆ له كوردستان سه‌رۆكه‌كان
پێشوازیان لێئه‌كه‌ن و داڵده‌یان ئه‌ده‌ن؟؟ و،
هاتووچۆی گرماو گه‌رم له نێوان به‌غدا- هه‌ولێرو،
موسل- هه‌ولێر ئه‌كه‌ن.
هه‌موو دوژمنانی كورد‌و كوردستان به به‌رچاوی
به‌رپرسه‌كان له كوردستاندا ته‌راتێن ئه‌كه‌ن و،
له جێی باش و شایسته دانراون و، به ئاره‌زووی
خۆیان ئه‌له‌وه‌رێن و، خه‌رجشیان له كیرفانی
دانیشتوانی كوردستان ده‌رئه‌چێت.
من پێشتر وتوومه‌و ئێستاش ئه‌ڵێم:
روون و ئاشکرایه ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا له
پاڵ که‌سانی خاوێن و، نیشتمانپه‌روه‌رو، ده‌ستپاک
پره له که‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌عسی و جاش و
خه‌ڵکانی مشه‌خۆرو دزو قۆڵ برو خۆفرۆش و هه‌ندێ
له به‌رپرسه گه‌وه‌ره‌و پایه‌داره‌کان تا
بینه‌قاقه‌یان له گه‌نده‌ڵیدا خنکاون و چه‌قیون،
و له درۆ‌و ده‌له‌سه ده‌ستی کارامه‌یان هه‌یه‌و
هه‌ندێکیان بوونه‌ته نۆێنه‌رو چاوساغ و چڵکاوی
خۆری وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ناو ""دراوسیێ
کوردستان"" به تایبه‌ت تورکیا و ئێران و سوریا.
له‌و رۆژه‌وه تاریق هاشمی و صالح موتڵه‌گ
هاتوونه‌ته كوردستان به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا‌و
هه‌تیوه‌كانی ده‌زگای سیخووری (میت) پێ له
كوردستان نابرن و، به ئاشكرا ده‌ستیان خستووه‌ته
كاروباری كوردستان و، وا خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن
خاوه‌نی هه‌موو شتێكن و كوردستان به‌شێكه له‌وان
و، هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بێته بایسی سه‌رشۆری و خۆ
به‌ده‌ستوه‌دان و، گه‌لی قاره‌مانی كوردستان قه‌ت
به‌و كرداره دزێوانه‌ی به‌رپرسان قایل نابێت و،
به ده‌نگی به‌رز نه‌فره‌ت له ترسنۆك و
به‌دره‌فتاران ئه‌كات.
كورد میوانی ئێسك قورس و دوژمنی وه‌ك تاریق هاشمی
و صالح موتڵه‌گ و نوجه‌یفی وئه‌یاد عه‌لاوی كه
هه‌وڵ بۆ عێراقی عروبه ئه‌ده‌ن ناوێت و، هه‌ر
ئه‌مانه‌ن دژ به گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه
دابراوه‌كانن بۆ سه‌ر كوردستان و، هه‌موو كات
كێشه‌یان درۆست كردووه‌و درۆستی ئه‌كه‌ن و، هه‌موو
لایه‌ك ئه‌زانن (لیستی ئه‌لعراقییه) هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
نه‌بووه.
له مێژه‌وه
شێوازی كاركردنی لیستی
ئه‌لعێراقییە
بەرامبەر بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی كورد
سه‌باره‌ت به ناوچه دابراوه‌كان و ماده‌ی (140)
نەگۆڕه
و
هەڵوێستی
سه‌ركردایه‌تی
كورد
به میوانداری تێرۆریست تاریق هاشمی و هه‌موو
دوژمنانی كورد وكوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك
كاریگەری لەسەر
ئه‌و
شێوازی كاركردنه‌ی
لیستی
ئه‌لعێراقییە
نابێت،
چونكه ئه‌وانه تا سه‌ر ئێسقان دوژمن بوون و هه‌ر
دوژمن ده‌مێننه‌وه و، ئاڵۆزییه‌كانی عێراق له
په‌ره‌سه‌ندندایه‌و، سه‌ركردایه‌تی كوردستان تا
ئێستا نه‌یانتوانیوه سوود له‌و ئاڵۆزییانه
وه‌ربگرن و، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی عێراقن، نه‌یانتوانیوه نه له رێی
لێكتێگه‌یشتن یاخود له رێی یاساوه بگه‌نه
ئه‌نجامێكی باش.
به‌ڵێ
ئاڵۆزییەكانی عێراق تا دێت پەرە
ئەسێنن
و بەردەوامییان هەیە
و،
حزب و تاقمه
سیاسییەكانی
عێراق
لەسەر تۆمەتباركردنی یەكتر بەردەوامن
و،
هاوكات كێشەی
تێرۆریست
تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆمار تاكو ئێستا
بەردەوامی هەیەو چاودێرانی سیاسیش بە گرنگی دەزانن
كۆنگرەیه‌ك
ببەسترێت
بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ر كردن.
سه‌ركردایه‌تی باشووری كوردستان له گه‌ڵ عه‌ره‌ب
و نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌یانه‌وێت به ناو ""عێراقێكی""
تازە
دروست بكه‌ن،
عێراقێكی فرە لایەنی و دەستووری بێت،
دوور
لە هەوڵەكانی
نوری مالیكی
كه ئه‌یه‌وێت
عێراق بەرەو حوكمڕانی تاكە كەسی و تاكە تایفەیی
بەرێت
و،
هه‌موو بریارێك به ده‌ستی عه‌ممامه به‌سه‌ره‌كان
بێت. دیاره
كورد
مافی
خۆیەتی وەكو پێكهاتەیەكی سەرەكی لە عێراق
و هاوكات وەكو نەتەوەیەكیش كە ساڵانێكی زۆرە
له ژێر بارێكی گران و سته‌م و كۆێره‌وه‌ری
ژیاوه‌و مافه‌كانی زه‌وت كراون
لە هەموو پێكهاتەیەكی عێراق نزیك ببێـتەوە، بەو
مەرجەی ئەمە لەسەر بنەمای چەسپاندنی
ئه‌و مافه زه‌وتكراوانه
بێت
و.
بۆ كه‌سیش نییه بازرگانی به‌ناوی پیرۆزی كورد و
كوردستانه‌وه بكات و، ته‌نها گه‌لی كورد خاوه‌نی
مێژووی كورده‌و، هه‌ر ئه‌ویش بریارده‌ری
چاره‌نووسیه‌تی.
ئه‌مرۆ له عێراقدا هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و
حزبه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بارودۆخی ناوخۆی عێراق
هێور بكه‌نه‌وه و داوا ئه‌كه‌ن چیتر تایفه‌گه‌ری
په‌ره‌نه‌سێنێت ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له
لایه‌كی تریشه‌وه بارودۆخی كوردستانیش رووه‌و
ئاڵۆزی و ناكۆكی ئه‌رواو، دوژمنانی كورد
ئه‌یانه‌وێت كورد بخه‌نه بازنه‌ی زۆران بازی
نێوان تاقمێكی شیعه‌ی عه‌ممامه به‌سه‌ری
دواكه‌وتوو مه‌زهه‌بپه‌رست (ده‌وڵه‌تی یاسا) و،
تاقمێكی سوننه‌ی ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤه‌نیست (لیستی
ئه‌لعێراقییه).
له‌م رۆژانه‌ی دوواییدا سه‌ركرده‌كانی باشووری
كوردستان پێشوازییان له شاندی میوانانی نۆێ
كرد‌و، ئه‌و میوانانه به پاڵپشت و هاندانی ئیخوان
موسلمینی حزبه‌كه‌ی ئوردوگانی رووره‌شی توركیا
هاتن و، بورهان غه‌لیون سه‌رۆكی شانده‌كه بوو،
پێش هاتنی به چه‌ند رۆژێك ئه‌م چڵكاوخۆره‌ی رژێمی
هه‌تیوه‌كانی توركیای عوسمانی به‌ڵێننامه‌یه‌كی
پرشه‌رمه‌زاری له گه‌ڵ ئاغاكانی مۆر كرد.
به‌ڵی، میوانه‌كه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی بورهان
غه‌لیونی چڵكاوخۆر (سه‌ره‌ك ""كۆماری"" ئاینده‌ی
سوریا) له گه‌ڵ چه‌ته‌ی خۆێنرێژی ئیخوانی
موسلمینی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان ئه‌م
به‌ڵێنه‌ی ئیمزا كرد:
حكومه‌تی داهاتووی سوریا پاراستنی په‌یماننامه‌ی
(ئه‌زه‌نه‌ی ساڵی 1998) ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و
ئاسایشی توركیا پارێزراو بێت و، نابێت به هیچ
شێوه‌یه‌ك رێگا به حزبی كرێكارانی توركیا {پ.ك.ك}
بدرێت له سه‌ر ئه‌و خاكه بمێنێته‌وه.
حكومه‌تی داهاتووی سوریا دان به بوونی كورد له
ده‌ستووری نۆێ سوریا نه‌نات.
حكومه‌تی داهاتووی سوریا هه‌وڵ بدات رۆڵی حزبه
كوردییه‌كان لاواز بكا، یه‌كێ له‌و حزبانه، حزبی
یه‌كێتی دیموكراتی به‌رهه‌ڵستكاره.
حكومه‌تی توركیا ئه‌توانێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ
حكومه‌تی داهاتووی سوریا له ناو سنووری سوریادا
دژ به ""ئیرهاب"" بكێشێت.
حكومه‌تی داهاتووی سوریا ئه‌بێ رێگا خۆشكه‌ره بێت
بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا له بواره‌كانی
پروپاگه‌نده‌و راگه‌یاندن و فێركردن دژ به
بزوتنه‌وه‌ی كورد.
حكومه‌تی داهاتووی سوریا ئه‌بێ له كاتی پێویستدا
بۆ به‌دوواچوونی (ئیرهابییه‌كان) بوار به
ده‌زگاكانی توركیا بدات.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به ئاشكرا
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئیسته‌نبولی بورهان غه‌لیونی
میوانی سه‌ركرده‌كانی باشووری كوردستان
ده‌رئه‌خه‌ن كه چۆن چۆنی پشت له حزبێكی
هاوپه‌یمان {حزبی یه‌كێتی دیموكرات} ئه‌كات.
توركیا‌و لێپرسراوانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردوگان به
ئاشكرا‌و به بێ ترس هاتووچۆێ كوردستان ئه‌كه‌ن و،
به‌رپرسه‌كانی لای خۆمان به گه‌رمی پێشوازییان
لێئه‌كه‌ن و، ئه‌و شاندانه‌ش له هاتن و
گه‌رانه‌وه چه‌ند ده‌فته‌ر وبلۆك دولار له پاره
و پوول و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌به‌ن و، هه‌موو
كات ئه‌بێ كورد له‌وه بترسێت كه وڵاته‌كه‌مان:
كوردستان نه‌بێته هه‌رێمێكی توركیای عوسمانی.
ئه‌ی كوردینه، ئه‌ی مه‌ردینه وریا بن، وریا بن{
وریا بن} كوردستان له مه‌ترسیدایه.
24/1/2012
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|