|

"من ده‌نگی بێ ده‌نگانم"
یادێک لە خاتوو دانیل میتران لە وتووێژ لەگەڵ
بەرێز عەزیزی مالی‌دا
ماڵپەڕی هەلویست
وەک هەموو دەزانن رۆژی ٢٢ی مانگی نوامبر(بەرابەر
بە رێکەوتی یەکی سەرماوەز) خاتوو دانیل میتران،
هاوژینی فرانسوا میتران، سەرکۆماری پێشووی فەرانسە
مالاوایی لە ژیان کرد. خاتوو میتران دۆستێکی بەخەم
و دڵسۆزی نەتەوەی کورد بوو. بۆ ئێمەی کورد کە لەم
جیهانە پان و بەرینەدا دۆستێک و پاڵپشتێکمان
نی‌یە، خاتوو میتران نەعمەتێکی گەورە بوو.
ئەو خانمە ئینسان دۆست و تێکۆشەرە، بەو رابردووە
پرشنگدارەی کە هەیبوو، بەراستی بۆ کۆمەڵگای
مرۆڤایەتی چێگەی شانازی بوو. لە تەمەنی ١٧
ساڵی‌یەوە پێی نایە ناو جیهانی خەبات و تێکۆشان و
هوشیارانە بەرەی چەپ و سوسیالیستی هەڵبژارد. لە
میانە شەری دووەمی جیهانی‌یەدا سەروەڕای تەمەنی
کەم، فیداکارانە بە دەستەکانی موقامەت و خەبات دژی
نازیسم پەیوەست بوو و پاشتریش هاوڕێ لەگەڵ هاوسەری
ژیانی ، بێ ئەوە دەست لە ئامانجەکانی هەڵگرێ هەتا
"کاخی ئەلیزە" رۆیشت و وەک خانمی یەکەمی فەرانسە
بوە جێگەی رێز و حومەتی خەڵکی فەرانسە و کۆمەڵگای
جیهانی.
گرینگی ژیانی خاتوو میتران لەوەدایە کە لەکاتێکدا
وەک هاوسەری سەرکۆماری ولاتیک هەموو قسە و
کردەوەیەکی بەرپرسیارەتیی گەورەی هەبوو، هیچکات لە
داکۆکی کردنی مافەکانی مرۆڤ و خەڵکی چەوساوە و
ستەملێکراو دەستی هەڵنەگرت و زۆر جار بە هەڵوێستە
بوێرانەکانی کێشەی بۆ دەزگای دیپلوماسیی
فەرانسە(کە هاوتەریبی ئامریکا و رۆژئاوایە)
دەنایەوە.
جیا لەو تایبەتمەندی بەنرخ و پڕ بەهایانە کە خاتوو
میتران هەیبوو، بۆ ئێمەی کورد سەرباری هەموو کار
ئینسانی‌ی و بە نرخەکانی ،خاوەنی رێزی تایبەتی تر
بوو. بەهۆی ئەوە کە بەڕاستی دۆستێکی گرینگی دۆزی
کورد بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی بوو.
بۆیە مەرگی ئەم خاتوونە لەنێو تێکرای نەتەوەی
کورددا بوە هۆی خەم و پەژارە و کۆمەڵانی خەڵک و
ناوەندەکانی مەدەنی(وەک رەنگدانەوەی کۆمەڵگە)
وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆیان بە دەرکردنی
ڕاگەیەندراو و هەر ئیمکانێکی دیکەی کە هەییان بوو،
هەستی خۆیان لە ئاست لەدەس دانی دایکێکی میهرەبان
و دڵسۆزێکی وەفادار دەربڕی.
خاتوو میتران هەر بەمەبەستی پێشبردنی پرۆژە
ئینساندۆستانەکانی ناوەندێکی خۆبەخش و غەیر
ئینتفاعیی بە ناوی "فرانس لیبرتی" دامەرزاندبوو.
یەکێک لە هاونێشتمانانی کوردمان (کاک عەزیزی
ماملی) ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ئەو ناوەندە و
هاوکاری خاتوو میتران بوو. بۆیە بۆ هەرچی باشتر
ئاشنا بوون لەگەڵ کردەوەکانی خاتوو میتران و
ناوەندی فرانس لیبرتی، رۆژنامەوان "مەنسووری
تەیفووری" لەگەڵ بەڕێز ماملێ وتووێژێکی پێک‌هێناوە
کە لە بڵاوکراوەی ئاوێنە لە باشووری کوردستان بڵاو
کرایەوە.
ماڵپەڕی هەڵوێست بەهۆی بایەخی ئەو وتووێژە و،
بەمەبەستی ئاشناکردنی زۆرتری هاونیشتمانان لەگەڵ
خاتوو دانیل میتران و ناوەندی فرانس لیبرتی و،
هەروەها وەک رێز و یادێک لە خاتوو دانیل میتران و
ئەمەگناسی‌یەک بۆ هەموو زەحمەتەکانی بۆ ئێمەی
کورد، ئەم وتوێژە بڵاو دەکاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە سەردێری وتووێژەکە لەلایەن
هەڵوێستەوە هەڵبژێردراوە
"من ده‌نگی بێ ده‌نگانم"
ئامادەکردنی :مەنسووری
تەیفووری
سەرچاوە:
رۆژنامەی ئاوێنە
پرسیار:بەرێز
کاک عەزیز وێرای سپاس لە قەبووڵکردنی ئەم وتووێژە،
دەکرێ وەک یەکەم پرسیار بفەرموون چۆن لەگەڵ
دەزگای میتێران و
خاتوو میتران ئاشنا بوون؟
وەڵام: ده‌مێك بوو دووراو دوور له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی
و كرده‌وه‌كانی به‌شه‌ردۆستانه‌ی خانمی میتران
ئاشنا بووم، چالاكێ كانی یه‌كه‌مین خانمی
فه‌رانسه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌بواری پاراستنی
مافی مرۆڤ و مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی بێ
ده‌وڵه‌ت، بۆ من فره‌باڵكێش و سه‌رنج ڕاكێش بوو.
ئه‌و هه‌ڵوێستانه جۆره‌كه‌سایه‌تێكی له‌خانم
میتران پێك هێنابوو كه له ناو فه‌ڕانسه‌دا
ناسراوه‌تی تایبه‌تی (جیاواز له‌شه‌خسی فرانسوا
میتران) بۆ ئه‌و چێ كردبوو۔
به‌به‌ڵام له‌ساڵی 1998 كاتیك هاوژینی من (خاتوو
سوهه‌یلای قادری) وه‌ك هاوكار و ڕاوێژكاری خانم
میتران له "بۆنیادی فرانس لیبرته" ده‌ستی به‌كار
كرد، منیش به‌و بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ داموده‌زگای
بونیادی دانیه‌ل میتران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
شه‌خسی خۆیان ئاشناییم په‌یداكرد و به‌ره‌به‌ره
پێوه‌ندێكان گه‌یشته ئه‌و جێگایه كه رۆژێك بۆ
خۆی داوای لێكردم ئه‌ندامه‌تی كۆنسه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری"فرانس لیبرته" قه‌بوول بكه‌م۔ من
ئه‌و داوایه و ئه‌و ئه‌ندامه‌تێم به‌شانازێوه
وه‌رگرت و به‌و شێوه‌یه پێوه‌ندێكانمان چرر و
پررتر بوو و حاڵه‌تی ئیداریشی به‌خۆ یه‌وه‌گرت۔
پێم‌خۆشه ئاماژه به‌وه بكه‌م كه‌هاوكاری من
له‌گه‌ل بونیادی خاتوو میتران سه‌دان سه‌د خۆبەخش
و غه‌یره‌ماڵی و غه‌یره‌ماددی و غه‌یره‌ئینتیفاعی
بووه، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی
ئامانجه‌كانی ئینسانی و مرۆڤ دۆستانه‌بوو۔
پرسیار:
کەسایەتیی خاتوو میتران چۆن پێناسە دەکەن، هەروەها
دەکرێ باسی خزمەتەکانی بە ئێمەی کورد بکەن؟
وەڵام:خاتوو
دانیه‌ل میتران شێره‌ژنێكی به‌ڕاستی به‌غیره‌ت و
كۆڵنه‌ده‌ربوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه خێزانی
فرانسوا میتران سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وه‌ختی وڵاتێكی
گه‌وره و به‌ده‌سته‌ڵات وه‌ك فه‌رانسه‌بوو، هیچ
كاتێك كه‌م و كه‌سری یه‌ك له به‌ڕیوه‌بردنی
خه‌باتی ئینسانی خۆی ره‌چاو نه‌كرد، خانم میتران
فره‌پراگماتیك بوو، زۆر پێشكه‌و تنخواز بوو،
به‌ڕاشكاوی له‌ئه‌ندیشه‌ی خۆی دیفاعی ده‌كرد،
به‌توندی دژایه‌تی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری
سیاسی، دیكتاتۆری ماڵی و پاره، باوه‌ری
به‌عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو۔
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ یارمه‌تێكانی كه‌سایه‌تی مادام
میتران بۆ كورد باس بكه‌م، پیویسته وته‌یه‌كی
به‌ناو بانگی وه‌بیربێنمه‌وه‌كه‌بۆ خۆی زۆر جاران
باسی ده‌كرد، ئه‌و ده‌یگوت :
"من ده‌نگی بێ ده‌نگانم"
گه‌وره‌ترین خزمه‌تی خاتوو میتران به‌نه‌ته‌وه‌ی
كورد، گه‌یاندنی ده‌نگ و هه‌روه‌ها هاواری كورد
به‌جیهان بوو. له‌پاشان، به‌بایه‌خ ترین كاری
خاتوو میتران له‌باری دیپلۆماسی دا بوو،
به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كۆشكی ئیلیزه له‌كاتی
سه‌رۆك كۆماری فرانسوا میتران، بۆ به‌شێك
له‌نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كورد، ره‌وش و
ڕێبازیكی نوێ و بێ وێنه‌ی له‌بواری دیپلۆماسی
جیهانی بۆ گه‌لی كورد كرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو
به‌سه‌ره‌تای ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ده‌زگا
ناو نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان. په‌سه‌ندكردنی
بریارنامه‌ی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان بۆ
پاراستنی ئاسمانی كوردستان به‌رامبه‌ر
به‌هێرشه‌كانی سه‌ددام حوسێن، كه‌له‌سه‌ر داوای
ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه هاته ئاراوه له ڕاستی‌دا
له‌ئاكامی تێكۆشانی مادام مێتران دا بوو.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و خانمه ئه‌وه بوو كه وه‌ك
پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مافی
چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد ناسرابوو۔ به‌ڕاستیش
خزمه‌تی به‌نرخی به‌خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی
كوردستان كرد.
پرسیار:
ئەگەر لە چەند خاڵی گشتیدا بمانەوێت کاریگەریی و
یارمەتیی خاتو میتران و ناوەندی میتران لیبرتی بۆ
کوردان بە گشتی و شۆڕشی کوردستان بە تایبەتی دیاری
بکەین ئەو خاڵانە بریتی دەبن لە چی؟
وەڵام:
به‌كورتی ده‌توانین له چالاكێكانی خاتوو میتران
وەک دۆستی گه‌لی كورد و ناوەندیی میتران لیبرتی
باری ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌نی
ناونه‌ته‌وه‌یی جیا كه‌ینه‌وه:
یارمه‌تێ كانی ناو خۆیی
:
- هه‌و ڵدان بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی
كورد و بەرگری له كێشه‌ی ناوخۆیی یه‌كێك له
هه‌ره خزمه‌ته‌كانی خانمی میتران بوو، ئه‌و كاته
كه باشوو ری كوردستان تووشی شه‌ری دڵته‌زێنی
براكوژی ببوو، هه‌و ڵ و تێكۆشانی خانم دانیه‌ل
میتران فره‌به‌رچاو بوو، ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌و
خۆ۔ خانمی میتران له‌كاتی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی
دانیشتنه‌وه‌كانی پارلمانی كوردستان له‌ساڵی ٢٠٠٢
دا، به‌دڵخۆشێوه به‌شداری یه‌كه‌مین
دانیشتنه‌كه‌ی كرد.
- دروست كردن و دامه‌زراندنی مه‌دره‌سه له‌گوند
و شاره‌كانی باشووری كوردستان
- دروست كردنی ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی له‌شاری
هه‌ولێر و دانانی ده‌وره‌ی زمانی فه‌رانسه
له‌ناو خۆی فرانس لیبرته كۆئۆردیناسیۆ نێك پێك
هاتبوو كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌ته‌واوی هێزه‌كان و
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر جوار پارچه‌ی كوردستانیان
به‌دی ده‌كرد. مه‌به‌ست، لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌و
هێزانه‌و بگره پێك هێنانی كۆمه‌ڵیكی یه‌كگرتووی
كورد بوو، ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌شێوه‌ی جیدی و
ڕێك و پێك، و له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌رینی
پێكده‌هات. ئه‌وه یه‌كه‌م جار و به‌داخه‌وه
ئاخرین جاریش بوو كه ته‌واوه‌تی حیزب و
ڕێكخراوانی سیاسی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی
كوردستان له‌شوێنیك، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی شێلگیر
له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بوونه‌وه، له‌ساڵی ٢٠٠٣ كه
شه‌ڕی ولاته‌یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ
سه‌ددام حوسێن ده‌ستی پێكرد، له‌و كاته‌وه
به‌ره‌به‌ره كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و كزی ڕۆیشتن
و له‌پاشان به‌ره‌و نه‌مان.
تێكۆشانه‌كان له‌ڕاده‌ی ناو نه‌ته‌وه‌یی :
له‌قاودانی له‌ژێرپینانی مافی مرۆف له كوردستان
له ناو ڕێكخراوه‌كانی ناوچه‌یی و ناونه‌ته‌وه‌یی
و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژئاوا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێدیا و رۆژنامه‌وانان
و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی
فه‌رانسه‌وی و ئورووپایی۔ هه‌ر جار كه هه‌ل و
مه‌رجێكی نا له‌بار له كوردستان ده‌هاته‌ێش و
گه‌لی كورد پێداویستی به‌پشتگری سیاسی و حقووقی
ببایه، خانمی میتران وه‌ك چاكترین پارێزه‌ر و
پاكترین كه‌سایه‌تی، كرده‌وه‌كانی دژبه‌كوردی
به‌توندی مه‌حكووم ده‌كرد. له‌بیر ناچێته‌وه
كاتێك كه ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان
به‌ڕیز عه‌بدوڵڵا ئۆجالان هات له‌ئیتالیا جێ گیر
بوو، وه‌زعییه‌تێكی تایبه‌ت له‌ناو گه‌لی كورد
هاته‌پێش، له لایه‌كه‌وه دیاسپۆرای كورد كه‌وته
جموجۆڵ بۆ نیشته‌جێ كردنی دایمی به‌ڕیز ئۆجالان
له‌ئیتالیا و له‌لایه‌كی تر دوژمنانی كورد
به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی تورك به‌هه‌موو توانای خۆی
خه‌ریكی خرابكاری و ئاژاوە نانه‌وه‌بوون بۆ
ده‌رباز كردنی۔ خانمی میتران ته‌نیا كه‌سایه‌تی
یه‌كی غه‌یره كورد بوو كه‌نه‌ك هه‌ر سه‌فه‌ری كرد
بۆ چاو پێ كه‌وتنی ڕیبه‌ری پ ك ك، به‌ڵكوو
به‌چالاكی دیپلۆماتیك، گه‌لێك هه‌وڵی دا
كه‌ئیتالیا به‌تایبه‌تی و ئورووپا به‌گشتی رازی
بكا كه واقعییه‌تی كورد بسه‌لمێنن و ئاماده‌كاری
وه‌رگرتنی به‌رێز ئوجا‌لان و دۆزینه‌وه‌ی رێگای
چاره‌سه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌ن۔
پرسیار:
ئەی بوارەکانی چالاکیی ناوەندی فرانس لیبرتی
کامانە بوون؟
ئایا پرۆژەکانی ئەو ناوەندە لە کوردستان ماون و
بەردەوامن؟ ئەگەر نا هۆ یان هۆیەکانی راەستانیان
بۆ چی دەگێڕنەوە؟
وەڵام:
بابه‌ته‌كانی تێكۆشانی فرانس لیبرته بریتی بوون
له‌مافی مرۆڤ، مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی زۆر
لێكراو و هه‌روه‌ها له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا مافی
هه‌موو كه‌س له‌گشت وڵاتیك بو كه‌ڵك وه‌رگرتن
له‌ئاو.
له‌پاش شه‌رری ئه‌مریكا له‌عیراق، خاتوو میتران كه
به‌ته‌واوی دژ به‌شه‌ڕڕ بوو، چالاكێ كانی دام‌و
ده‌زگا كه‌ی خۆی ڕاگرت و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر
ده‌ست پێ نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و
بیروباوه‌ڕه بوو كه‌سه‌قامگیر بوونی ئه‌مریكا
له‌عراق و له‌كوردستان وه‌زعی ناوچه‌كه
شپرزه‌ده‌كا و هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه كه
ڕیكخراوه‌كانی غه‌یر ه‌ده‌ڵه‌تی بۆیان نیه درێژه
به‌تێكۆشانی خۆیان بده‌ن۔ به‌واته‌یه‌كی تر خانم
میتران ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بوو كه
وڵاته‌یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا ده‌ستی هاویشتۆته‌ناو
بزاڤی كورد له باشووری كوردستان، به‌و هۆیه ئه‌و
ناتوانێ ئیتر دریژه به‌پرۆژه‌كانی بدا و خۆی له
كوردستان كێشاوه۔
پرسیار:دوای
ئەوان ئایا کورد دۆستی دیکەی وەهای دۆزیوەتەوە؟
ئایا هیچ پرۆژەیەکی لەو چەشنە بۆ درووست‌کردنی دۆست
بۆ کیشەی کورد هەیە دەبینرێت؟
وەڵام:
بێگومان كورد گه‌وره‌ترین و پاكترین و ذلسۆزترین
دۆست و پشتیوانی له ڕاده‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی
له‌ده‌ست دا، كه‌لێنێك له‌و بواره له
بزووتنه‌وه‌ی كورد دا په‌یدا بوو، بۆشایی‌یه‌ك
كه‌وته ناو خه‌باتی كورد كه‌به‌زه‌حمه‌ت پرر
ده‌بێته‌وه. به هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئێستای
كوردستان و جیهان، واته له هه‌لومه‌رجێك دا كه
به‌ڕاستی چ له‌ناوچه و چ له‌ڕاده‌ی ناو
نه‌ته‌وه‌یی، ئێمه‌ی كورد ته‌نیا دۆستێكیشمان نیه،
كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی یه‌كی پایه‌به‌رزی وه‌ك
خانمی دانیه‌ل میتران بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد
ده‌بێته‌زیانێكی مه‌زن۔
بە باوەڕی من گرفتی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوو
شته: یه‌ك ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی كورد نه‌ك هه‌ر
هیچ دۆست و پشتگرێكمان نیه به‌ڵكوو هیچ لۆبی
یه‌كمان بۆ خۆمان دانه‌مه‌زراندووه۔ له
هه‌لومه‌رجی خه‌باتی ئه‌وڕۆی كورد و به
له‌به‌رچاو گرتنی پێوه‌ندێكانی ناونه‌ته‌وه‌یی،
كورد پێداویستی حه‌تمی و قه‌تعی هه‌یه به دۆست و
پێوه‌ند، له‌ناو پارلمانه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا،
له‌ناو حیزب و ڕێكخراوه‌سیاسی كان، له‌ناو كۆڕ و
كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئه‌و ڵاتانه، له‌گه‌ڵ رێكخراوه
غه‌یره‌ده‌وڵه‌تێ كان. به‌واته‌یه‌كێ دیكه، كو رد
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیویستی به‌دۆست و لایه‌نگری
غه‌یره كورد هه‌یه، له‌ئوروپا و ئه‌مریكا و
كانادا و ئوسترالیا و هتد پێویستی به‌لۆبی هه‌یه،
لۆبی سیاسی و پارلمانی، لۆبی فه‌رهه‌نگی و
هونه‌ری، لۆبی ئابووری و تیجاری، ئه‌وه‌ش نه‌ك
هه‌ر بۆ خه‌باتی سیاسی له به‌شه‌كانی كوردستان
له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، به‌ڵكوو
ته‌نانه‌ت بۆ باشووری كوردستان كه دیار نیه
له‌داهاتوو دا تووشی چ وه‌زع و ڕه‌وشێك ده‌بێ
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندێ عیراق
كه‌به‌ته‌واوی خه‌ریكه خۆی ته‌یار ده‌كا له‌بار و
بواری ئه‌سكه‌رێوه.
گرفتی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه هیچ دام و
ده‌زگایه‌ك، نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كورد
ناكات له‌ده‌ره‌وه‌ی و ڵات، ژماره‌ی كورده‌كانی
دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر به‌رچاوه، هه‌موو
هێزه‌سیاسێكانی كوردستان نوینه‌رایه‌تی یان هه‌یه
به‌ڵام به‌وپه‌ڕی په‌رش و بڵاوی خه‌باتی خۆ
به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌شێوه‌ی ناله‌بار له‌گه‌ڵ
یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. جارێ برایانی باشوور و
هیزه‌سیاسێ سه‌ره‌كی‌كانی ئه‌وان پێ‌یان وایه كه
هه‌موو شت بۆ ئه‌وان ته‌واو بووه و به‌گشت مافێك
گه‌یشتوون، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ بایه‌خێك ناده‌ن به
تێكه‌ڵاوی جیددی كه‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كوردستان
و ئالیكاری له‌گه‌ڵ ئه‌وان. من به‌ش به‌حاڵێ خۆم
له‌گه‌ڵه‌ڵ ئه‌و بۆ چوونه‌نیم، جارێ ئه‌وه كه
ئه‌وان چه‌نده به‌مافه‌كانی خۆیان گەیشتوون و
وه‌زعی گه‌لی كورد تا چ ڕاده‌یه‌ك توانیوییه‌تی
سه‌قامگیر بێ، باسیكه كه ناكرێ لیره‌باسی لێوه
بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه روون و ئاشکرایە
ئه‌وه‌یه كه له‌پاش ده‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له‌عیراق، وه‌زعی كوردستان نادیار و
ناروون ده‌مێنێته‌وه، كورده‌كانی باشوور گه‌ره‌ك
ئه‌وه بزانن كه ئه‌وان هێج دۆستێك له دراوسێتی
خۆیان به‌دی ناكه‌ن، به‌ڵام گه‌لێك دوژمن و
نه‌یاریان هه‌یه۔ ته‌نیا پشتیوان و پشتگری ئه‌وان
براكورده‌كان و هێزه‌سیاسی كانی به‌شه‌كانی تری
كوردستانن، ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیانه له‌به‌ر چاو
نه‌گیرێن له‌وانه‌یه گیر و گرفتی گرنگ و وه‌زعی
چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێته‌دی۔ بۆ به‌ره‌نگار
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه پیویستمان به‌كۆر
یان كۆمه‌ڵ یان فورۆم یان كونگره‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌وه‌یی هه‌س كه‌خه‌باتی كورد ڕیك بخا و
نوێنه‌رایه‌تی بكا و لۆبیش پێك‌بێنێ. یه‌ك ڕاستیش
ئه‌شێ له‌به‌ر چاو بگێرێ : هه‌تا یه‌كیه‌تی كورد
له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، له‌گشت هێزه‌كانی
سیاسی كورد پێك نه‌یه و به‌زمانی یه‌كگرتوو
تێكۆشانی سیاسی به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌به‌ن،
مافه‌كانی كورد له كوردستان سه‌قامگیر نابن،
مادام میتران فره هه‌وڵی دا بۆ ئه‌و یه‌كیه‌تیه۔
پرسیار:بانگه
وازێكتان له پێناو ڕیز گرتنی كورد لە خانمی
میتران بڵاوکردەوە. واته ره‌چاو گرتنی ده‌قیقه
یه‌ك بێده‌نگی له ڕۆژی ناشتنی كاتژمێری ١٢؛ حیزب و
ڕێكخراوه كانی كوردی چۆن به‌ره‌وپیری ئه‌و بانگه
وازه‌وه هاتن ؟
وەڵام:
من له‌به‌ر ئه‌وه كه ئه‌ندامی كۆنسه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری فرانس لیبرته‌بووم، بانگه‌وازێكم
ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی حیزب و
ڕێكخراوه‌سیاسێ كانی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه كه
ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی ڕا بگه‌یێنن بۆ ڕیزگرتن
له‌خانم میتران له‌ڕۆژی به‌خاك سپاردنی۔ كۆمه‌لگای
مه‌ده‌نی كورد ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به‌دڵ فراوانی
وه‌رگرت، زۆربه‌ی سایته‌كان بڵاویان كرده‌وه،
ناوه‌ندی چاك كوردوساید و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی
پێشه‌وا بانگه‌وازه‌كه‌یان په‌سند كرد و داوایان
له‌خه‌ڵك كرد كه داواكاری‌یه‌كه به‌جێ
بگه‌یێنن. به‌لام مخابن هیچ یه‌ك له ڕێكخراو و
حیزبه‌سیاسێكانی كورد جوابێكی ئه‌رینی یان نه‌رینی
یان نه‌دایه‌وه. دیاره‌هه‌ست به‌وه‌كرا كه له‌ناو
هه‌ندێك له‌و حیزبانه، ئه‌ندامان نه‌زه‌ری غه‌یری
ڕیبه‌رایه‌تیان هه‌بوو. من لیره‌دا ڕه‌خنه‌ی توندی
خۆم ئاراسته‌ی گشت حیزبه‌سیاسێكانی كورد ده‌كه‌م
كه‌ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌تی جواب دانه‌وه‌ی داواكاری
یه‌كی ئه‌و تۆیان به‌خۆیان نه‌دا. له‌ڕاستی دا
مه‌به‌ستی من له‌و داوایه له پله‌ی یه‌كه‌م ڕیز
گرتن له كه‌سایه‌تی و خزمه‌ته‌كانی خاتوو دانیه‌ل
میتران بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كات دا، داوایه‌كی
ئه‌وتۆ، تێست و تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ پێ
گه‌یشتن به‌و واقعیه‌ته كه گه‌لۆ حێزبه‌كانی
ئێمه‌ی كورد تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه
كه له ده‌وری داخوازێكی له‌بار و لازم كۆ
ببنه‌وه؟ هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه
فره غه‌یره‌سیاسی یانه‌و به‌رچاو ته‌نگانه و
كاڵ و ناپێگه‌یشتوانه‌بوو، ئه‌وان بیریان له‌وه
نه‌كرده‌وه كه خانمی میتران، به‌ها و بایه‌خی
له‌وه زیاتره كه داوای ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی
بۆ ئه‌و، ئاوێته‌ی سوغرا و كوبرای ته‌شكیلاتی
بكه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌كه‌ئه‌و پێشنیاره‌له
لایه‌ن فه‌ردێكی غه‌یره‌حیزبی هاتۆته ئاراوه‌۔
به‌خته‌وه‌رانه هه‌ڵویستی گه‌ل و كۆ مه‌ڵگای
مه‌ده‌نی كورد پێشكه‌وتووانه و پێگه‌یشتوانه‌بوو،
چوونكه بۆ ئه‌وان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل
گرنگه.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ من جێێ دڵخۆشی یه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|