|
"بەرەی کورد" پاش مەرگی موهەندس ئەدەب نمایندەی
فێکری ئەو نیە
لە حەفتەی گوزەشتە، وەک هەمیشە سایت خوشەویست
هەڵوێست لەبەرابەر چەن کەسی بێ ئیرادە ، هەڵوێستی
گرت و بەگژیاندا هاتەوە کە بوە جێگەی خوشحاڵی
ئێمە. ئومیدەوارین هەڵوێست هەمیشە وا زینگ و فەعال
لە عەرسەدا بێت.
قسە ئینتخابت ئایەندەی دەوڵەتی جمهوری ئیسلامییە.
لە شەرایەتێکا کە ئیتر ئیسلاح تەڵەبەکانیش لە
حکوومەت توریاگن،چەند نەفەرێک بەناوی بەرەی کورد
هاتگن و لە ناو شادروان موهەندس بەهادین ئەدەب
سوئیستفادە ئەکەن و گەرەکیانە مەشرووعیەت بۆ
حاکمیەت بسێنن. من وەک یەکێک لە دۆستانی نزیکی
شادرەوان ئەدەب ئیعلام ئەکەم کە ئەو کەس گەلە هیچ
موناسبەتێکیان بە شادرەوان ئەدەب و ئەهدافیەوە
نییە و تەنیا خەریکی سوئستفادە لە ناوی بەرەی
کوردن. هەر ئەوەیشەسە کە لە ئیعلامیەکەیاندا ناوی
ئوستانی کوردستان بە ناوی بەرە ئیزافە کردگە.
من هاوشاریەکانم و گشت مەردمی کوردستان موتمەئین
ئەکەم ئەهداف جەناب ئەدەب، ئەهداف بەهەق ملت کورد
بوو لە رێگەی موبارزەی ئارام و مەدەنی. جەنابی
ئەدەب ئحترامی خاسی بوو بۆ هیزە سیاسییەکانی
کوردستان و هەمیشە بە ئیحترامەوە باسیانی ئەکرد،
بۆیە موتمەئنن، ئەگەر لە قەید حەیاتدا بوایەن،
مەوزعی هەر ئەوە ئەبوو کە ئیستە کورد و گشت
لایەنەکان هەسیان . ئەویش تەحریم ئینتخابات بوو.
نەتیجە ئەگرم کە ئەو کەسە کە بەناوی بەرە
یەکگرتوی کورد لە کوردستانی ئیڕان دەعوەت ئەکەن کە
لە ئینتخابات شرکەت بکەن، هیچ ئیرتباتێکی بە بەرەی
کوردەوە نییە.
بە ئیحترام و ئاواتی سەعادەتی ملەتەکەمان
م. ئە
شاری سنە
تێبینی هەڵوێست: خاوەنی ئەم دەقە بۆ هەڵوێست
ناسراوە
ئەم دەقە بە زاراوەی ئەردەڵانی (سنەیی) نووسراوە
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|