|
پیلانی سێ قۆڵی تورکیا، ئوروپا و ئامریکا، بۆ
گرتنی ڕۆژنامەوانانی کورد و داخستنی کاناڵی ڕۆژ تی
وی
فەرزاد ئاژوانی
تێبینی:نووسەر
بۆ هەڵوێست ناسراوە و بەهۆ ی تایبەت لە ناوی
خوزراو کەڵکی وەرگرتوە
دوابەدوای هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پێناو
داخستنی کاناڵی ڕۆژ تی بە ڕێگای یاسایی و بە تۆمار
کردنی سکاڵایەکی بەرفراوان لە دادگایەکی وڵاتی
دانمارک، دۆزی ڕۆژ تی وی سەرکەوتنی وە دەست هێنا و
ئەمەش بوو بە مایەی تووڕەیی کاربەدەستانی دەوڵەتی
تورک و بە تایبەتیش دەسهەڵاتی ئاکەپە. حکومەتی
تورکیا، سەرمایەیەکی زۆری بۆ داخستنی کاناڵی ڕۆژ
تی وی دانابوو. لەم نێوەدا گەلێک هاتووچۆی
دیپلۆماتیکیش بۆ وڵاتانی ئوروپایی و بە تایبەتیش
دانمارک، ئەنجام درابوو. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک
هەوڵی دەدا، لە دەرەوەی پێوانەکانی یاسایی و بە
ڕێکەوتن و پلانی سیاسی، کاناڵی ڕۆژ تی وی، بە
تەواوی دابخرێت. سەرنجراکێشە کە ماڵپەڕی ویکیلیس،
لە پێوەندی لە گەڵ پلانەکانی تورکیا و ناحقوقی
بوونی هەوڵەکان بۆ داخستنی ڕۆژ تی وی، هێندێک
بەڵگەی ئاشکرا کردبوو. لە بەڵگەکانی ویکیلیکس دا
ئاشکرا بوو کە جیا لە تورکیا، دەوڵەتی ئامریکاش
لایەنێکی دیکەی ئەم فشارە بۆ داخستنی ڕۆژ تی وی.
دوابەدوای ئەمەی کە ئەم هەوڵانە سەریان نەگرت و
ڕۆژ تی وی بە دانی هێندێک جەریمەی مادی سزا دراو
دۆزەکەی دواخرا، بەڕێوەبەرانی هێڵی ئاسمانی "یوتێل
سات" لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەی ڕابڕدوو، وەشانی ڕۆژ
تی ویان بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و بێ ئاگاداری
پێشوو، راگرت ! ئەم کردەوەیە بە بێ هیچ حوکمێکی
دادگا و بە بەهانەی بێ بنەما ئەنجام درا و ئاشکرا
بوو کە ئەمەش بە بڕیاڕێکی سەرەڕۆیانەی سیاسی کراوە
و هیچ بنەمایەکی حقوقی نەبووە.
سەرنجراکێشە کە دەوڵەتی تورک، لە لایەکەوە لە
باکوری کوردستان و تورکیا، دەستی کردووە بە گرتنی
ڕۆژنامەوانانی ئازادی کورد و لە لایەکی دیکەشەوە
هەوڵەکانی لە پێناو بێدەنگ کردن و داخستنی کاناڵی
ئاسمانی ڕۆژ تی وی، بەردەوامن. هەموو ئەمانەش
هێمایەکن لە ترس و خۆفی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر
مێدیای ئازادی کوردی و ڕۆژنامەوانانی ئازادی خوازی
کوردستان. هاوکات ڕۆژنامەوانانی جیهان، پیشتیوانی
خۆیان لە کاناڵی رۆژ تی وی دەردەبڕن و خوازیاری
کۆتایی هاتن بە پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا و
هێندێک لایەنی ئوروپان. ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ
سنوور، بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک، هەڵویستی خۆی
نیشان دا.
رێکخراوی
رۆژنامهنووسانی بێ سنوور
(RSF)
رایگهیاند که
(Eutelsat)
خۆی خستۆته شوێنی یاسا و داد و رێکخراوهکه ئهم
کردهوەی، بە کردەوەیەکی سکانداڵ و سەرەڕۆیانە
زانی.
رێکخراوی رۆژنامهنووسانی بێ سنوور که
ناوهندهکهی له پاریسه به سهرسامییهوه
لهم رووداوهی ڕوانیوە و دهڵێت: ئهم بڕیاره
سەرەڕۆیانەیە و سکانداڵێکه که بهبێ گوێدان به
ماف و ئازادی رادهربڕین دراوه، هەر بۆیەش بئم
هەڵوێست و کردەوەیە سهرسامی کردووین,
(Eutelsat)
بهم بڕیاره، خۆی خستووەتە ژێر باری ئهو
ههوڵانەی که دادگای دانمارک نهیدتوانی لێی نزیک
بێتهوه. و لە ئەنجامیشدا ئەم دادگایە بههیچ
شێوهیهک بڕیاری داخستنی تهلهفزیۆنهکهی
نهداوە.
ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور دەسنیشانیان کرد کە هێشتا
کۆتایی به دۆزهکه نههاتووە و هێشتا دوا بڕیار
نهدراوە. ئاماژهیان بهوهش کرد که
(Eutelsat)
له رابردووشدا له چینهوه تا ئێران و
عهرهبستانی سعودییه دانی به ئازادی رادهربڕین
نهنابوو. بهمهش ئهو کۆمپانیایه راستهوخۆ له
مهودای سیاسی ناههموواردا رۆڵی مشهخۆری له
دژه تیرۆردا گرتۆته ئهستۆ, لێرهدا ئهوهی
گرنگه که ئهم بڕیاره زۆر نزیکه لهو
بڕیارانهی دهوڵهتی تورک و رژێمه
خۆسهپێنهرەکان که له دهرحهق رۆژنامهنووسان
دهری دەکهن.
جێی ئاماژەیە هاوکاری ئامریکا و تورکیا و ئوروپا
لە بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی کوردی و مێدیای کوردی،
بێدەنگی وڵاتانی رۆژاوا لە بەرامبەر دەسبەسەر
کردنی ڕۆژنامەوانانی کورد کە زیندانەکانی
تورکیایان پڕ کردووە و هەڵوێستەکانی دژە حقوقی
خۆیان لە بەرامبەر کوردان، نیشان دەدات کە ئەوان
ئازادی ڕۆژنامەوانیان تەنیا بە درووشم و لە
چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دا قەبوڵە و
شووعاری بۆ دەدەن، ئەگینا ئەگەر بڕوایان بە
ڕۆژنامەوانی ئازادی و ئازادی گەلان و مافی مرۆڤ
هەیە، هۆکاری چییە کە بەم جۆرە کەوتوونەتە گیانی
ڕۆژنامەوانان و میدیای کورد، کە تەنیا پشتیوانی
گەلەکەیەتی و داخوازی مافی گەلێک دەکات کە هەموو
مافێکی ئینسانی لێ زەوت کراوە؟!
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|