|
بۆ به‌ڕێز : په‌رله‌مانی كۆماری فه‌ره‌نسا
بۆ به‌ڕێز : ئه‌نجومه‌نی پیرانی كۆماری فه‌ره‌نسا
بابه‌ت :
ده‌ستخۆشی بۆ یاسای
سزادانی نكۆڵی
كردن له جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان
رۆژی پێنج شه‌ممه 22-12-2011 هه‌موو گویبیستی
هه‌ڵوێستی مرۆڤ دۆستانه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا
بووین سه‌باره‌ت به ئه‌و په‌سه‌ندكردنه
یاساییه‌ی ده‌رتان كرد سه‌باره‌ت به سزادانی هه‌ر
كه‌سێك نكۆڵی بكات له‌و تاوانه مه‌زنه‌ی كه
خه‌لافه‌تی عوسمانی له ساڵه كۆتاییه‌كانی
ته‌مه‌نی خۆیدا 1915-1917 به‌رامبه‌ر به گه‌لی
ئه‌رمه‌ن ئه‌نجامیدا.
نكۆڵی‌كردن بۆ خۆی تاوانێكه كه‌متر نییه له
ئه‌نجامدانی تاوان و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تاوانبار
دان به حه‌قیقه‌ته‌كانی تاوانه‌كه نانێت و
ئاماده‌یه ئه‌و تاوانه دووباره بكاته‌وه له
هه‌ركات و ساتێك بیه‌وێت ,بۆیه سزادانی ئه‌و
كه‌سانه ئه‌ركێكی ویژدانییه بۆ نكۆڵینهكردن له
هه‌قیقه‌تی تاوان.
دیاره ئێوه پێشتریش هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه‌تان
ناوه , دان نان به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی
ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مان له رۆژی هه‌ینی
29-5-1998 وه‌ك جینۆساید له‌وه سه‌رچاوه‌یان
نه‌گرتووه كه زیاتر له 800000 ئه‌رمه‌نی له
ناو فه‌ره‌نسادا ده‌ژێن , به‌ڵكه په‌یوه‌سته
به ئه‌ركی ئه‌خلاقی ئێوه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و
تاوانه گه‌ورانه‌ی ئه‌نجامدراون و هه‌موو
مرۆڤایه‌تی ئه‌رك له ناسینیان ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆیان ,باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌نجومه‌نی پیرانی
فه‌ره‌نساش له‌م ماوه نزیكانه هه‌مان بڕیاری
مێژوویی ده‌گرێته به‌ر و هه‌مان یاسا په‌سه‌ند
ده‌كات .
ئێمه چاومان له‌وه‌یه ئێوه‌ی مرۆڤ دۆست چاوێك
به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم له توركیا و
تاوانه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و
بارزانی و فه‌یلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی
عێراقیش بخشێننه‌وه‌و هه‌مان هه‌ڵوێستی
ئه‌خلاقیان له‌سه‌ر وه‌ربگرن و به جینۆسایدیان
بناسن.
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له
كوردستان
كوردستان- هه‌ولێر
15-1-2012
رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
1. چاودێری كوردۆساید-چاك
2. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی
جینۆسایدی بارزانیان
4. سه‌نته‌ری ئه‌نفال
5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له قوربانیان و
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
6. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و
كیمیاباران - دوكان
7. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی
كوردستان
8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له
قوربانیانی ئه‌نفال
9. رێكخراوی شه‌هید ئارام
10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
12. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی
بالیسان و ده‌وروبه‌ری
13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال
14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك
15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له زیان لێكه‌وتوان
و ئاوه‌دانی پشده‌ر
16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له
هۆڵه‌نده
17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له كه‌س و
كاری قوربانیانی ئه‌نفال
18. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|