|
تەحریمی نەوت ئابووری ئێران تووشی داتەپین دەکات
ئامادەکردنی:
ماردین.ج
گه‌ماڕۆکان لە سەر ئێران تا دێت بەرینتر دەبیت و
بواری زۆرتر دەگرێتە خۆی. گەرچی ئەو گەمارۆیانەی
تا ئێشتا شوێنی زۆریان لەسەر هەلومەرجی حکوومەتی
ئێران و بەتایبەت ئابووریی ئێران هەبوە،بەڵام هەر
بە بڵاوبوونەوەی گەمارۆخستنە سەر نەوت و هێشتا ئەو
هەڕەشەیە بەکردەوە نەگەیشتبوو کە بازاڕی ئێران
تووشی هەژان و شەلەقانێکی گەورە هات. تا ئەو
ڕادەیە دولار و یورۆ لە ماوەیەکی کورت‌دا هێندە
زیادیان کرد کە ئابووری ناسان پێشبینیی داتەپینی
یەکخاریی ئابووریی ئێران دەکەن. گەرچی حکوومەتی
ئێران بەمەبەستی پێش‌گرتن لە تەحریمی نەوت
دەستەوداوێنی چەند وڵاتی وەک کوریا و ژاپون و چین
بوو تا بەڵکوو پێش بە پەیوەست بوونیان بە تەحریمی
نەوت(وەک شا دەماری داهاتی حکوومەت) بگرێت، بەڵام
یەکدەنگیی بۆ تەحریمی نەوت هێندە بەرین و بەهێز
بوو کە هیچکام لەو وڵاتانە نەیانتوانی ڕاشکاوانە
بەڵینی ئەوە بدەن کە بەشداری تەحرین کردنی نەوت
ناکەن. سەرەڕای ئەوەش سێ ولاتی ئورووپایی(یونان،
پورتوگاڵ و ئسپانیا) کە بەدەستی هەلومەرجی خراپی
ئابووری‌یەوە دەناڵێنن ،ئەگەرچی ڕایانگەیان بەم
زوانە ناتوانن لەگەڵ گەمارۆی نەوتی ئێران بکەن،
بەڵام بەهۆی ئەوە کە رێژەی کڕینی نەوتیان لە ئێران
زۆر نی‌یە، تەنانەت گەر لەگەڵ تەحریمی نەوتیش
نەکەون( کە کارێکی وا دوور لە چاوەروانی‌یە)
ناتوانن بۆشایی گەورەی تەحریم ی نەوت پڕي بکەنەوە.
لە سەر تەحریمی نه‌وتی ئێران، پاش هێندێک خەبەر کە
گۆیا ژاپۆن لەگەڵ گەمارۆی نەوتی ئێران ناکەوێت،
دەوڵەتی ئەو وڵاتە به فه‌رمی رایگه‌یاند که له
مه‌و به‌دوا، ڕێژه‌ی کڕینی نه‌وت له ئێران، که‌م
ده‌کاته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆڕتی ئاسۆشیتێدپرێس، "ئیزۆنۆمی"
وه‌زیری دارایی ژاپۆن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابڕدوو
چاوی به "تیمۆتی گایتنێر" وه‌زیری دارایی ئامریکا
و ژماره‌یه‌کی تر له کاربه‌ده‌ستانی ئامریکایی
که‌وتووه و نیگه‌رانی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به
چالاکیه‌کانی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران،
ده‌ربڕیوه. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه، به ئاماده
بوونی ئیزۆنۆمی و شاندی پله‌داری ئامریکایی، له
شاری تۆکیۆ به‌ڕیوه چووه.
له چاوپێکه‌وتنه‌که دا، وه‌زیری دارایی ژاپۆن
به‌ڵێنی به کاربه‌ده‌ستانی ئامریکایی داوه که
چی تر وه‌کوو جاران، نه‌وت له ئێران نه‌کڕن و
هه‌وڵ بده‌ن بازاڕی نوێ بۆ کڕینی نه‌وت
بدۆزنه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ژاپۆن، ١٠ له سه‌تی ڕێژه‌ی نه‌وتی خۆی
له ئێران و 90 له سه‌تی دیکه‌ش، له وڵاتانی
دیکه‌ی خاوه‌ن نه‌وت، به تایبه‌تیش عه‌ره‌بستانی
سعودی و ئیماراتی عه‌ره‌بی، دابین دەکات. به‌م
جۆره شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه که ژاپۆن، له
ماوه‌یه‌کی نزیکدا، ڕێژه‌ی کڕینی نه‌وت له
ئێران، بۆ که‌متر له پێنج له سه‌ت، دابه‌زێنێت.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زیری دارایی دارایی ئامریکا،
ڕۆژێک به‌ر له‌و دیداره، سه‌ردانی وڵاتی چینی
کردبوو. ناوبراو له‌م سه‌ردانه‌ی دا، داوای له
وڵاتی چین‌یش کردبوو که ڕێژه‌ی کڕینی نه‌وت له
کۆماری ئیسلامی که‌متر بکاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا
کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چین، به پێچه‌وانه‌ی ژاپۆن،
وڵامێکی ئه‌وتۆیان به‌م داخوازه‌ی ئامریکا
نه‌داوه‌ته‌وه.
ئێران، هه‌مێستاکه زۆربه‌ی نه‌وتی خۆی به وڵاتی
هیندوستان ده‌فرۆشێت. سه‌رنجراکێشه که له‌م
پێوه‌ندیه‌دا، ده‌وڵه‌تی هیندوستان له جیاتی
دۆلار، پاره‌ی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی واتا ڕووپیه،
له به‌رامبه‌ر نه‌وت به ئێران ده‌دات و ئه‌مه‌ش
دیسان زیانێکی ئابووریه بۆ کۆماری ئیسلامی،
چوونکه ئێران ناچاره جارێکی تر ئه‌م پاریه
بکاته‌وه دۆڵار و ئه‌م گۆڕینی پاره‌یه‌ش خۆی له
خۆی دا زیانێکی دیکه‌یه بۆ رژیمی ئێران.
گه‌ماڕۆ ئابووریه‌کان له دژی ئێران، به تایبه‌تی
له سه‌ره‌تای ساڵی 2012ه‌وه، پێی ناوه‌ته
قۆناغێکی نوێ و له‌م نێوه دا یه‌کیه‌تی ئوروپا،
بڕیاڕی گه‌ماڕۆ نه‌وتی له سه‌ر کۆماری ئیسلامی
په‌سه‌ند کرد. به‌و پێیه له کۆتایی مانگی
ژانویه به دواوه، ئه‌م بڕیاره له ئاستێکی
به‌رز دا، ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی تووڕه‌یی کاربه‌ده‌ستانی
ئێران و له به‌رامبه‌ر دا ڕژیمی ئێران،
هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گەروو(ته‌نگه)ی هورموزی له
که‌شتیه‌کانی ئامریکایی و ئوروپایی کردبوو.
ئەگەرچی دەسبەجێ وەڵامی خۆی لە کاربەدەستانی
ئامریکایی وەرگرتەوە. بەو شێوە کە ڕایانگەیاند کە
ئێران خاوەنی ئەو توانە نیزامی‌یە نی‌یە کە بتوانێ
تاقە کات‌ژمێرێکیش یەو گەروویە دابخات. جیا لەوەش
بڕیارە نێونەتەوەییەکانیش ئیجازەی ئەوەی پێنادەن.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|