|
حکوومەتی ئیران بە چنگ و ددان بۆ پاراستنی
حکوومەتی سووریە دەکۆشێ
ماردین.ج
به‌رپرسیارێکی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریکا
رایگه‌یاند، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ستی
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئامریکا گه‌یشتووه،
ده‌وڵه‌تی سوریه نه‌فتی خاوی خۆی، له ڕێگای
کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به وڵاتانی دیکه
ده‌فرۆشێت.
به‌و پێیه ده‌وڵه‌تی ئێران، بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن
به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و له سه‌ر پێ
راگرتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، به ڕێگای به‌نده‌ری
ده‌یله‌م له که‌نداو، نه‌فتی سوریه
ده‌گه‌یه‌نێته ناو بازاڕه‌کانی جیهانی. ئه‌م
زانیاریه، پێشتریش چه‌ندین جار له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانی چه‌ندین وڵاتی ئوروپایی و
ئامریکایی و هێزه‌کانی ئۆپۆزۆسیۆنی سوریه، بۆ رای
گشتی بڵاو کرابۆوه. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی کۆماری
ئیسلامی له دژ کرده‌وه‌ی به‌رده‌وامی خۆیان دا،
ئه‌م هه‌واڵه‌یان به توندی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئامریکایی ده‌ڵێن: " کۆماری
ئیسلامی ئێران به ڕێگای کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی
وڵاتی
دوبه‌ی، ناسراو به کۆمپانیای "سی ئینته‌ر پرایز"
تانکێرێکی نه‌وت هه‌ڵگری یونانیان به ناوی
"مایه‌ر" به‌کرێ گرتووه و دوابه‌دوای گه‌ماڕۆ
نه‌وتیه‌کانی یه‌کیه‌تی ئوروپا له سه‌ر سوریه،
نه‌وتی ئه‌م وڵاته به ڕێگای ئه‌م کۆمپانیایه،
بۆ وڵاتانی تر ده‌گوازنه‌وه.
ده‌گووترێ که ئه‌م که‌شتیه نه‌وتیه، هەر جارە
650 هه‌زار بۆشکه نه‌وت، له به‌نده‌ری "بانیاس"ی
سوریه‌وه، به‌ره‌و ئێران ده‌گوازێته‌وه. له
به‌رامبه‌ردا ئامریکا، ڕه‌خنه‌ی له کۆمپانیاکانی
که‌شتی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یونان گرتووه و
یونانیش، مافی بیمه‌ی ئه‌م که‌شتیانه‌ی که
هاوکاری ئێران و سوریه ده‌که‌ن،
ئه‌ستاندووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه که ده‌وڵه‌تی سوریه، دوابه‌دوای
گه‌ماڕۆ نه‌وتیه‌کانی ئامریکا و ئوروپا له سه‌ر
ئه‌م وڵاته، تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ئابووری
هاتووه.
له لایه‌کی دیکه زه‌خت و گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی
سوریه، له پێناو سه‌رکووتی خەڵکی ڕاپەریوی ئه‌م
وڵاته به‌رده‌وامه. ئامریکا بانگه‌شه ده‌کات
که له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا، ژماره‌یه‌ک له
به‌رپرسیارانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بۆ
هاوکاری زیادتر له پێناو سه‌رکووت کردنی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی له سوریه، میوانی به‌شار
ئه‌سه‌د بوون. ئه‌م که‌سانه بۆ روێژ له‌سەر
شێواز و ئازموونه‌کانی خۆیان له چۆنیه‌تی
سه‌رکووتی جه‌ماوه‌ر چوونه سه‌ردانی ئه‌سه‌د و
هاوکاتیش بڕێکی زۆرتر که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ و
که‌ره‌سه‌کانی پۆلیسی دژ به سه‌رهه‌ڵدانیان بۆ
ئه‌م وڵاته بردووه. قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی
سپای قودسی ئێران، یه‌کێکه له‌م که‌سانه‌ی که
به‌رده‌وام سه‌ردانی شاری ده‌میشقی کردووه و
یارمه‌تی سه‌ربازی و ئابووری گه‌یاندووه‌ته
حکومه‌تی سوریه.
به‌رپرسێکی دیکه‌ی ئامریکا رایگه‌یاند که
ده‌وڵه‌تی ئێران، به توندی پشتیوانی له حکومه‌تی
سوریه ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه که ماوه‌ی ده مانگه به
جەماوەرێکی بەرین له خه‌ڵکی سوریه، له دژی
ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان
به‌رز کردووه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌دا به پێی ئاماری
ڕێخکراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تا ئێستا لانی
که‌م 5 هه‌زار که‌س، به ده‌ستی سه‌ربازانی
ئه‌رته‌شی سوریه کوژراون و به هه‌زاران که‌سی
دیکه‌ش، زیندانی و ئه‌شکه‌نجه کراون.
هەر لەم پێوەندیەدا سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان
ڕادەگەیەرنن کە ژمارێک زۆر لە پاسادارانی حکوومەتی
ئێران بەشێوەی "تەک تیرئەنداز" بە قەناسەی
دوورزەن، لە سەر خانوە بەرزەکانەوە، خۆۆپیشاندەران
دەکەنە نیشانە. هەر ئەو سەرچاوانە ئاشکرای دەکەن
کە تا ئێستا ژمارێکی زۆر لە خەڵکی بێ‌دیفاع بەدەستی
ئەو تەک تیرئەندازانە کوژراون. بۆیە شێوەیەک
نەفرەت و قین دژ بە حکوومەتی ئیران لە نێو خەڵکی
سووریە بڵاو بوەتەوە کە زۆر جار لە
خۆپیشاندانەکانیاندا وێڕای سووتاندنی ئالای
حکوومەتی ئیران، جەماوەر دژی حاکمانی ئێرانیش
دروشم دەدەن.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|