|
کوێخاکانی مافی کورد و سواڵ له بەر دەرگای نۆکەر!
داوود ئازادفەڕ
له رٶژانی 7 و 8 ی ژانویه 2012 له شاری کٶلنی
ئالمان دانیشتنێک له ژێر ناوی
"اجلاس همبستگی برای دموکراسی و حقوق بشر" (
کۆبوونەوەی هاودەنگی بۆ دێموکراسی و مافی مرۆڤ) به
ئاماده بوونی هێندێک لایەنی ئێرانی پێک هاتووه که
چەند پارتی کوردیش تێیدا بەشداربوون. روانگەی
بەشدار بووانی کورد له سەر ئەم دانیشتنه دوو بەشە.
تیمی یەکەم هەر له دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکه
به وتار و دیمانه له گەڵ مالپەره ئینترنێتیەکان،
باس لەوه دەکەن که نه تەنیا کوردەکان یەکدەنگ
بوون، بەڵکوو ووتویانه ئێمه هیچ گارانتیێک بۆ
مانەوه له جوغرافیای ئیران نادەین(حەجی دووحەج !).
بەلام گرووپی دووهەم بە
پێچەوانەوە، وتەی تیمی یەکەم به پروپاگەند دەزانێ
و دەڵێن کوردەکان نهک هەر یەکدەنگ نەبوون، بەلکوو
له زۆربەی بریارەکانیش دا دەنگیان به یەکتر
نەداوه و له مافه سەرەتایەکانیش داکشاونەته
خوارەوه.
پێم خۆشه له سەرەتا ئەوه بلێم سیاسەت هونەری
چونێتی ژیانه . هونەرێک که هانت دەدا کردەوه (کنش)
بخولێقنی تا له خەیالی فێ گرتووی دژکردەوه (واکنش)
رزگار بی. له ١٥ سالی رابردوو ئەم خەیاله فێ
گرتووه دژ کردەوانه بۆته هۆی ئەوەیکه بزووتنەوەی
رزگاری خوازانەی کورد به ئاقارێکی خراپ دا بروات.
"خەباتی نەتەوەیی" و "به دێموکراتیزه کردنی
کۆمەلگا" دو چەمکی لیێک جیاوازن، که هەر کام لەو
چەمکانه کات و شوێن و مێتودی تایبەت به خۆی
دەخوازێت. جیا له باشووری کوردستان که قٶناغی
خەباتی بریوه و له ناو پرۆسه ی دێموکراسیەت
دایه،سێ بەشەکانی تری کوردستان( رۆژههلات،
باکوور، رۆژئاوا) له کاتی خەباتی رزگاری
نیشتمانیدا به سەر دەبەن. فرینی حیزب له
کەرەسهوە بۆ ئامانج و ئەم گەمەیەی که به ناو
سیاسهت له لایهن گشت پارتە کوردیەکانی
رۆژهەلاتەوە پێناسەی بۆ دەکر، نه تەنانەت بۆته هۆی
ئهوەیکه دوو چەمکی خەباتی رزگاریخوازانە و به
دێموکراتیزه کردن جیا نهکریتهوه، بەلکوو
کومهلگاشی وا لێ کردووە کە له ئاست رووداوهکان
تەنیا بێ دهنگێکی پرمانا هەڵبژرێت.
تا ئاشکرا بوونی فایلی دهنگی ئهم کوبوونهوهیه،
خوم له زور باس دەبوێرم و تەنیا تیشک دەخەمه سەر
ئەو چەند خالەی ژێرەوه:
١
ئەم لایەنە ئێرانیانەی که ژمارەیەک پارتی کوردی
دانیشتنیان له گەل پێک هێناوه، ئەگهر بە
سەخاوەتیشەوە رێژەی ئەندامان و لاینگەرانی
بژمێردرێت، رەنگه نەگاته ئاماری دانیشتوانی پێنج
گوند و ئاوایی کوردستان.
٢
یەک وشه بۆ زیز نەبوونی لایەنه ئێرانێکان درکاوه و
دواتر پەسند بووه که دەبی زۆر به جیدی سرنجی پێ
بدرێت. دوای ئەوەیکه باسی فیدرالیزم دهکرێ،
لایەنه ئیرانیەکان به تووندی له بهرانبهری دا
دژبەریان کردووە و ویستویانە کۆرەکه به جێ بێلن.
نوێنەری حدک ووشهی " از جمله" به رەسته ی "
ایرانی دمکراتیک و سکولار و غیر متمرکز" (ئێرانی
دێموکراتیک و سێکۆلار و ناموتەمەرکز) بو ئارام
کردنەوەی لایەنه ئێرانیەکان چه سپاندووە.
ئهلف:
ئەم ووشەیه تەواو گوتاری فیدرالیزم به عینوانی
داوای سیاسی کورد له بنەرتدا رد دەکاتەوه.
ب:
هەر وەک له خالی ئهلف دا ئاماژەم پێدا، فیدالیزم
کەمترین داوای سیاسی کورده. مافی سیاسی ئەم گەلەش،
میرات و مڵکی باوکی هێچ تاکێک و پارتێکی سیاسی
نییه که به هۆی نەبوونی گوتاری سیاسی بیههوێ
پیاوەتی له سەر بکات و بیبەخشێت.
گەلێک که لە سی و سێ سالی رابردوو پتر له 65 هەزار
مرۆڤی له پێناو وەدەست هێنانی مافی ئینسانی و
نەتەوەیی خۆیدا له دەست داوه، بێگومان بە ئاسانی
نوێنەرایەتی خۆی ناداتە دەستی هەر کەس و لایەنێک.
تەنیا ئەو کەس و لایەنانە دەتوانن داکۆکاری
مافەکانی نەتەوەکەمان بن کە لە بەرهەق بوونی مافی
دیاریکردنی چارەنووسی حەرەکەت بکەن و دوا بڕیاریش
هەر بۆ خەڵک بهێڵنەوە.
سەرچاوە: فەیسبووکی
نوسەر
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|