|
ئێران، حکوومەتی سێ‌دارە و ئیعدام
ئامادەکردنی:
ڕێبین
ره‌وتی له سێداره‌دان له ئێران دا، نه ته‌نیا
مانگانه، هه‌فتانه و ڕۆژانه، به‌ڵکوو به
کاتژمێر به‌ڕێوه ده‌چێت. به پێی لێدوانێکی
هاوبه‌ش که له لایه‌ن دوو ڕێکخراوی "فێدێراسیۆنی
جیهانی مافی مرۆڤی کۆمه‌ڵگاکان و کۆمه‌ڵه‌ی
به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران" بڵاو
کراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2012ه‌وه تا
ئێستا، هه‌ر چوار کاتژمێر که‌سێک له ئێران له
سێداره‌دراوه.
لەم بەیاننامەیەدا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش بڵاو
بووه‌ته‌وه، وێڕای ئاماژە کردن بە ده‌رچوونی
حوكمی ئێعدامی "ئەمیر میرزایی حێكمەتی"، بە تۆمەتی
سیخوڕی بۆ ئا‌مریكا هاتوه که : ئه‌شکه‌نجه کردن و
فشار هێنان بۆ سه‌ر زیندانیان، بۆ سەپاندنی
دانپێدانان بە تاوانی ناکردوە و بڵاوكردنەوەی
دانپێدانانەكان لە تەلەڤیزیۆنیەكانی كۆماری
ئیسلامی سیاسه‌تێکی باوی رژیمی ئێرانه.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتوە كە تەنیا لە
حەوتووی یەكەمی ساڵی نوێی زایینی‌دا 39 كەس،
لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران پەتی سێدارەیان له‌مل
کراوه له سێداره دراون.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
ناسراو به ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، لە 11 مانگی
سەرەتای ساڵی 2011 ه‌وه،
زیاتر لە 600 كەس
لە ئێران ئێعدام كراون و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان و
به به‌راوه‌ر‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له11 مانگی
ساڵی 2010 ،553 كەس
ئێعدام كرابوون، باس له‌وه ده‌کرێ که رێژه‌ی
ئێعدامه‌کان له‌ئێران، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو
زیادیان کردووه.
جێی ئاماژه‌یه له درێژه‌ی ره‌وتی داسه‌پاندنی
حوکمی ئێعدام به سه‌ر چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی
کوردیش‌دا، دوو چالاکی سیاسی دیکه به ناوه‌کانی "
عه‌لی ئه‌فشاری" و "حه‌بیب ئه‌فشاری" حوکمی
له‌سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
رژیمی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییشدا،
گه‌لێک چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردی له وێنه‌ی
شیرین عه‌له‌م هولی، حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر،
عه‌لی حه‌یده‌ریان، حوسێن خزری، فه‌رهاد وه‌کیلی،
عه‌زیز خاکزاد، ئیحسان فه‌تاحیان، فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی... له سێداره
داوه.
هاوکات گه‌لێک زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیکه‌ی
کورد حکومی مەرگیان بەسەردا سەپاندوون و، هه‌ر ئان
و سات له‌گه‌ڵ مه‌ترسی له‌سێداره‌دان ڕووبه‌ڕوون.
بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌سه‌پاندنی حوکمی
له‌سێداره‌دان، هه‌وڵی چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و
درێژه‌کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات. گەرچی ئەم
حکوومەتە جەنایەتکارە تا ئێستا به‌هه‌زاران که‌سی
له‌سێداره‌داوه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ، هه‌تا
ئێستاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و ره‌وتی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ی نه‌ته‌نیا که‌می
نه‌کردووه، به‌ڵکوو ڕۆژ به‌ڕۆژ، تووڕه‌یی و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌وه زیادتر بوە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|