|
حکوومەتی ئێران لە هەڕەشەی داخستنی "گەرووی
هورموز"ـەوە بۆ دەستەوداوێن بوونی تورکیە
ماردین. ش
دوابه‌دوای نزیک بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاریکراو
له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئوروپا، بۆ به‌کرده‌وه
ده‌ستێپێکردنی گه‌ماڕۆکانی نه‌وتی له‌سه‌ر ئێران،
کۆماری ئیسلامی
سەرەتا وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی
ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه کرد. بەڵام کاتێ بینیی کە
هەڕيشەکان جیدین(دیسان وەک پێشەی هەمیشەیی) بەخشکە
کەوتە پاشە کشە و دەستەو داوێنی تورکیە هات بۆ
زیندووکردنەوەی دان و ساندنە ئەتۆمی‌یەکانی لەگەڵ
رۆژئاوا.
رژیمی
ئێران سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به مانۆڕی سیاسی و
چه‌کداری له که‌نداو و ڕایگه‌یاند که بۆ
دژکرده‌وه له به‌رامبه‌ری گه‌ماڕۆی نه‌وتی له
سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ری داخستنی ته‌نگه‌ی هورموز له
لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو که
ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئێران،
وشه‌کانی توند و تیژی خۆیان گۆڕی و ئێستا داوای
دانوستاندن له گه‌ڵ وڵاتانی پێنج کۆی یه‌ک
ده‌که‌ن.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی له سه‌ردانی خۆی دا بۆ
ئانکارا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامەوانی
هاوبه‌ش له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا" ئه‌حمه‌د
داودئۆغڵوو"،
به فه‌رمی رایگه‌یاند که ئێران، خوازیاری
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوساندنه له گه‌ڵ ئامریکا و
وڵاتانی ڕۆژاوا.
ساڵحی
گوتی
: ئێمه
ده‌مانه‌وێ جارێکی تر له سه‌ر بابه‌تی
چالاکیه‌کانی ناو‌کی ئێران، به میوانداری تورکیا و
له شاری ستانبول، له گه‌ڵ وڵاتانی پێنج کۆی
یه‌ک، دیدار و چاوپێکه‌وتنمان هه‌بێت.
ساڵحی ده‌ستنیشانی کرد که پێشتریش له‌ڕێگای
به‌رپرسیاری دانوساندنه‌کانی ناو‌کی ئێران "سه‌عید
جه‌لیلی"
داوایان له کاربه‌ده‌ستانی
تورکیا کردووه که شوێن و کاتی ئه‌م
چاوپێکه‌وتنه دیاری بکه‌ن. ئه‌م
داخوازه‌ی ئێران له‌کاتێکدایه که پێشتریش له
ساڵانی ڕابڕدوو دا، کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی
له‌شاری ستانبوڵی تورکیا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی
ئامریکایی و چه‌ند وڵاتێکی ئوروپا، دیدار و
چاوپێکه‌وتنیان هه‌بووه.
سه‌رنج راکێشه که‌هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا،
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوو، له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا،
که ئایا به‌جێکردنی مووشه‌که‌کانی ناتۆ له‌خاکی
تورکیا، بۆ دژایه‌تی کردنی کۆماری ئیسلامی
ئێرانه، یان نا؟ به‌م جۆره‌وڵامی دایه‌وه:
له‌م قۆناغه‌دا، پێوه‌ندیه‌کانی ئێران و تورکیا،
له باشترین حاڵه‌تی خۆی دایه. ئێمه
زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌م مووشه‌کانه،
له دژی هیچ وڵاتێکی جیران به‌کار ناچن.
ئه‌م وڵامه‌ی داودئۆغڵوو سەرەڕای ئەوەی کە دەکرێ
والێك بدرێتەوە کە ئەگەر نیوان ناخۆشی کەوتە نیوان
تورکیە و ئێران ئەو مووشەکانە دەتوانن هەڕەشە لە
سەر ئێران بێت،بەڵام پێشتر،
ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا رایگه‌یاند بوو
که‌جێگیر کردنی مووشه‌که‌کانی ناتۆ له‌خاکی
تورکیا، بۆ به‌ره‌نگاری له‌به‌رامبه‌ر ئەگەری
هەڕەشەی کۆماری ئیسلامیه. هاوکات
کۆماری ئیسلامیش، له‌به‌رامبه‌ر جێگر کردنی ئه‌و
مووشه‌کانهدا،
هه‌ڵوێستی توندی نیشان دابوو.
جێی ئاماژه‌یه‌که‌هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و
تورکیا، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی ساڵانی ڕابڕدوو تا
ئێستا، بۆ به‌ره‌نگاری کردن له‌دژی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد، ده‌ستیان به‌هاوکاری
کردووه‌و گه‌لێک جاران له‌دژی شۆڕشگه‌رانی کورد
هاوکاری زانیاری، سیاسی و چه‌کداریان هه‌بووه.
دیارە هەمیشە پێوەندیەکانی دوو وڵاتی ئیران و
تورکیە پارادوکساڵ بوە. واتە لە کاطێکدا دژی
بزووتنەوەی رزگاری کوردستان تەبا و هاودەنگ و
هاوکاری یەکترن، بەڵام هەمیشە چەشنێک رقەبەری بۆ
بالادەستی لە ناوچە لە نێوانیان دا هەبوە و
سەرەڕای ئەوانەش پاش هانە سەرکاری ئیسڵامیەکان لە
تورکیە، بە پشتیوانی ئامریکا، رەقابەت و
بەرژەوەندیەکانی ئیران و تورکیە لە وڵاتانی
ئیسلامی توندتر بوە و هیندێک جار تا ئاستی شەڕی
ڕاگەیەنەریی بەربوونەتەوە. رەقابەتێک کە دەبێ بۆ
بسەرچاوەکەی لە ئیسلامی سونیی(عوسمانی) تورکیە و
شیعەی( سەفوی)ی ئێرانی دا ببینینەوە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|