|
رێکخراوەکانی رۆژیاوای كوردستان ریزه‌كانیان دژی
دەسەڵاتی ئەسەد یەکدەخەن
ماڵپەڕی هەڵوێست
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا و
ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له
رۆژئاوای كوردستان پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی
یه‌كڕیزی نێوان ئۆپۆزسیۆنی كورد له‌سوریا
كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شیان.
حسێن كۆچه‌ر، نوێنه‌ری حزبی یه‌كێتی دیموكراتی
(pyd)
لە پێوەندیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی سبەی رایگه‌یاند:
كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردو لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی
گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه پێكه‌وه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد له رۆژئاوای كوردستان
كاربكه‌ین.
ناوبرا لە درێژەدا دەڵێ: كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام
ده‌بن بۆ زیاتر بره‌ودان به هاوكاری هه‌ردولا،
تا ئۆپۆزسیۆنی كورد له‌سوریە له‌سه‌ر یه‌ك ئامانج
كاربكات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دو ڕۆژی
داهاتودا ئه‌نجامی ئه‌م كۆبونه‌وانه لە لایەن
هەردوو رێکخراو بۆ بیر و ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن.
هەر لەم پێوەندیەدا مه‌حمود عه‌لی محه‌مه‌د
ناسراو به (ئه‌بو سابیر) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی كورد له سوریە به بە ماڵپەڕی سبەی
گوتوە: مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌و كۆمیته‌یه
ئه‌وه‌یه كه كوردانی رۆژئاوا دوربن له پلانی
وڵاتانی توركیا و سوریە كه ده‌خوازن كورد شه‌ڕی
ناوخۆیان له‌نێواندا دروست بێت.
ناوبراوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە کە هه‌ردولا
چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی
پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و دور له ناكۆكی و ململانێی
ناوخۆی كورد له سوریە.
سەرچاوەی خەبەر: ماڵپەڕی سبەی
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|