|
سه‌رکووتی ئایین له ئێران
نووسینی:
سمکۆ بانه‌یی
ئێران وڵاتێکه، هه‌موو ساڵێک به سه‌دان هاووڵاتی
له سێداره ده‌درێن. هاوکات ئێران، وڵاتی
سه‌رکووتی ئایینه جیاوازه‌کان و ته‌نانه‌ت
هاووڵاتی ئێرانی، به هۆی بیروبۆچوونه‌کانی
تاکه‌که‌سی، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزای
زیندان و له‌سێداره‌دان ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ته‌نیا به تاوانی
هه‌ڵبژاردنی ئایینی جیاواز، ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ
هاتووه، که‌سێکه به ناوی "یۆسف نادرخانی".
ناوبراو خه‌ڵکی شاری ڕه‌شتی باکوری ئێرانه و دوو
ساڵ له‌مه‌و پێش، به تاوانی ئه‌وه‌ی له ئایینی
ئیسلامه‌وه، بۆ مه‌سیحیه‌ت وه‌رگه‌ڕاوه، له
لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی،
ده‌ستگیر و دواتریش دادگا، حوکمی له سێداره‌دانی
به سه‌ردا سه‌پاندووه.
یۆسف نادرخانی ته‌مه‌ن 30 ساڵه، به‌وه تاوانبار
کراوه که جیا له گۆڕینی ئایین، ماله‌که‌ی خۆی
کردووه‌ته کلیسا و ناوه‌ندێک بۆ پڕۆپاگه‌نده
کردنی ئایینی مه‌سیحی. نادرخانی، له دوای ئه‌وه‌ی
که ئه‌م حوکمه‌ی پێداراوه، حازر نه‌بووه له
بیروباوه‌ڕی خۆی پاشکه‌شه بکات و هه‌ر بۆیه‌ش
حوکمه‌که‌ی، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه،
جارێکی تر ئه‌رێ کراوه. سه‌رچاوه‌کان باس له
مه‌ترسی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و سزایه ده‌که‌ن، له
ڕۆژانی داهاتوو دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، "جان
بینه‌ر"، سه‌رۆکی پارله‌مانی ئامریکا و "ویلیا‌م
هیگ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، داوایان له
کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، تا هه‌ر چی زووتره،
حوکمی له‌سێداره‌دانی یۆسف نادر خانی،
هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، جیا له
په‌یڕه‌وانی مه‌سیحی، په‌یره‌وانی گه‌لێک ئایین و
مه‌زهه‌بی جیاوازیش سه‌رکووت ده‌که‌ن. به تایبه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یره‌وێ "مه‌زهه‌بی ئیسلامی
سوننی، یان په‌یره‌وی ئایینه جیاوازه‌کانی وه‌ک
جووله‌که، به‌هایی، زه‌رده‌شتی، یارسانن. دیاره
تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی ولاتانی مه‌سیحی له سه‌ر
مه‌سیحیه‌کان و هه‌روه‌ها ئیسرائیلیش له‌سه‌ر
به‌هایی و جووله‌که‌کان وه جواب هاتوون. به‌لام
ئه‌وه‌ی سه‌یره و جێگای پرسیاره، بێده‌نگی
ده‌وڵه‌تانی سوننی مه‌زهه‌به له به‌رامبه‌ر
سته‌می کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
سوننی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها بێده‌نگی هه‌موو
جیهانه له به‌رامبه‌ر سه‌رکووتی چه‌ندین میلیۆن
کورد و لۆڕ و ئازه‌ری په‌یره‌وی ئایینی مێژوویی و
زیندووی وکردان، واتا ئایینی یارسانی...
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|